ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە دەكات كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عابد ساڵح بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراقی بە ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە”حكومەتی عیراق بڕی 453 ملیار دیناری پۆ لقەكەیان ڕەوانە كردووە، بۆیە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت سبەینێ‌ هەینی ئەو پارەیە وەربگرێت و لێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات، بڕەپارەكەش تەواوكەری مووچەی فەرمانبەرانە”.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەی بەغدایە، تا لێوەی پاشماوەی مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، وایكرد بەغدا دوابكەوێت لە ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمیش لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ، تا چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە بدۆزنەوە، بۆیە ئەوان لەئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو پارەیەن لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە بەغدا و لەگەڵ گەیشتنیشی دەستبەجێ‌ بۆ مووچەی وەزارەتەكان خەرج دەكرێت.

ئابوری

بەڵگە.. 400 ملیارەكەی بەغدا خراوەتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق، بەشێوەیەكی فەڕمی 400 ملیار دینارەكەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كرد.

بەپێی نووسراوێكی فەڕمی، كە واژۆی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و ڕۆژی 24ی ئەم مانگە دەرچووە، ئاماژە بەوەكراوە بڕی 400 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەڕێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندییەوە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە بڕیاری ئەمینداریەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش كراوە كە تیایدا بڕیاری ناردنی ئەو بەشەی لە پشكی هەرێمداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی زێڕ و دراوەکان لەبازاڕەکانى هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە زەڕەنگەری پێشین وەرگیراوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢٤= ٣٤٠٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢١= ٢٩٨٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨= ٢٥٥,٠٠٠دینار
لیرەی عەیاری 22= 365$

ئۆنس:1719
………..
100$=123,100
100€= 134,500
100£= 150,000
100$= 1,720,000 تمەن (نەقدی)
100$= 675 لیرەی تورکی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نەخۆشخانەیەكی كۆرۆنا دەوام دەستپێدەكاتەوە
شێواز و كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پشووی حكومەتی هەرێم بۆ جەژنی ڕەمەزان كۆتایی دێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەستپێدەكاتەوە و نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا ئاشكرای دەكات، كە دەست بە بینینی نەخۆش دەكەنەوە.

سەرچاوەیەكی حكومی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەوام دەكەن ڕۆژانە لە 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ و ڕۆژانی پێنج شەممەش پشوو دەبێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە و ڕۆژانە چەند كەسێك تووشی ئەو پەتایە دەبن، بۆیە تا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەبێت دەوامی فەرمانبەرانیش بەو جۆرەی پێشوو دەمێنێتەوە.

لای خۆشیەوە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر، كە ماوەیەك تایبەت كرابوو بە نەخۆشانی كۆرۆنا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوكردووە، لە ڕۆژی شەممەوە 30/ 5/ 2020 نەخۆشخانەكە دەست دەكاتەوە بە پێشوازی كردن لە نەخۆشان لە گشت بەشەكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، چۆنیەتی دەوام بە پێی ڕێنماییەكانی حكومەت دەبێت، كە ڕۆژانە كاتژمێر (9) تا وەكو (1) جگە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی.

ئاشكراشی كردووە، كە پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن (احالە) ڕەوانە كردنیان پێبێت یاخود لە لایەن پزیشكێكی پسپۆر ڕەوانە كرابێت و نەخۆش بە تەنها بێت بۆ نەخۆشخانە مەگەر بۆ نەشتەرگەری یان هۆكارێكی پێویست بێت دەتوانێت كەسێك لەگەل خۆی بێنێت و پابەندی ڕێنماییەكان بن وەك ماسك و دەستكێش.

جەختیشی كردۆتەوە، سەردانی كردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەك لە هەموو كاتێك قەدەغەیە .

دەشڵێت: ” هەر نەخۆشێك نیشانەكانی كۆرۆنای تێدابێت وەك كۆكە و تای بەرز و تەنگە نەفەسی پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند بكات، كە تایبەتە بە سەنتەری كۆڕۆنا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان