ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەناردەکردنی هێلکە بۆ دەرەوەی هەرێم قەدەغەکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەسەرداوای وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازی حکومەتى هەرێم هەناردەکردنی هێلکە بۆ دەرەوەی هەرێم قەدەغەکرا.

 

لەسەرداواکاری وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازی حکومەتى هەرێم و بەڕەزامەندی وەزیری ناوخۆ هەناردەکردنی هێلکە بۆ دەرەوەی هەرێم قەدەغەکرا.

ریکلام

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ چوار شەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار و ڕۆژی پێنج شەممەش 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە مانگی حەوتی ئەمساڵداین و مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات و زۆرێك لە فەرمانبەرانی هەرێمیش بایكۆتی دەوامیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 7ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كازمی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە وەزارەتی بەرگری دەكات بەزووترین كات سیستمی بایۆمەتری بۆ كارمەندانی وەزارەتەكەیان جێبەجێ‌ بكەن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی داوای لە وەزارەتی بەرگری عیراق كردووە بەزووترین كات بڕیاری ژمارەی (281)ی ساڵی 2017 ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بكەن بۆ جێگیركردنی مووچەی كارمەندانی وەزارەتەكەیان و ئامادەكردنی بۆ سیستمی بایۆمەتری بەو جۆرەی كە بڕیاری لێدراوە.

مستەفا كازمی داواشی لە وەزارەتی بەرگری كردووە: هۆكارەكانی دواخستنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە ڕابردوودا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان