ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی؛ گەنجێكیان دەستگیركرد گاڵتەی بە هێڵی گەرمی 122 كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، گەنجێكیان دەستگیركرد، كە گاڵتەی بەهێڵی گەرمی 122 كردووە ، دەشڵیت،” ئەو گەنجە گوایە لە ئێران هاتۆتەوە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و پاش بەدەنگەوەچوونی كارمەندانی تەندروستی،پەیوەندی پێوەدەكەنەوە هەمان كەس خۆی كردووە بە ژن”.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە لایەن هێزەكانیانەوە گەنجێكیان دەستگیركرد، كە گاڵتەی بەهێڵی گەرمی 122 كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، شەوی 24ی ئەم مانگە گەنجێكی دانیشتووی دوكان پەیوەندی بەهێڵی گەرمی تەندروستی ژمارە 122 وە كردووە ، كە گوایە لە ئێران هاتۆتەوە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و پاش بەدەنگەوەچوونی كارمەندانی تەندروستی و كە پەیوەندی پێوەدەكەنەوە هەمان كەس خۆی كردووە بە ژن.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی ئاسایش لەلایەن هێڵی گەرمی 122 و بە بڕیاری دادوەر كەسی ناوبراو دەستگیركرا بە ماددەی دووی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا ناوبراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و پەشیمانی دەربڕیوە و داوای لێبوردنی لەكارمەندانی تەندروستی كرد و داوایكردووە كەس ئەو كارە قێزەوەنە دووبارە نەكاتەوە.

ریکلام

کوردستان

ئەمڕۆ، دەرگای سەرجەم كتێبخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای سەرجەم دامەزراوەكان جگە لە دامەزراوە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی داخست و بەپێی زانیارییەكانیش داخستنی قوتابخانە و فەرمانگەكانی سەر بە حكومەتی هەریم دوای 1ی نیسان بۆ جارێكی دیكەش درێژ دەكرێتەوە، بەڵام بەهۆی بێزاری هاوڵاتیان لە ماڵەوە بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای كتێبخانە گشتییەكان بكرێنەوە.

محەمەد حەمەسەعید وەزیری ڕوشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، سەرجەم بەڕێوبەری كتێبخانە گشتییەكانمان ڕاسپاردووە كە كتیبخانەكان بەرەو ڕووی خوێنەراندا بكەنەوە.

ئاشكراشیكرد، كردنەوەی كتێبخانەكان تەنها بۆ مەبەستی خواستنی كتێب.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانى تا ١١ی نیسان درێژكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تا ١١ی نیسان درێژكردەوە

بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێرادراوە، ڕایگەیاندووە: لە ئاگادارینامەیەكدا بڕیاریداوە، لەچوارچێوەی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تـا ٢٠٢٠/٤/١١درێژ كردەوە.

ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە: بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازیی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گروپی كۆمپانیاكانی HST، هەڵمەتێكی گەورەی خێرخوازی لە گەرمیان ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

 

گروپی كۆمپانیاكانی HST، كە یەكێك لە كۆمپانیا دیارەكانی هەرێمی كوردستانە، لەدەڤەری گەرمیان، هەڵمەتێكی خێرخوازی گەورە بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان ڕاگەیاند و بەدەم داوای خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز هات كە ڕایسپاردبوو، 2000 سەبەتەی خۆراك دابەش بكات.

لە ئێستادا زۆرێك لە كۆمپانیا وەبەرهێن و سەرمایەدارەكان، سەرقاڵی دابەشكردنی سەبەتی خۆراكی و ڕاگەیاندنی كەمپەینی خێرخوازین و تا دێت ئەم هەوڵە ڕووی لەفراوان بوونە.

پێشتر یاسین مەحمود ڕەشید، دوای ڕاگەیاندنی دابەشكردنی 5000 سەبەتەی خۆراك لە لایەن گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز، هادی عەبدولڕەحمان خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی HST ڕاسپارد كە لای خۆیەوە، هەڵمەتێكی دابەشكردنی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان ڕابگەیەنێت، ئەمڕۆش ناوبراو بەدەم داواكەی مەلا یاسین هات و هەڵمەتێكی گەورەی دابەشكردنی خۆراكیان ڕاگەیاند، كە خۆی لەدابەشكردنی 2000 سەبەتەی خۆراك دەبینێتەوە.

هەریەكە لە دەزگای خێرخوازیەكانی پارتە سیاسەكان و كۆمپانیاكانی قەیوان، فاروق، بەرێز و زۆرێك لە كەسایەتی كۆمپانیاكانی دیكە، هەڵمەتێكی گەورەی نیشتمانیان ڕاگەیاندووە بۆ دابەشكردنی خۆراك و كۆمەككردنی هاووڵاتیان و تادێت بازنەی ئەم هەڵمەتە فراوانتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان