ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تووشبوان لە 30 هەزار كەس نزیكدەبنەوە
ئێران ئامارێكی نوێ‌ لە بارەی كۆرۆناوە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئامارێكی نوێ‌ لەبارەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و حاڵەتەكانی چاكبوونەوە و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە وڵاتەكەدا بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد لە وڵاتەكەدا و ڕایگەیاند” ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 29406 حاڵەت و 10457 كەس چاكبوونەتەوە و 2234 كەسیش گیانیانلەدەستداوە”.

ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری كیانوش جەهاتپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە بڵاویكردەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، 2389 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەمەش كۆی گشتی تووشبوان لە وڵاتدا گەیشتۆتە 29406 حاڵەت”.

بە وتەی جەهانپور”تائێستا ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 10457 كەس و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا 157 كەس گیانیانلەدەستداوە، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدسەتداوە بۆ 2234 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانيان لەدەستداوە، 30 هەزار كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی “Worldometer” ئاماری ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار و ٣٩٨ كەسن و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونیش ٦٥٦ هەزار و ٧٦٣ حاڵەتە.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان، لە ئیتالیا ڕوویداوە كە 10 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئیسپانیاش بە پلەی دووەم دێت و 5 هەزار و ٨١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە چەند وڵاتێك بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕ یەك شەممە لە چەند ولاتێكی جیهاندا ئاماری نوێ دەربارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.

* لە ئێران حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا بۆ 2640 و تووشبووانیش بۆ 38 هەزار و 309 كەس بەرز بووەوە.

* ئیسپانیا: حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە 5690ەوە بۆ 6528 بەرزبووەوە.

* فلیپین: سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 343 تووشبووی نوێ تۆماركران.

* 86 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن تۆماركران و بەوەش كۆی گشتی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 1700.

* لە ڕوسیا چوار حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 270 تووشبووی نوێ تۆماركرا.

* لە فەڵەستین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 104 كەس.

بە گشتیتش ئەمڕۆكۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 338 هەزار و 363 حاڵەت كە 31 هەزار و 45یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان