ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەک مامۆستا خۆبەخشانە موچەی سەرجەم موچەخۆرانی پەروەردە پاکژدەکەنەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

ژمارەیەک مامۆستا لەڕێگەى پەیامێکەوە ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن، بۆئەوەی موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پاکژبکەنەوە، ئەگەر حکومەت موچە دابەشبکات.

ژمارەیەک مامۆستا لەڕێگەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پەیامێکیان بۆ لایەنە بەرپرسەکانى حکومەتى هەرێم نارد، کە وەک کۆمەڵێک مامۆستا ئامادەن خۆبەخشانە هەستن بە (تعقیم) کردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بەهەردوو پەروەردەی (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا)ی سلێمانی لەسەر ئەرکی خۆیان، لەناو بانکەکان یان لە هەر شوێنێکی دیکە، کە دیای بکرێت.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لەکاتی ڕازیبونی لایەنە بەرپرسەکان ناوی دوو ستافەکە ڕادەگەیەنن، لەلایەکی دیکەوە چەندین مامۆستا و بەڕێوەبەری خۆبەخشیش ئامادەن (بێ بەرامبەر) مووچە بگەیەننە دەستی مووچەخۆرانی خۆیان.

ئەم نامەیە بۆ وەزارەتی دارایی وئابووری، وەزارەتی پەروەردە، پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نێردراوە.

ریکلام

کوردستان

داوا لە هاووڵاتیانی پێنجوێن دەكرێت خۆیان بپارێزن
قائیمقامی پێنجوێن: كەیسی كۆرۆنا لەناو پێنجوێن تۆماركراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت:”كەیسی كۆرۆنا لەناو پێنجوێن تۆماركراوە و چەند كەیسێكی تریشیان هەیە لەپشكنینی یەكەمدا وا دەردەكەوێت هەڵگری ڤایرۆسەكەبن”.

زانا ڕەحمان ڕەحیم قائیمقامی پێنجوێن، لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا پەتایەك لەناو پێنجوێندا بڵاوبووەتەوە و بەشێك لە هاووڵاتیانی خۆشەویست تووشی بوون، بەداخەوە كەیسی كۆرۆناش لەناو پێنجوێن تۆماركراوە و چەند كەیسێكی تریشمان هەیە كە لەپشكنینی یەكەمدا وا دەردەكەوێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن”.

قائیمقامی پێنجوێن ئاماژەبەوەشدەدات:”چیمان لەتوانادا بێت بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ئەنجامی دەدەین، بەڵام بەهۆی نەمانی متمانەی بەشێك لە خەڵك بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەختی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان لەڕوویی ئابورییەوە و سەرقاڵ بوونی بەشێك لەهاووڵاتیان بە كاری كشتوكاڵكردنەوە وەك پێویست ناتوانین ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەین”.

زانا ڕەحمان ڕەحیم قائیمقامی پێنجوێن داواشی لە هاووڵاتیان قەزاكەی كرد:”تا دەتوانن خۆیان بپارێزن و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجددی وەربگرن و لەكاتی هەستكردن بەدەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسەكە سەردانی نەخۆشخانە بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەڵەبجە: لە خورماڵ هاووڵاتییەك بە گوللە برینداركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەك لە خورماڵ بە گوللە برینداركراوە.

ڕائد بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: كاتژمێر 7ی ئێواری ئەمڕۆ هەینی لە نزیك گوندی تەكیەی سەر بە شارەدێی خورماڵ، تەقە لە هاووڵاتییەك بەناوی (ڕ.ت.ع) تەمەن 38 ساڵ پیشەی كاسب، كرا و دوو گوللە بەر دەست و قاچی كەوتووە و برینداربووە.

ڕائد بەرزان عوسمان محەمەد ئەوەشیخستەڕوو: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ ڕێكخراوە و بەدواداچوون بۆ ئاشكراكردنی بكەری تاوانەكە دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ٥٧٥ كەس


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١١٤٧) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

تەندروستی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجامدراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (٧٣٢٦٩) پشكنین بووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٥)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٠٧٥) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٧٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٥٧) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٥٩١) لە دهۆك. وە (١١٢٩١) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٤٤) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاون تەمەنیان (٥٨)، (٣٥) ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەكان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٤٥)، (٤٤)، (٣٩)، (٣٨) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (٦٣) ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (٣٦) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆكەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەكە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٣٢٦٩) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان