ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق، پێنج حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی نەجەف، تۆماركردنی پێنج حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، ئەو پێنج حاڵەتەش لەنێوان 50 حاڵەتی گومانلێكراودابوون كە ئەمڕۆ پشكنییان بۆ كراوە، داواش لە دانیشتوان دەكات، پابەندی ڕێنماییەكانی قەدەغەكردنی هاتووچۆبن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەفەوە بڵاوكرایەوە”تاقیگەی گشتی ناوەندی، پێنج حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كرد، ئەم حالًەتانەش لەنێوان 50 حاڵەتی گومانلێكراوی تردابوون كە پشكنییان بۆكرا و دەركەوت پێنج كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پێنج توشبووەكە لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگەی نەجەفن و دوانیان خزمی یەكترن و یەكێكیان پێشتر گەشتی بۆ سوریا كردووە و دوو حاڵەتەكەی تریش هیچ بەریەككەوتن و گەشتێكیان بۆ دەرەوەی وڵات نەبووە وەك خۆیان باسی دەكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف دەڵێت”ڕێوشوێنی تەواوەتی لەگەڵ توشبووەكان و ئەوانەی بەركەوتنیان لەگەڵیاندا هەبووە گیراوەتەبەر”، داواشی لە هەموو هاووڵاتیان كرد، پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن بۆ پاراستنی خۆیان و كۆمەڵگە و پابەندی قەدەغەكردنی هاتووچۆبن لەگەڵ شۆردنی دەست بەشێوەیەكی بەردەوام و سەردانكردنی دامەزراوە تەندروستییەكان لەحاڵەتی هەستكردن بە دەركەوتنی نیشتانەكانی نەخۆشییەكە.

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕایگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکران.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەش تووشبووی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

لەماوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ لەعیراق تاکو ئێستا 185 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 873 کەسیش تووشبوون، سێ هەزار و 44 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

26 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عیراق تۆمار كران


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی 26 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سێ پارێزگای عیراق تۆمار كران.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرمانگەی تەندروستی دیالە ڕایگەیاند 13 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

هاوكات تەندروستی پارێزگای كەربەلاش 10 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند.

لە پارێزگای بابلیش سێ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارتی: كاندیدی ئێمە هەر فوئاد حسێنە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی جەخت دەكاتەوە لەوەی تا ئێستا كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق هەر فوئاد حسێنە.

دانا جەزا پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق دەربارەی تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند ” بڕیار بوو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره‌ بێنه‌ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر ڕێكنه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ، ئه‌مه‌ دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆده‌چم نزیكه‌یی له‌نێوان ده‌ ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت”.

پەڕلەمانتارەكەی پارتی جەختیشیكردەوە كە كاندیدی حزبەكەیان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن وەزیری پێشووی داراییە كە هەندێك لایەن ڕەتیدەكەنەوە دەنگی پێبدەن و ڕایگەیاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و‌ كاندیدی ئێمه‌ تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته‌ فوئاد حسێنه.

سەرباری ناڕەزایی ژمارەیەك لایەن و پەڕلەمانتارە لەسەر كاندیدكردنەوەی فوئاد حسێن بۆ پۆستە وەزارییەكە، بەڵام پارتی پێداگری دەكات لەوەی ئامادە نییە كاندیدەكەی بگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان