ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە؛ كەرەنتینكردنی كۆمەڵگای سێبیران لە هەولێر بەردەوامە


خەڵک-ئارام سەردار
ماوەی پێنچ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر کەرەنتینکردنی کۆمەڵگەی سێبیران لەپارێزگای هەولێر، ئەمەش دوای دەرکەوتنی تووشبویەکی كۆرۆنا کەوا بەرکەوتەی لەگەڵ کەسانی تر هەبوو، تاوەکو ئێستاش ژمارەی تووشبووان کە بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ ئەو تووشبووەی یەکەم گەیشتووەتە ۱٥كەس.

کەرەنتینەکردنی ئەو کۆمەڵگایە کە لە ۱۲۰۰ ماڵ و ٥ هەزار و ۳۰۰ هاووڵاتی پێکدێت بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو بەرکەوتووانە بوو کە چەند هاووڵاتی تر تووشی کۆرۆنا بوون، لەهەمان کاتدا ڕێگری کردن لەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی کەسانی ترەوە بۆ شوێنی تر بگوازرێتەوە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ۲۰۰ پشکنین بۆ هاووڵاتییانی سێبیران کراوە، بەڵام هەموو پشکنیەکان نێگەتیڤ بوون، دوێنێش زیاتر لە ٤۰ پشکنینی تر کراوە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجامەکانیان دەربچێت، تیمە پزیشکیەکان ئامادەییان لەشوێنەکە هەیە و داواش لەدانیشتوانەکەی کراوە هەر پێویستیەکیان هەبێت بەهەر دەرمانێک بەتایبەت بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکان سەردانی بنکەی تەندروستی سیبیران بکەن و ناویان تۆماربکەن تاوەکو تەندروستی هەولێر بۆیان دابین بکات، هاوکات تیمێکی کردە پزیشکیەکان لەنزیک کۆمەڵگاکەدا جێگیرکراون بۆ پشکنین و چارەسەرکردنی هەر نەخۆشێک دوور لەکۆڕونا.

لەگەڵ ئەوە هەموو هاتووچۆکردنێک قەدەغەیە، بەڵام ڕۆژانە پێویستیەکانی دانیشتوانی کۆمەڵگای سێبیران دابین دەکرێت.

کوردستان

قائمقامی قەزای کۆیە؛لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین


خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمقامی قەزای کۆیە دەچێتە ناوخۆپیشاندەران و دەڵێت؛ لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتین و دەربڕینی ناڕەزایی مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و ئێمەش هەمووکات خۆمان بەنوێنەری خەڵک و هاوڵاتیان زانیوە.

ئەمشەو لەشاری کۆیە ژمارەیەک گەنج و لاو گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپی گوزەران و دواکەتوتنی مووچەو نەبوننی خزمەتگوزاریی.

هاوکات بە پێی ڕاگەیانراوی ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، بۆ گوێگرتن لەداوکاریەکانی خۆپیشاندەران مامۆستایوسف، قائمقامی قەزای کۆیە چووە ناوخۆپیشاندەران لەوتەیەکیشدا بۆ خۆپیشاندەران پێی ڕاگەیاندن لەگەڵ داواکاری و داخوازی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتە.

داواشی کرد پێویستە هەردەربڕینی ناڕەزایی وداواکاریەک بەشێوەی هێمنانەبێ و دوربێت لەپشێوی و بەڕێدا لابردن چونکە گردبونەوەو دەربڕینی ناڕەزایی مافێکی ڕەوای هاوڵاتیانە و ئێمەش هەموکات خۆمان بەنوێنەری خەڵک و هاوڵاتیان زانیوە.

هاوکات داواکاریش بوو هێزەئەمنیشەکان لەچوارچێوەی ڕێکارە یاسییەکان و دور لەتوندوتیژی بەدەم خۆپیشاندەرانەوەبچن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئه‌نجوومه‌نی فشار خۆپیشاندانەکەی سبەینێی‌ هه‌ڵپه‌سارد


خەڵک – بەشی هەواڵ

بە هۆی هەڵکشانی بەردەوامی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجوومەنی فشار، خۆپیشاندانەکەی سبەینێی شاری سلێمانی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.

لەڕوونکردنەوەیەکدا، ئەنجوومەنی فشار، ئەوەیان خستووەتەڕوو، خۆپیشاندان بەمیکانیزم دەزانین ئامانجە گەورەکە دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانە کەڕزگارکردنی خەڵکی بەشمەینەتە لەم دۆخەناهەموارە و گەڕانەوەی شکۆیە بۆ مرۆڤایەتی، ئەگەر خۆپیشاندانێک ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانمان بخاتە مەترسیەوە ئەوە دواخستنی بەگونجاوتر وباشتردەزانین.

پێشتر، ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاندبوو، کە سبەی شەممە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی فراوان ساز دەدەن.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە؛

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی فشارەوە بەڕێزان وابڕیاربوو سبەی شەممە کاتژمێر سێ ٣خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەسلێمانی ئەنجام بدەین بەمەبەستی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکانی شارو و شارۆچکەکانی تری کوردستان ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و گەیاندنی پەیامی ستۆپ دەسەڵات کاتت تەواوبوو نغرۆبویت لەگەندەڵی دەست لەکار بکێشەوە، بەڵام پاش تێپەڕبونی کات و بەدواداچونی وورد بۆبارودۆخەکە و سەردانی مەیدانی بۆ نەخۆشخانەکان لەلایەن بەشی تەندروستی ئەنجومەن و دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەن بۆمان ڕون بوەوە کە لەم دو ڕۆژەی دوایدا ژمارەی توشبوان بەکۆرۆنا بەڕێژەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبوەتەوە و ژمارەی مردوانیش زیادی کردوە ،وەبەگوێرەی زانیاریەکان سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا لەپاش ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرەتادا کراونەتەوە و خەڵکانێکی زۆر بێ پشکنین هاتونەتە نێوخاکی هەرێم و بەپێچەوانەشەوە ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد کردووە بۆیە ئێمە لەئەنجومەنی فشار خۆپیشاندان بەمیکانیزم دەزانین ئامانجەگەورەکە دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانە کە ڕزگار کردنی خەڵکی بەش مەینەتە لەم دۆخەناهەموارە و گەڕانەوەی شکۆیە بۆ مرۆڤایەتی ئەگەر خۆپیشاندانێک ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانمان بخاتە مەترسیەوە ئەوە دواخستنی بەگونجاوتر وباشتردەزانین بۆکاتێکی گونجاو، پێویستە بۆسەرکەوتن میکانیزمەکان قوربانی بن نەک ئامانجەکان بەڵێن دەدەین بە هاونیشتمانیانمان لەئایندەیەکی نزیک و گونجاودا بەفراونتر و تۆکمەتر دێینەوە مەیدان و خەباتی ڕزگاری و مەدەنی درێژە پێ دەدەین وە پێتان ڕادەگەیەنین ئامادەکاریەکان بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری هەنگاوی باشی بڕیوە وجێگەی دڵخۆشیە و هەماهەنگی باش لەگەڵ شارەکانی کەدا کراوە بۆ ئەو مەبەستە، سەرکەوتن بۆ ئیرادەی پۆڵاینی گەلە، هەر شاد بن ئەنجومەنی فشار ٥/٦/٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان