ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێكی دیكەی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی بڕیاری دا لە كۆتایی ئەم مانگەوە مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە پێنج ڕۆژ دابەش بكات.

بە پێی نووسراوێك كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، بڕیارە رۆژانی ٢٩-٣٠ -٣١ی ئەم مانگە و ١-٢ی مانگی چوار مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابەش بكرێت.

کوردستان

لە 24 كاتژمێردا، 658 كەس لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا،
658 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 20 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧١)
١. كەرەنتین: (٢٨ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١١٤ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (٣٤ سلێمانی)، (٨٠ دهۆك).
٢. پشكنین: (٣٥٢٤ پشكنینی نوێ)
(١٧٢٩ هەولێر)، (٤٦٧ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (١٢٠٦ دهۆك)
٣. تووشبوو: (٦٥٨ تووشبووی نوێ)
(٤٤٣ هەولێر)
(١٢٨ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان)
(٦٧ دهۆك)
٤. چاكبوون: (١٧٩ چاكبوون)
(١١٥ هەولێر)
(٢٥ گەرمیان)
(٣٩ دهۆك)
٥. مردن: (٢٠ مردن)
(١٣ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٦٩٨ هاوڵاتی (٢١٥٨٤ دەرچوو)
پشكنین ٢٤٤٩٧٢ (١٠٣٨١٢ هەولێر، ٧٥٠٤٦ سلێمانی، ٦٣٨١٩ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٦٦٠ (٨٤٤٧ هەولێر، ٩٩٠٤ سلێمانی، ١٦٨٦ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ١١٢٠٧ (٤٢١٦ هەولێر، ٥٨٠٣ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٧٢١ (٣٩٩٩ هەولێر، ٣٦٢٤ سلێمانی، ١٠١٥ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)
مردن ٧٣٢ (٢٣٢ هەولێر، ٤٧٧ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٥ی ئاب ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر کرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە بەشی فریاکەوتنی خێرای ڕانیە بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر بەڕووی هاوڵاتییاندا کرایەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،  بەهۆی ئەوەی لەڕابردودا بەشی فریاکەوتنی ڕانیە زۆر بچووکبوو و زۆربەی مەرجە تەندروستیەکانی تێدانەبوو، بەهەوڵی بەردەوامی ستافی تەندروستی ڕاپەڕین سەرەڕای قەیرانی دارایی توانرا بەشی فریاکەوتن لەڕانیە فراوانبکرێت و لە پێنج بێدەوە بکرێتە ١٨ بێت و سیتمەی ئۆکسجینی مەرکەزی بۆ دابنرێت۰

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هیوادارن لەمەودوا بەهاوکاری پزیشکان و کارمەندان زۆرترین خزمەت بەهاوڵاتیان بکرێت بەومەرجەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بتوانێت موچەی پزیشک و کارمەندان دابینبکات، بۆئەوەی هەموولاک بتوانن بەباشی خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پاڵەوانی بیرکاری لەهەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت

خەڵک – نزار جەزا

 

پێشبڕکێی بیرکاری بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی بیرکاری لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دوو سبەی لەمەراسیمێکدا لەکۆی ٦١٤ قوتابی یەکەم و دووەم  و سێیەم دەستنیشانبکرێن.

 

ئاری ڕەسوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لەدەزگای ڕوانگە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند،  پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە پێشبڕکێیەکە لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ‘پاڵەوانی بیرکاری’  و دیاری کردنی پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم.

 

لەپێشبڕکێکەدا لەسەرتانسەری کوردستان، ٦١٤ قوتابی بە نوێنەرایەتی ٦١٤ قوتابخانە بەشداریانکرد و ئێستا ٦ قوتابی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەم تاکو سێیەم.

 

ئاری لەبارەى ئامانجی پڕۆژەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستییەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لەقۆناغی یەکەمدا،  ٦١٤ قوتابی بە نوێنەرایەتی ٦١٤ قوتابخانەی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی یەکەمیان ئەنجامدا و ١٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵبژێردران بۆ قۆناغی دووەم. لەقۆناغی دووەمدا ١٠ قوتابی تاقیکردنەویان ئەنجامدا و ٦ قوتابی هەڵبژێردران بۆ قۆناغی کۆتایی.

 

ئاشکرایکرد، قۆناغی کۆتایی، دوو سبەی لەبەرواری ١٧-٨-٢٠٢٠ لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت، کە تەنها ئەو شەش قوتابییە پیشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی کوردستان، دواتر  براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دەستنیشان دەکرێن.

 

ناوبراو لەبارەى خەڵاتەکانەوە باسی لەئەوەکرد، خەڵاتی یەکەم دوو هەزار دۆلار و گەشتێکی زانستییە بۆ دەرەوەی وڵات، هاوکات بڕی دوو هەزار دۆلاریش بە قوتابخانەى قوتابییەکە دەدرێت. هاوکات خەڵاتی دووەم هەزار و ٥٠٠ دۆلارە بۆ قوتابی و هەزار و ٥٠٠ دۆلار بۆ قوتابخانەکەی. هەروەها خەڵاتی سێیەم هەزار دۆلار بۆ قوتابییەکە و هەزار دۆلاری دیکەش بۆ قوتابخانەکەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان