ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چیرۆكه‌ غه‌مناكه‌كانی 2020
“میدلتن” بێ هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی “كرۆنا ڤایرۆس” كوشتی


لوقمان غه‌فوور

كلۆی میدلتن، سه‌ر له‌به‌یانی 20 ئادار له‌ نێو جێگای نوستنه‌كه‌یی، به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش و به‌چوست و چالاكی به‌خه‌به‌ر دێت، بێئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ هیچ ئازارێك له‌ جه‌سته‌یدا بكات. په‌رده‌ی ژووره‌كه‌ی لاده‌دات تا كه‌مێك پرشنگی خۆر خۆی بكات به‌ژووره‌كه‌یدا.

به‌ دایك و باوكی ده‌ڵێت: “دوو رۆژه‌ له‌ماڵه‌وه‌ زیندانه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌”. به‌ڵام دایك و باوكی رێگه‌ی پێناده‌ن.

نزیك نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی ئه‌گاته‌ 103 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی. دایك و باوكی داوای لێده‌كه‌ن خۆی بگه‌ینێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی های ویكۆمپ له‌ له‌ شاری باكینگهامشه‌ر باكوری خۆرئاوای له‌نده‌ن، كاتێك به‌پێی خۆی و به‌ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه‌ ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌ پێیده‌ڵێن: “تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوویت”.

میدلتن- 21 ساڵ- به‌ ئایفۆنه‌ 10-ه‌ كه‌ی ده‌ستی په‌یوه‌ندی به‌ داپیره‌یه‌وه‌ ده‌كات و به‌پێكه‌نینه‌وه‌ پێی ده‌ڵێت: “داپیره‌ گیان به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ هێشتویانمه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ده‌ڵێن كۆرۆنا ڤایرۆسته‌”. ته‌له‌فۆن داده‌خاته‌وه‌. ئه‌مه‌ دواین په‌یوه‌ندی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چونكه‌ ده‌خرێته‌ ژورێكی جیاكراوه‌ وه‌ك هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له‌ شاری باكینگهامشه‌ر.

رۆژی 21ی ئادار پاش نزیكه‌ی بیست و چوار سه‌عات تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌والێكی تاخۆش ده‌درێت به‌ دایك و باوكی چونكه‌ كچه‌كه‌یان به‌ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه‌ دوو رۆژ له‌وه‌وبه‌ر ده‌ركه‌وتووه‌.

پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ به‌ دایكی میدلتن-یان وتووه‌ كه‌ له‌ئێواره‌ی 20ی ئازاره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێڵراوه‌ته‌وه‌، كۆكه‌یه‌كی توندی تووشبووه‌ و تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه‌.

دۆخی دایكی میدیلتن ته‌واو خراپه‌ 500 جار له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه‌ وێنه‌ی كچه‌كه‌ی داناوه‌ و نوسیویه‌تی كچه‌كه‌م نه‌خۆش نه‌بوو كه‌چی گیانی له‌ده‌ستدا. بۆچی نازانم، كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ چۆن ده‌بێت به‌ ڤایرۆس بمرێت.

داپیره‌ی به‌ده‌م فرمێسك و گریانه‌وه‌ ده‌ڵێت: “ئێستا ئاستی ترسناكی نه‌خۆشییه‌كه‌ ئه‌زانین”.
هه‌ریه‌ك له‌دایكی و باوكی و داپیره‌ی ماوه‌ی 5 رۆژه‌ خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری له‌ نێو ماڵه‌كه‌یان و چاوه‌ڕێ 14 رۆژ ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ تا رۆژی 25 ی ئادار هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر دایكی و باوكی ده‌رنه‌كه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا زووه‌ بزانرێت ئه‌وانیش تووشبوون یان نا.

به‌پێی راپۆرتی پزیشكی، میدلتن ئه‌بێته‌ بچوكترین كه‌س له‌ روی ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌ شاری باكینگهامشه‌ر له‌ باكوری خۆرئاوای له‌نده‌ن- به‌ریتانیا، به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستدابێت.

ئیملی مێستری پوری میدیلتن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ دێڕێك نوسیویه‌تی:”بۆریس جۆنسن راستی كرد، وتی، ئه‌زیزانتان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، خۆتانبپارێزن!” هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: “باوه‌ڕ به‌و درۆیانه‌ مه‌كه‌ن كه‌ كۆڤید ناینتین هه‌ر به‌ته‌مه‌ن ئه‌كوژێت، 21 ساڵیش ئه‌كوژێت”.

جیهان

بەریتانیا هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات
ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی دەستی مرۆڤە؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گریمانەی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لەلایەن مرۆڤەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی دەستەبەرنەكردووە لەوەی كە ڤایرۆسەكە دروستكراوی دەستی مرۆڤ بێت.

ئەم ڕەتكردنەوەیەی حكومەتی بەریتانیا وەك وەڵامی لێدوانەكانی ريچارد ديریلۆڤ سەرۆكی هەواڵگری پێشووی بەریتانیایە كە ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هەیە ڤایرۆسەكە بە هەڵە لە تاقیگەیەكی چینییەوە دزەی كردبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند”وەزارەتی تەندروستی و نوسینگەی سەرۆكی پزیشكان، پێشتر باسیان لەو بابەتە كرد و دەڵێن، هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە كە ئاماژە بە دروستكردنی ڤایرۆسەكە بكات لەلایەن مرۆڤەوە”.

هەروەها نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت”پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ بكرێت بۆ دیاریكردنی وادە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە”.

دیرلۆڤ كە لەنێوان ساڵانی 1999 و 2004 سەرۆكایەتی هەواڵگری بەریتانیای كردبوو، ئاماژەی بە توێژینەوەیەكی زانستی نوێ‌ كردبوو كە دەڵێت، ڤایرۆسەكە لەلایەن زانایانی چینەوە دیزاین كراوە.

هەروەها دیرلۆڤ باسی لەو توێژینەوەش كردبوو كە لەلایەن تیمێكی توێژینەوەی بەریتانی و نەرویجییەوە بڵاوكرایەوە كە باس لەوە دەكات، پێكهاتە سەرەكییەكان لە زنجیرەی كرۆمۆسۆمەكانی ڤایرۆسەكە، داگیراون و بەشێوەیەكی سروشتی پەرەیان نەسەندووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دەیان كەسیش گیانیانلەدەستدا
سعودیە، 1975 حاڵەتی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركران


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆپێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1975 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای تۆماركردنی 32 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە بۆ 611 حاڵەت بەرزبۆوە”.

سعودیە لە ئێستادا لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شارەكانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و ڕیاز و دەمام و جدە تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گەورە زانایانی سعودیە فەتوای لەسەر دەدەن
حوكمی كەمامە بەستن لەكاتی نوێژدا لە شەریعەتی ئیسلام


خەڵك- بەشی هەواڵ
شێخ عەبدوڵڵا موتڵەق ئەندامی دەستەی گەورە زانایان لە سعودیە ڕایدەگەیەنێت، “بەستنی دەم و لوت لەكاتی نوێژدا لە ئاینی ئیسلامدا نەهی لێكراوە، بەڵام لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەستنیكەمامە “موستحب”-ه، واتا بەكارێكی باش دادەنرێت”.

موتڵەق لە میانی بەرنامەیەك كە بۆ فەتواكان لە كەناڵی سعودیە تەرخانكراوە ڕایگەیاند:”بەساڵاچووەكان و ئەوانەی تەمەنییان لەسەرو 65 ساڵانەوەیە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامۆژگاریی و ڕێنمایی كراون لە ماڵەكانی خۆیاندا نوێژبكەن، تا ئەو كاتەی پەتاكە كۆتایی دێت”.

ئەو ئەندامەی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە دەڵێت:”لەگەڵ تەواوبوونی پەتاكەدا، شیاو نییە خەڵك نوێژی هەینی جگە لەو مزگەوتانەدا بكات كە فەتوایان لەسەر دەركراوە، ئەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری ئیسلامی لە سعودیە، چونكە وەزارەتەكە ئەو جۆرە كاروبارانە تاوتوێ‌ دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان