ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە دەخرێتە بەردەم حکومەت


خەڵک- ئارام سەردار

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان ژمارەیەک میکانزمی گونجاو و نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی دەخاتەڕوو.

فراکسیونی یەکگرتوو لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (خەڵک)کەوتووە، میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی خستووەتەڕوو و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکەن، وێڕای فشاری به‌رده‌وام و دووجار ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ دژی دواخستنی مووچه‌، هه‌روه‌ها هۆشداریدانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه‌ی به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ بیه‌وێت ده‌ستكاری مووچه‌و قوتی خه‌ڵكی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان و بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری داراییمان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، بەڵام ئه‌مجاره‌یان میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه‌دا دەخەینەڕوو.

بەپێی میکانزمە پێشنیازكراوەکەی یەكگرتوو، نیوەی ژمارەی فەرمانبەرانی بانکە حکومیەکان ڕێگایان پێبدرێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان دەوام بکەن ڕۆژانە، پاشان بانکە حکومیەکان ھەر ڕۆژەو مووچەی وەزارەتێک دابەش بکەن لەسەرئاستی پارێزگاکان بۆ ئەوەی زەحمەتی دروست نەبێت واتا بانکەکان ھەموو ڕۆژێک نیوەی فەرمانبەرانی دەوام بکەن، هەروەها بەڕێوەبەر و بەرپرسی ژمێریاری ھەموو بەرێوەبەرایەتیەک یان قوتابخانەیەک ڕاستەوخۆ مووچەی بەرێوەبەرایەتیەکەیان لە بانکەوە وەربگرن وبیھێننەوە بینای بەڕێوەبەرێتیەکەیان.

فراکسیۆنی یەکگرتوو میکانزمی دابەشکردنی مووچە زیاتر ڕووندەکاتەوە و ئەوەدەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی زەحمەتی دروست نەبێت و ڕێنماییە تەندروستیەکان پێشێل نەکرێت، ھەر بەڕێوەبەرایەتیەك بەبەرنامەیەکی ئاسان و بە دەوامی ھەشت کاتژمێری لەڕۆژێکدا مووچە دابەشبکات بۆنموونە ھەر دە مووچە خۆر یەك کاتژمێریان بۆ دابنرێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان لە بینای بەرێوەبەرێیتیەکەیان یان قوتابخانەکەیان، ئینجا تاوەکو کێشە بۆ سیستمی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ دروست نەبێت پێویستە خشتەو بەرواری دابەشکردنی مووچەی وەزارەت وفەرمانگەو بەرێوەبەرێتی وقوتابخانەکان بدرێتە ئەوھێزانەی ناوخۆ کە کۆنترۆڵی ھاتووچۆکان دەکەن وفەرمانبەرانیش پێناسەی فەرمانبەریان پیشانبدەن بۆ ڕێپێدانیان تەنھالەوبەروارانەی دیاریکراون.

فراكسیۆنی یەكگرتووە ئەوەش دەخاتەڕوو كە بەجێبەجێكردنی ئەو میكانیزمە لە یەکەم مانگدا تۆزێک مووچە دابەشکردنی ھەندێک شوێن دوادەکەوێت، بەڵام دواتر ئاسایی دەبێتەوە، چونکە بانک ھەموو رۆژێک دەوام دەکات بەدرێژایی مانگەکە.

کوردستان

بانكەكان و فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانی پاکژدەکرێنەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بانكەكان و فەرمانگە حکومییەکان پاکژدەکرێنەوە.

 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن، هەڵمەتی پاککژکردنەوەی فەرمانگە حکومیەکان بەرێوەدەچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم هەڵمەتە لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکانە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شێوازی دابەشكردنی موچەی شەهیدان ئاشكراكرا


خەڵك- نزار جەزا

موچەی شەهیدان لە سبەینێ یەك شەممەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، موچەی شەهیدان لەماوەی پێنج ڕۆژدا دابەشدەكرێت.

باسی لەئەوەشكرد، ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە موچەی شەهیدانی سەنگەر دابەشدەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی سێ شەممە موچەی جینۆساید دابەشدەكرێت، كە بریتییە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و ئەنفال و جینۆساید.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە موچەی شەهیدانی هاوڵاتی دابەشدەكرێت.

 

باسی لەئەوەشكرد، لەگەڵ قائیمقامیەت قسەیان كردووە، موچەخۆرەكانیان بەو باجەی كە پێیانە دەتوانن هاتوچۆ بكەن و بڕۆن بۆ بانكەكانیان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان و گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروستنابێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕابەری بزووتنەوە: ڕادەستكردنی مەلا كرێكار بەگوماناوی و جێگەی نیگەرانی دەزانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی هاوخەمی خۆی بۆ ڕادەستكردنی مەلا كرێكار بەوڵاتی نەرویج بە خێزانەكەی ڕادەگەیەنێت.

دوای چەندین دادگایی ، وڵاتی نەرویج مەلا كرێكاری ڕادەستی وڵاتی ئیتایلیا كرد و ئەم هەڵویستەی نەرویجیش ڕەخنەی ناوخۆی و دەرەكی ئەو وڵاتەی لێگ.

لای خۆشیەوە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ خێزانی مەلا كرێكار ڕایگەیاندوو ، هەواڵی ڕادەستكردنی مامۆستا كرێكارمان پێگەیشت بە ئیتالیا، وێڕای ئیدانەكردنی لەمكاتە ناهەموارەدا كە ئەوروپا و ئیتالیا بەتایبەت تووشی گەورەترین قەیرانی تەندروستی بووەتەوە و ڕۆژانە سەدان كەس دەبنە قوربانی ، كاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەڵێن كۆنتڕۆڵیان لەدەست داوە.
دەشڵێت “ئەم كارە بەگوماناوی و جێگەی نیگەرانی زۆر دەزانین ، بۆیە داوادەكەین حكومەتی ئیتالیا بەزووترین كات مامۆستا كرێكار ئازاد بكات و ژیانی نەخاتە بەر ماترسۆۆەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەە ە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان