ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتەوە دەربارەی مووچە

خڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی رووبەرووی دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووری کرد و هەرێمی کوردستان بەدەر نیە لەو دۆخە نەخوازراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیاندا هەموو تواناکانی لە پێناو رووبەڕووبونەوەی ئەم پەتایە خستووەتەگەڕ و هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە پاراستنی گیانیان ودابینکردنی گوزەرانی ژیانیان لە پێشینەی ئەرکەکانیدایە.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) مووچەیان وەرگرتوە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێم دابین کرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی تر چاوەرێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، راستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی تر بە میکانیزمێک کە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت.

سەرجەمی مووچەی موچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە ٨٩٤ ملیار دینار، لەو بڕە ٤٥٣ ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی ٥١٪ کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستیەو ڕاگیرانی دەوامەوە لەبەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دواکەوتووە، بۆ ئەو مەبەستە بەرێز وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان.

حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایەو کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان. سوپاسی هاووڵاتیان و دانیشتووانی هەرێم دەکەین کە تاکو ئێستا بە سەبر بوونە لەگەڵمان. ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا هاوکاری یەکتر بین تاکو هەموو پێکەوە بەسەر مەترسیی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی زاڵ ببین. بۆیە چاوەڕوانین گشت لایەنەکان واقیعیانە دۆخەکە لێکبدەنەوە و ئەم رەوشەی هاتووەتە پێش نەکرێتە کەرستەی موزایەداتی سیاسی. ئەم هەرەشەیە تەنیا لەسەر حکومەت یان لایەنێکی سیاسی نیە، گشتمان پێکەوە ئامانجی ئەم پەتایە و لێکەوتە نەرێنیەکانین، بۆیە پێکەوەش دەتوانین بەسەر ئەم مەترسیە زاڵ ببین.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ ئاداری ٢٠٢٠

کوردستان

ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەندروستی سلێمانی دواین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە تەنها دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروسستی سلێمانی ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی ئاب، تەنها 34 كەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونەتە ناو نەخۆشخانە و لە هەمان كاتدا 8 كەس چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا 135 نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون و ژمارەیەكیان لە چاودێری چڕ خەوێنراون و تەنها 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیس دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا دەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دوای دزرانی ئۆتۆمبێلێك، لەلایەن هێزەكانیانەوە توانراوە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شار بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا گرت و دوای ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە .

ئاشكراشی كردووە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەكەوە، كە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ كڕینی كەلوپەل لەماركێتێك لەنزیك پاركی ئازادی دابەزیوە و ئۆتۆمبێلەكەی بەكارپێكراوی بەجێهێشتووە و لێی دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانییان شەوی ڕابردو لەگەڕەكێك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

پۆلیس دەشڵێت: “لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە، كە لەجۆری كامارۆیە لەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە” .

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەكاتی دابەزینیان، ئۆتۆمبێلەكانیان بە كارپێكراوی بەجێ‌ مەهێڵن تا تووشی ڕووداوی لەو شێوەیە نەبنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێشمەرگەیەك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشمەرگەیەك لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تەزووی كارەبا گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە:”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی2020، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كارمەندی دیوانی وەزارەتمان (ن.ع / سامان سادق مستەفا) پێگەیشت”.

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت: “كۆچكردوو، ماوەی چەندین ساڵە لەخۆشەویستی بۆ باخچەكانی وەزارەت و دڵسۆزی لە پێشمەرگایەتیدا خۆنەویستانە لە ئەركەكەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لەكاتی كاركردندا، كە چەندین ساڵە باخەوانی وەزارەتە بەهۆی رووداوی كارەباوە گیانی لەدەستدا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت” پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و كەسوكارو خانەوادەكەیان دەكەین ئومێدەوارین دواناخۆشی هەموولایەك بێت، رۆحی كۆچكردووش شاد بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان