ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مامۆستایەکی زانکۆ داوای ڕەتکردنەوەی خوێندنی ئۆنڵاین دەکەن

خەڵک- ئارام سەردار

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن کە لەئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن وەستاون، هەوڵدەدات بۆ به‌ئۆنڵاینكردنی سیستمی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان، کە چاوەڕوان دەکرێت لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو سیستەمەکە جێبەجێ بکرێت، مامۆستایەکی زانکۆش داوای ڕەتکردنەوەی ئەو سیستەمە دەکات.

د.ئەژی ئیبراهیم، مامۆستای زانکۆ لەبارەی پلانی ئۆنڵاین بۆ خوێندن بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، گومان لەوەدا نییە، هەبوونی هەرگرفتێک لە لایەن تاکی کۆمەڵگە خۆشی چارەسەریەتی، ئەم کێشەیەش کێشەی تەنها یەک کەس و شارو یەک ووڵات نیە هەڵبەتە کێشەی سەرتاسەری جیهانە.

دەشڵێت، دیدگای کێشەکان بە ئاسایی وەرگرتن و بە قورس وەرگرتن لە ژێر ڕکێفی خودی مرۆڤەکەدایە بۆ چارەسەر و دروستکردنی کێشە بە هەمان شێوە و باشترین کاریش بکرێت، ڕێژەی زۆرینە ڕای وەربگیرێت لەهەموو پرسەکان.

د.ئەژی ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ماوەی پشووی خوێندن دەستی پێکرد تا ئیستا هیچ وانەیەك لە خوێندکار نەڕۆیشتووە، چونکە خوێندکاران پشووەکەی خۆیان تاوکو ۲٦/۳/۲۰۲۰ بووە، هەموو ساڵیش وابووە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە لەمەودوا هەژمار دەکرێت.

ڕوونیشی دەکاتەوە، تێکڕای خوێندن بخوێندرێت دوو محازەرەیە، دواتر ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوی میدتێرمی دووەم دەست پێ دەکات کە بە دوو قۆناغدا دەڕوات، سیستمی کۆرسی و سستمی ساڵانەش وەکو زانکۆ، ماوەی نێوان هەردوو تاقیکردەوە، یەک هەفتە پشووە، دواتر تاقیکردنەوەی پڕاکتیکی و دواتر تاقیكردنەوەی نوسین دەست پێ دەکات بۆیە پیویست بە درێژکردنەوەی خوێندن بەئۆنڵاین ناکات.

کوردستان

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پێویستە لەئێستاوە پلان بۆ زەوییەکانی دەوروبەری شەقامی ١٠٠ مەتری دابنرێت”

 

خەڵک – نزار جەزا

 

جێگری سەرۆکی لیژنەى خزمەتگوزاری و شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، زەوییەکانی دەوروبەری شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی زەوی زۆر باش و گرنگن، کە پێویستە لەئێستاوە بەڕاوێژ لەگەڵ شارەزایانی ناوخۆیی و دەرەکی پلانیان بۆ دابنرێن، کە چۆن بەکاربهێنرێن، چونکە زەوی زۆر باشن بۆ بابەتی گەشتوگوزاری و بارزگانی، کە هەلی کاری زۆر دابیندەکات و ژێرخانی ئابووری پێ دەبووژێتەوە.

 

شەقامی ١٠٠ مەتری لەشاری سالێمانی بەردی بناغەی بۆ دانرایەوە و بڕیارە لەماوەى سێ ساڵدا قۆناغی یەکەمی لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێبکرێت.

 

زیاد کاکە ڕەزا جێگری سەرۆکی لیژنەى خزمەتگوزاری و شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو زەوییانەى دەوروبەری شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانى دەکەونە ناو ماستەرپلانی سلێمانییەوە و پلانێکی تایبەتی خۆی دەوێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو زەوییانە بکرێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو زەوییانەی دەوروبەری شەقامەکە دەشتاییە و زۆر باشن بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەکی گونجاو، کە پێویستە لەئێستاوە حکومەتى هەرێم یان حکومەتی خۆجێی سلێمانى دەستبکات بەدانانی پلانێک بۆ ئەو زەوییانە کە چۆن بتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، دەکرێت لەئێستاوە پرس بە کەسانی شارەزا لەدەرەوە و ناوەوەی هەرێم، بەتایبەت کۆمپانیا بیانییەکان بکرێت، بۆئەوەی پلانێکی باش دابنێن، کە سوود لەو زەوییانە وەربگیرێن و خەسارنەبن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پڕۆژەى جۆراوجۆری لێ دروستبکرێت، بێگومان هەلی کار بۆ هاوڵاتییان دەڕەخسێت و ژێرخانی ئابووری پێ دەبووژێتەوە.

 

ناوبراو باسی لەئەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی شەقامە ١٠٠ مەترییەکەی پێدا تێدەپەڕێت، لەناوچەى کشتووکاڵی دەردەچێت، بەجۆرێک دەبیتە ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی زۆر گرنگ، چونکە ئاو و ئاوەدانی بەیەکەوەیە، لەبەرئەوە دەکرێت پڕۆژەى گەشتیاری زۆر گەورەى تێدا دروستبکرێت.

 

وتیشی: ئەگەر پلان و بەرنامە هەبێت هەم حکومەت و هەم خەڵکیش سوودی باش لەو زەوییانە وەردەگرن.

 

پڕۆژەكە لە ماستەرپلانی سلێمانیدا لە دوو شەقامی شێوە تەریب پێكهاتووە، كە لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵاتی سلێمانی درێژدەبێتەوە، لەكاتی تەواوبوونی هەموو پڕۆژەكە شەقامەكانی 60 مەتری و 100 مەتری بەشێوەی تۆڕێك لە شەقام بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ڕووپۆشی ڕووبەری 472 كیلۆمەتر دووجا دەكات. تاوەكو 20 ساڵی دیكەش كێشەی جەنجاڵیی هاتووچۆ لە سلێمانی ناهێڵێت.

 

درێژیی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكانی 146 كیلۆمەترە، لە تاسڵوجەوە بۆ تونێلی پێشڕەو دەبێت و لە 100 مەترییەوە دەستپێدەكات تاوەكو كۆتاییەكەی كە دەبێتە 40 مەتریی. پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، ئەوەی ئێستا قۆناغی یەكەمە، كە لە 33 كیلۆمەتر پێكدێت، هەشت یەكتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقی تێدایە و بەپێی ستانداردی جیهانی دروست دەكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی:ئەمرۆ هەنگاوێکی گرنگمان نا بەرەو خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییانی کوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بە خستنەگەڕی وێستگەی كارەبای خەبات، هەنگاوێکی گرنگمان نا بەرەو خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربارەی خستنەگەڕی وێستگەی هەڵمیی كارەبای خەبات لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوێتی: “سەرۆكی حكومەت و بەندە لەگەڵ هەردوو وەزیری کارەبا و پلاندانان، بەشداربووین لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی بە‌رھە‌مھێنانی كارە‌بای 300 مێگاواتی هەڵمیی قەزای خەبات لە‌ ھە‌ولێر”.

ڕاشیگەیاند “ئەم پرۆژەیە كە لە كابینەی پێشوودا دەست بەدروستكردنی كراوە، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی دەکەوێتە کار. كەوتنەگەڕی هەردوو یەکەی ئەم وێستگەیە کارەبای هەرێمی كوردستان بەرێژەی 10% زیاد دەكات”.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: “بە كردنەوەی ئەم وێستگەیە و دەستپێکردنی پرۆژەی شەقامی 100م سلێمانی خزمەتێکی باشتری هاووڵاتییان دەکرێت، هەلی کارێکی زۆریش دەڕەخسێنین. خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەتی زیاترن و لەم پێناوەشدا هەرچی لە‌تواناماندا بێت درێغی ناكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان