ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە؛ ئامادەكردنی بانكەكانی هەولێر بۆ دابەشكردنی مووچە

خەڵک- ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲٦ی ئاداری ۲۰۲۰ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر و شارۆچکە و شارەدێیەکانەوە، دەستکرا بە ڕشاندنی دەرمان لە بانکەکان بەمەبەستی پاككردنەوەیان ئامادەكردنیان بۆ دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی مووشە.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به‌ (خەڵک)ی ڕاگه‌یاند، بڕیاردراوە تەواوی بانکەکان لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆس ته‌عقیم بکرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر لە تیمەکانی به‌رگری شارستانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌ كاركردن كردوه‌ .

دەشڵێت، سه‌رجه‌م بانكه‌كانی جگە لەناو شاری هەولێر، لەشارۆچکە و شارەدێیەکانیش بەهەمان شێوە بانکەکان بە ده‌رمانی دژی ڤایرۆس ده‌ڕشێندرێن و ته‌عقیم ده‌كرێن، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا، چونکە هاوڵاتیەکی زۆر سەردانی بانکەکان دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئاماده‌كارییەکان لەچوارچێوەی هەوڵەکاندا دێن بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

کوردستان

(خەڵك) مەترسییەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق لە كەركوك ئاشكرا دەكات

خەڵك-تەنیا هەورامی

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕٍایدەگەیەنێت، لە پەڕلەمانی عیراق پیلانێكی زۆر گەورە بەڕێوەیە دژی كورد.

حەسەن شیخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا لە بەغدا نەیارانی كورد لە بەغدا بە دوو ڕیتم كار دەكەن، یەكەم پشێوێ لەناوچە دابڕاوەكان و چۆڵكردنی كوردنیشینان لەو ناوچانە، دووەم بەناوی هەمواركردنەوەی دەستور دەیانەوێ دەسەڵاتەكانی هەرێم كەم بكەنەوە و لەمانە مەترسیدارتر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە.
وتیشی”بیرمان نەچێت كورد لە كاتی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووردا لەوپەری هێزدا بوو، توانی هەندێك لە مەرجە چارەنووسازەكانی گەلەكەمان بچەسپێنن لە دەستوری عیراقدا، دیارە هەمواركردنەوەی دەستور ویستی پێكهاتەی عەرەبە بەتایبەت و توركمان كەمتر بەمەبەستی كەمكردنەوەی كورسیەكانی كوردە لە پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕینراوەكان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوان مەبەستیانە هەر پارێزگایەك بكرێتە چەند بازنەیەك بۆ دابەشبوونی دەنگەكانی كورد، لای هەموومان ئاشكرایە لەو هەڵبژاردنانەی كە عیراق یەك بازنەیی یان بازنەیەكی داخراو بوو، كورد زۆرترین كورسی بەدەستهێنا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەكاتی هەمواركردنەوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا كە سیستمی یەك بازنەیی بوو، كورسیەكانی ناوچە دابڕاوەكان زۆر كەمی كرد، بۆیە پەنا دەبەن بۆ سەدەها پسپۆری بیانی و ناوەوە بۆ هەمواركردنەوەكەی دەستوور.
ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر كورد یەكڕیز نەبێت لە پەڕلەمانی عیراق، پیلانێكی زۆر گەورە بەڕێوەیە لە دژی كورد بۆ ناوچە دابرێنراوەكان، ئەگەر فراكسیۆنە كوردییەكان یەك هەڵوێست نەبن بۆ وەستانەوە دژی و ڕێپێوانی جەماوەری نەكرێ وەك ساڵی ٢٠٠٨ كەنزیكەی ٢٨ شەهیدمان دا بەیاسا و دەستور نیوەی خاكی كوردستان دەدۆرێنین.
ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت كورسییەكانی كورد لە كەركوك هەشت كورسین لە كۆی دوانزە كورسی، دادەبەزێت بۆ دوو یان سێ كورسی، ئەم كارە وردكاری زۆری تێدا كراوە بە شێوازێك ڕۆژێك دێت كورد خۆی داوا دەكات ماددەی ١٤٠ جێبەجێنەكرێ .

شێخانی ڕاشیگەیاند، ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە پێشنیاز كراوە چۆن دكتۆر بەرهەم واژووی لەسەر كردووە ڕەوانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كراوە و ئەوانیش بە دەستكاریەوە ڕەوانەی پەڕلەمانی عیراقی دەكەن بۆ دەنگدان لەسەری و پەسەندكردنی، بەڵام ئەو ڕاویژكارە كوردانەی سەرۆك كۆمار هیچ یاداشتێكیان نەنووسیوە بۆ سەرۆك كۆمار لەسەر مەترسییەكانی ئەم یاسایە یان هەر نەیانخوێندوەتەوە.

حەسەن شیخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی

حەسەن شیخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر ئەگەرێكی دوورە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاساییە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییەو ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە.

وتیشی”ئەگەر هاووڵاتیان پابەندنەبن، ناچاردەبین ڕێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەڕێژیەیەكی بەرچاو زیادی كرد و بەو هۆیەشەوە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی لە حەفتانین ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند سەربازێكی هێزەكانیان لە ناوچەی حەفتانین كوژراوە و سیانی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە 13 سەربازیان لە ناوچەی پیربولای حەفتانین كوشتووە و شەڕیش درێژەی هەیە.

ئەمشەویش فڕۆكەكانی توركیا شوێنی شەڕوپێكدانانەكەیان بۆردومان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان