ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هاتووچۆی نێوان شارەكانی ئێران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئێران بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی زیاتری كۆرۆنا، هاتووچۆی نێوان شارەكان قەدەغە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە حسێن زولفەققاری، ئەندامی لیژنەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند لەمڕۆوە دەستكرا بە قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە نێوان شارەكاندا.

داواشی لەو ئێرانییانە كرد كە بە هۆی نەورۆزەوە چوونەتە دەرەوەی شارەكانیان، دەستبەجێ بگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان.

بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی خستەڕوو كە ماوەی داخستنی خوێندنگە و قوتابخانەكان درێژكراوەتەوە و ڕێگەش بە كۆبوونەوە و قەرەباڵغی نادەن.

زولفەققاری راشیگەیاند هەر كەسێك ڕێوشوێنەكان پێشێل بكات، ئەوا ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

تا ئێستا زیاتر لە 27 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2077یان گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

دوایین ئەنجامی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی لوبنان، دوایین ئەنجامی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت ڕادەگەیەنێت، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەكەش دەكات بۆ 171 كوژراو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی بێسەروشوێنان لەنێوان 30 بۆ 40 كەسدان.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەر لە لوبنان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕیك برینن بەرپرسی باری نائاسایی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند”بەرەنجامی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەیروت، بۆ 171 كوژراو بەرزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تائێستاش ژمارەی بێسەروشوێنەكانی بەهۆی تەقینەوەكەوە، لەنێوان 30 بۆ 40 كەسدان”.

بە وتەی حەمەد حەسەن”نزیكەی 1500 بریندار پێویستییان بە چارەسەری ورد و تایبەت هەیە، وێڕای ئەوەش تائێستا 120 بریندار لەبەر سەختی برینەكەنیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، حكومەتی لوبنانی بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، بەهۆی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری بەیروتەوە، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی و ڵاتەكە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەمە لە جیهاندا
ڕوسیا، وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕوسیا وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند كە مانگی داهاتووە و ئاماژەی بە پێشكەشكردنی داواكاریی لەسەر ڤاكسینەكەش كرد لەلایەن 20 وڵاتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی (سپۆتینك)ی ڕوسی لەزاری میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستی ڕوسیاوە بڵاویكردەوە”لەئێستادا دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە لە دوو ناوەند( ناوەندی گومالی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا و زكۆمپانیای بینۆڤارم)”.

هەر ئەمڕۆ فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا، تۆماركردنی یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە جیهاندا ڕاگەیاند.

سەرۆكی ڕوسیا لە كۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەندامانی حكومەت لەڕێی تەكنیكی (ڤیدیۆ كۆنفرانس) ڕایگەیاند”پێیان ڕاگەیاندم كە ئەم بەیانییە یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا”.

بە وتەی پۆتین”لەكاتی داواكاریی وردەكارییەكان لە میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستی لەبارەی ڤاكسینەكەوە، پێیان ڕاگەیاندووم كە ڤاكسینەكە بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر كاردەكات و بەرگرییەكی جێگیر دروستدەكات، دووبارەشی دەكەمەوە كە هەموو تاقیكردنەوە پێویستەكانی تێپەڕاندووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 331 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2345 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2345 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 184 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 331 هەزار و 189 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 800 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان