ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چین ئامارێکى نوێى لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردەوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

لیژنەى نیشتیمانى چین نوێترین ئامارى لەسەر کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکیان نەبووە لە ناوخۆى وڵاتدا.

لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 67 کەس توشى کۆرۆنا بوون کە هەموویان لە دەرەوەى چینەوە گەڕاونەتەوە.

هەروەها باسى لەوەکردووە، 81 هەزار و 285 کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیش 3287 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە کۆتایى ساڵى ڕابردوودا کۆرۆنا لە چینەوە بڵاوبووەوە و دواتر زۆربەى وڵاتانى جیهانى گرتەوە و بەپێى دواین ئاماریش نزیکەى 19 هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

ئێران؛ تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی كارەبا ڕوویدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕێكخراوەی ئاگركوژێنەوەی شارەوانی ئەهواز ڕایدەگەیەنێت، لە هێزگەی شەهید مەدحەجی زەرگان ئەهواز بە هۆی تەقینەوەی ترانسەوە ئاگری تێبەربوو ، دەشڵێت،”توانای بەرهەم هێنانی 418 میگاوات كارەبای هەبووە”.

ئاژانسی مهیری ئێران بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 تەقینەوەیەك لە ناوەندێكی بەرهەمهێنانی كارەبای ئێران بە ناوی ‘زڕگان’ لە پارێزگای خوزستان لە نزیك شاری ئەهواز ڕوویدا و ئاگرێكی گەورە لێكەوتەوە.

ئاژانسەكە لە زاری ، ئیبراهیم قەنبەری، سەرۆكی ڕێكخراوەی ئاگركوژێنەوەی شارەوانی ئەهواز ڕایگەیاندووە، هۆكاری ڕووداوەكەش تەقینەوەی ترانسێكی كارەبا بووە.

هەندێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەكەن، كە تا ئێستا نەتوانراوە ئاگری ناوەندەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیانەكانی تەقینەوەكەش بە 80 ملیار تمەن مەزەندە كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ئەم مانگەدا چەندەمین تەقینەوەیە، كە لە ناوەندە سەربازیی و ئەتۆمییەكانی ئێران لە ماوەی ڕابردوو ڕووبدات، پێشتر لە ناوەندێكی سەربازیی لە نزیك تارانی پایتەخت ڕوویدا، دوای ئەوەش تەقینەوە لە ناوەندێكی ئەتۆمیی ئێران لە پارێزگای ئیسفەهان ڕوویدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نزیكەی 238 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2449 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2449 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 148 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 237 هەزار و 878 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 11 هەزار و 408 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی ئەمریكا، خەڵاتی داوە بە هەر كەسێك هاووڵاتییەكی سوورپێستی ڕادەست بكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

لە ئاگادارییەكی حكومەتی ئەمریكادا كە لە ڕۆژنامەیەكدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەركەسێك هاووڵاتییەكی سوور پێست ڕادەستی حكومەت بكات بڕی 200 دۆلاری دەدرێتێ.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ساڵی 1863 لە ویلایەتی داكوتا ئاگادارییەكی حكومەتی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە كە هەركەسێك جەستەی سوورپێستێك ڕادەستی حكومەتی ئەمریكا بكات بڕی 200 دۆلاری وەك خەڵات دەدرێتێ.
هەرچەندە سوورپێستكان لە قاڕەی ئەمریكان، بەڵام وەك گروپێكی جیاواز و لە نەژادێكی جیاواز هەڵسوكەوت دەكەن و دەژین و بەشێك لە بیرمەندان پێیان وایە ئەو كەسانە لە بنەڕەتدا هیندین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان