ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوو حاڵەتى نوێى کۆرۆنا لە عیراقدا تۆمارکرا


خەڵک- بەشى هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو کەسى دیکە لە پارێزگاى واست توشى کۆرۆنا بوون.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى پارێزگاکە بڵاوى کردەوە، دوو کەسى دیکە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و چارەسەرى پزیشکى وەردەگرن.

پارێزگاى واست دەکەوێتە نزیک سنورى ئێرانەوە و لە ماوەى ڕابردوودا چەندین حاڵەتى کۆرۆناى تێدا تۆمارکرا.

عێراق

عیراق، 83 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئامارێكی تری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بە تۆماركردنی 83 حاڵەتی نوێ‌ كرد بە ڤایرۆسەكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئامارێكی نوێی لەبارەی كۆرۆناوە لە وڵاتدا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، 83 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستییەوە دەستنیشان كراون كە بەمشێوەیەن: بەغدا رەسافە: 2 حاڵەت- بەغدا مەدینە توب:1 حاڵەت- بەغدا كەرخ: 11 حاڵەت- نەجەف: 5 حاڵەت- سلێمانی: 1 هەولێر: 18 حاڵەت- كەربەلا: 3 حاڵەت– بەسرە: 10 حاڵەت- سلێمانی: 14 حاڵەت- موسەنناك 12 حاڵەت- هەولێر: 10 حاڵەت- دهۆك: 2 حاڵەت “.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندرستی و ژینگەی عیراق” 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون كە دوو حاڵەتیان لە نەجەف و حاڵەتێك لە واست و حاڵەتەكەی تر لە دیالە تۆماركراوە، 9 حاڵەتی چاكبوونەوەی نوێ‌ تۆماركراون كە 6 حاڵەتیان لە نەجەف و 3 حاڵەتیان لە هەولێر بوون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتدا گەیشتۆتە 630 و لەو نێوەندەدا 46 حاڵەتییان گیانیانلەدەستداوە و 152 حاڵەتیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترمپ و پۆتین لەسەر نرخی نەوت گفتووگۆ دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكى ڕوسیا لەبارەی ناكۆكییەكان نێوان مۆسكۆ و ڕیاز لەبارەی نرخی نەوتەوە گفتووگۆ دەكەن ، سەرۆكی ڕوسیاشی بە “پیاوێكی شیاو” دادەنێت.

ترەمپ ڕایگەیاند”بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پۆتین دەكات لە دوای پەیوەندی بە بەرنامەی “Fox and Friends”، و گفتووگۆ لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان ڕوسیا و سعودیە دەكەن سەبارەت بە نرخی نەوت، چونكە هەردوولا “توشی شۆك”بوون لەو بارەیەوە”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا”لەدوای بەرنامەكە ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ پیاوێكی شیاودا دەكات كە ناوی ڤلادیمێر پۆتینە”.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كە وەڵامی چی دەبێت گەر سەرۆكی ڕوسیا داوای لێكرد سزاكان هەڵبگرێت، ترەمپ وتی:”من سزاكان دەسەپێنم، بەدرێژایی مێژووی وڵاتەكەمان لە هەموو سەرۆكەكانی تر توندوتیژتر بووم لەسەر ڕوسیا”.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت”پۆتین لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە جارێك قسەی لەو بارەیەوە كردووە”، پێشبینیشی كرد سەرۆكی ڕوسیا لەكاتی پەیوەندییەكەدا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان پرسیاری لێبكات.

سەبارەت بەو هەڵانەش كە ڕوسیا لە ئۆكرانیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی داون، ترەمپ وتی:”مۆسكۆ شان بە شانی وڵاتەكەی لە دووەمین جەنگی جیهاندا شەڕى كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد تۆفیق عەللاوی مەرجێكی كورد لەسەر كابینەكەی ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
محەمەد تۆفیق عەللاوی، ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەت، مەرجێكی كورد بۆ پێكهێنانی كابینەكەی و تێپەڕاندنی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرا دەكات.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەت، لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، “كورد لە سەرەتاوە داوای كاندیدكردنی وەزیرە حزبییەكانیان كرد (پشكیان 3 وەزارەتە)، بەو پێیەی هەرێم پێویستی بە نوێنەرایەتی سیاسی هەیە لە حكومەتدا”.

بە وتەی عەللاوی، “پێشنیارى بۆ كورد كرد 3 وەزیر بەو مەرجەی كەسێتی سەربەخۆبن بۆ هەر یەكێك لەو وەزارەتانە كاندید بكەن، ئەویش لای خۆیەوە كەسێتییەك هەڵدەبژێرێت، كە مەرجەكانی بێخەوشيان تێدا بێت، بۆ زامنكردنی نوێنەرایەتی سیاسی هەرێمیش، ئەوا وەزارەتی كاروباری هەرێم دادەنێن و كەسێكی سیاسی بۆ كاندید دەكرێت لەلایەن كوردەوە (لەئاستی جێگری سەرۆك وەزیراندا دەبێت)”.

ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق، لەو دیمانەیەدا ڕایگەیاندووە، “كوردەكان لە كۆتاییدا لەسەر ئەوە ڕازبوون، بەڵام مەرجییان هەبوو حەلبوسی ڕازی بكەم (نێگەیشتنی لەگەڵ بكەم)، لەوێوە تێگەیشتم، كە ڕێككەوتن لەنێوان كورد و حەلبوسی هەیە و پێكەوە نەبێت ڕازینابن”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان