ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسێک و ڕاگرتنی پێشێلکاریەکان دەکات


خەڵک- ئارام سەردار
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس ‘هێمن مامەند’
لەشاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و داواش دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێز لە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بگرن و پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام نەدەن.

لەڕوونکردنەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(خەڵک) نێردراوە، لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنووسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، شەوی ۲٤ی ئاداری ۲۰۲۰ هێزێکی ئەمنی لەشاری هەولێر چوونەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس ‘هێمن مامەند’ و دەستگیریان كردووە.

لیژنەكەی ئەو شێوازی هەڵسوکەوت و مامەڵەکردنە لەگەڵ ڕۆژنامەنووس بە پێشێلکاری و پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ هەرێمی کوردستان وەسف دەكات.

لەڕوونکردنەوەکەدا، داوا لە هەموو لایەک دەکەن پابەندی یاساکانی ڕۆژنامەگەری بن لە پێناو فەراهەم کردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و دیموکراسی و ژیانێکی ئارام بۆ هەرێمی کوردستان، و هەرچی زوترە داوای ئازادکردن بۆ ڕۆژنامەنووس ‘هیمن مامەند ‘ دەکەین .

هاوکات لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند لەبەرامبەر ئەو پێشلێکاریانەی لەزۆربەی شارەکانی هەرێم بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوە، داوا دەکەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێز لە ڕۆژنامەنووسان و شکۆیان بگرن و ڕێز لەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆش بگرن کە دەڵێت بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ناوشار و دەرەوەی شار ڕۆژنامەنووسان ناگرێتەوە، جەختیش دەکەنەوە کەوا ڕۆژنامەنووسان وەک سەربازێکی ون خزمەت دەکەن.

کوردستان

گفتوگۆكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و دیمەشق لە ئاستێكی باشدایە


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە سەرپەرشتی ڕوسیا گفتوگۆكانی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی سوریا دەستیپێكردووە.

دوای شەڕ و پێكدادانی چەندین ساڵی نێوخۆیی لە سوریا، لەنێوان ئەمریكا و داعش و توركیا و حكومەتی سوریا و ئێران و ڕوسیا و چەندین گروپی دیكە، لە ئێستادا هەوڵەكانی بۆ نێوەندگیری نێوان كورد و حكومەتی سوریا دەستی پێكردووە.

فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بابەتێك كە ئەمڕۆ ئێمەی دڵخۆش كردووە ئەوەیە ڕوسیا بەشێوەیەكی زۆر باش هاتووەتەسەر خەت كە كورد و ڕژێمی سوریا دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگ بكەنەوە.

وتیشی”هەوڵێكی زۆر باش هەیە و لێكنزیكبوونەوە لە نێوان دیمەشق و ڕۆژئاوای كوردستان و گفتوگۆیەكی باش بە سەرپەرشتی ڕوسیا دەستی پێكردووە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژئاوای كوردستان بەشێكی لەلایەن توركیاوە داگیر كراوە و هاوكات لە بەشەكانی دیكەش ئەمریكا و ڕوسیا سەرپەرشتی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان ، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لەناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 29.4 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

٩ توشبووی دیکەى کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم نۆ توشبووی دیکەى ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گشتی توشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەیشتە ١٢١ توشبوو.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٢٧٣) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٢٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٤٢٥) لە هەولێر، (٢٨١) لە سلێمانی، (٦٢٨) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٥) لە گەرمیان، (٣٣) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢٩) هاوڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢١) پشکنین کراوە، (٤٠٧) هەولێر، (٩٧) سلێمانی، (١٧) دهۆك.
دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە (٢) ئافرەت تەمەن (٤١)، (٣١) ساڵ و (١) پیاو تەمەن (٣٢) ساڵ، (٢) منداڵ (٩)، (٣) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کە پیاوێکی تەمەن (٣٧) ساڵ.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢١) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی ئازاری٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان