ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانایان هەموو ئومێدیان بە هاتنی هاوینە تا كۆرۆنا ڤایرۆس لەناوبەرێت


لوقمان غەفوور – ئەمریكا

كۆتایی زستان بەشێوەیەكی كلاسیكی ئاهەنگگێرانی دەوێت، جا ئەگەر وەك 2020 بێت كە نیوەی گۆی باكوری زەوی نقوم بووە لە كۆرۆنا ڤایرۆس، ئەوا ئاهەنگەكە دەبێت بە دوو ئاهەنگ.

بۆ جەنگین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، زانایان ئومێدیان بەوەیە كە كەشوهەوای گەرم و وشك بێت و كۆتایی بەو دۆخە بهێنێت. ئەویش ئەگەر كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) هاوشێوەی هەموو جۆرەكانی تری نەخۆشییەكانی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە بێت. كەواتە مانگی نیسان (ئەپرل) تا ڕادەیەكی زۆر بەشێوەیەكی كاتی مانگی سەركوتكردن و لەناوبردنی كۆرۆنا ڤایرۆس دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی فاینێنشڵ تایمز، هەندێك توێژینەوە وایدەرەخەن كە كۆرۆنا ڤایرۆس بەتەواوی وەك وەرزی خۆی نیشاندەدات و هەروەها نیشانیدەدەن كە كۆرۆنا ڤایرۆس بەشێوەیەكی ئەستەم دەتوانێ شوێنپێی خۆی بهێڵێتەوە لە ناوچەی خولگەی كەمەرەیی (tropics) وەك لە ناوچەی هەرێمی میان (temperate) ی جیهان كە كەشوهەوا تێیدا هاوسەنگە.

محەمەد سەجادی مامۆستای یاریدەدەر لەپەیمانگای میریلاندی ڤایرۆسلۆژی كە توێژنەوەیەكی كردووە لەسەر ئەو ڤایرۆسەی كە تووشی زیاتر لە 400 هەزار كەس بووە لە جیهاندا و دەڵێت:”تا ئەمساتە بڕوامان وایە كە ڤایرۆسەكە لە كەشوهەوای گەرمدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە و ئەستەمە بتوانێت بڵاوبیێتەوە لەنێو مرۆڤدا”.

لە توێژینەوەكەی سەجادی-دا ئەو ناوچانەی كە ڕادەی شێی كەم و پلەی گەرمی لە نێوان 5-15و11 پلەی سیلیزییە، چالاكی و جوڵە و گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەهەوا خێراترە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی زە دالاس مۆرنین نیوز، زانایان لە هەردوو زانكۆی بیهانگ و تیسینگهۆ لە چین لە دوای توێژینەوەیەك لە 100 شاری چین كە ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە گەیشتوونەتە ئەوەی ئەو شارانەی كە پلەی گەرمی بەرز و ڕادەی شێ بەرزە بەشێوەیەكی ڕەچاو ڤایرۆسەكە ناتوانێت بگوازێتەوە لەهەوادا.

لەئێستادا ئەو ناوچانەی كە زیاتر زیانمەندن بە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێوان پلەی (30-50)ی نیوەی باكوری گۆی زەویدایەكە لە چین-ەو درێژ دەبێتەوە بۆ ئەمریكا و تێكڕای ئەوروپای بەردەكەوێت.

بەپێی توێژینەوەكەی تیمی مامۆستا سەجادی، لەهەفتەكانی داهاتوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هەڵكشێت بەرەو باكور گۆی زەوی و باكوری ئەوروپا و كەنەدا زیانمەند دەبن و تا بەرەو نیوەی باكوری گۆی زەوی هەڵدەكشێت.

لێكۆڵینەوەكە سەلماندویەتی كە لە مانگی 12ی 2020 ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەكە لەئارادا هەیە، چونكە پێشبینی ئەوە كراوە كە هاوشێوەی ئەنفلۆنزای ئیسپانی ساڵی 1918-1919ەوە كە بە سێ گروژمی یەكلەدوای یەك لە جیهاندا توانی 50 ملیۆن كەس بكوژێت.

لەگەڵ ئەوەدا دەنگی پێچەوانە هەیە بەرامبەر ئەم ڕایە، پڕۆفیسۆر مارك لیبیسیتش، مامۆستای ئێپێدیمیالۆژی زانكۆی هارڤارد پێیوایە بەشێك لە هاوڕێیانی مامۆستاشی كەوتوونەتە هەمان هەڵەوە كە وابزانن كۆرۆنا ڤایرۆس، ڤایرۆسێكی وەرزییە، دەشڵێت:”گریمان وامان دانا كە ڤایرۆسەكە بەگەرماو شێدرا چالاكی كەمدەبێتەوە، بەڵام مەعقول نییە وا پێشبینی بكەین كە ئاستی كەمبوونەوەی ڤایرۆسەكە وا بێت كاریگەری نەمێنێت لەم ناوچانە”.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان و ئەتوانن ببنە هۆی زیانگەیاندن بە كۆئەندامی هەناسە، لە تەشەنەسەندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییەوە سەریهەڵداوە كە بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە. ئەم ڤایرۆسە بەبەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەدیسێمبەری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. تا ڕۆژی 25ی ئادار لەسەرتاسەری جیهاندا 430 هەزار و 772 كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون و 19 هەزار و 190 كەسیش مردوون.

کوردستان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 747 هەزار و 823 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 747 هەزار و 823 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 40 هەزار و 840 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 40 هەزار و 833 كەس و 132 هەزار و 979 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، شوانێكی كوردیان تیرۆر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوورەكانی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك كردووە و كوشتوویانە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر ٣ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزەكانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەكانی سنووری دەشتی وەزێنەی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك بە ناوی ”یوسف ئەحمەدی“ كردووە و كوشتوویانە.

بەپێی زانیارییەكان، یوسف ئەحمەدی خەڵكی گوندی ئاڵواتانی سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە كاتێكدا تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە كە چەند كیلۆمەتر دوور بوون لە سنوورەكانی ئێران، لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ڕێبین ئیسماعیل” بە سەختی بریندار كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پزیشكێكی پسپۆڕ لەگیادەرمان چەند ئامۆژگارییەك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


خەڵك – ئارام سەردار

پزیشكێكی پسپۆڕ لەگیادەرمان ژمارەیەك ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی بەتەندروستی بمێننەوە.

دكتۆر بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕ لە گیادەرمان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوكەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن واباشە بچێت بۆ نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بێت، دەشتوانێت ئەم ڕێنمایی و چارەسەرانە جێبەجێ بكات و پەیوەندی لەگەل پزیشكی تایبەتی خۆی ھەبێت ئەگەر لەماڵ بێت.

دەشڵێت، ئەوانەی خوارەوە ھیچیان دەرمان نین تەنھا یارمەتی بەرزكردنەوەی بەرگری لەشتان دەدات، بەڵام پێویستە هەركەسێك بۆ وەرگرتنی دەرمانی كیمیایی ئەنتی بایۆتیك بەبێ پزیشك بەكارنەهێنێت، بۆ دەرمانی سروشتی زیانی لاوەكی زۆركەمە بەو مەرجەی پاك خاوێن بێت لە ڕێنماییەكان دەرنەچێت.

ڕێنماییەكان:
بۆ بەرزكردنەوەی بەرگری لەش ئەمانە جێبەجێ بكە بە پێی توانا
ڤیتامین C :-
ڕۆژانە دووجار بەیانی و ئێوارە 500mg
سەرچاوەی سروشتی:-
لیمۆ و پرتەقاڵ و كیوی و بیبەری سەوز و سوور و بڕۆكلی و تەماتە و شلك، كەمێك لەمانە بخۆ

زینك Zink
50mg ڕۆژانە ١ جار
سەرچاوەی سروشتی:-
گۆشت (ئاوی گۆشت) و چەرەزاتی خاو وەك (فستق و بادەم و گوێز و گازۆ و گوڵەبەڕۆژە …ھتد) و ماست یان شیر

ڤیتامین A
700 – 900 mcg ڕۆژانە

سەرچاوەی سروشتی:-
گێزەر و ماسی تونە و كاهوو و بڕۆكلی و سەوزە

ڤیتامین D: لە نێوان 600 بۆ 1000 IU.

سەرچاوەی سروشتی:-
كوارگ (قارچگ) و شیری تازە و گۆشتی ماسی زیندوو و ھێلكە و پەنیری تازە و ھەتاوی بەیانی (لە ٦ تا ١٠ بەیانی ١ كاتژمێر) و چەرەزاتی نەبرژاو.

ڤیتامین B12
(1.2- 2.4 mcg)

سەرچاوەی سروشتی:-
ھێلكە و ماسی تونە و گۆشت و بادەم و پەنیر و ماست

ڤیتامین K2
(120 -90 mcg)

سەرچاوەی سروشتی:-
پەنیر و شیر و گۆشت و ھێلكە

– لەوكاتەدا ئیشتیھای خواردنت نامینێت بۆیە ١ كەوچكی چا ڕازیانەی ھاڕاو لەناو ١ پەرداخ ئاوی كوڵاو بكە پێش نان خواردن بخۆرەوە بە نیو كاتژمێر ڕۆژانە ٣ جار
– خواردنە وزەبەخشەكان وەك ھەنگوین و خورما و تەحین (راشی) و دۆشاو شۆفان و ماست

– ھەوڵبدە چای گیادەرمانی بەكاربھێنە یەكێك لەمانە وەك چای سەوز و و ڕەیحان و پونگ و نەعناع و گوڵەحاجیلە و شاڕیحانە و جاترە و ڕۆزماری و مەلیسە… ھتد

– ڕۆژانە ١ تا ٣ دانە لە مانە جێبەجێ بكە بەپێی توانا وەك (نیو كەوچك چای ڕەشكە و ١ كەوچك ھەنگوین) یان ١ كەوچك چا قرنفل (مێخەك) یان ١ كەوچك چا دارچین یان ١ كەوچك چا زەردەچەوە یان ١ كەوچك چا زەنجەبیل (زەنجەفیل) یان ١ كەوچك چا ھێل یان ١ كەوچك چا شمڵی … ھتد .. پێش نان خواردن بە نیو كاتژمێر

دووركەوتنەوە لە مانەی خوارەوە:

جگەرە ، نێرگەلە ، كهول. خواردنەوە گازییەكان. خوێ ، شەكر، خواردنی بەستو، خواردنی چەور. شیرینی دەستكرد، خواردنی دەرەوە و دیلیڤەری.
ھەموو دەرمانێك جگە لەوانەی سەرەوە.

ھەڵسوكەوتی دروست:

✅ نەشڵەژان و نەترسان. ئەگەر ورەت بەرز بێت و ھەست بە ترس نەكەیت، وەكو پەتایەكی ئاسایی تێی دەپەڕێنیت، چونكە ترس بەرگری لەشت (مناعە) دادەبەزێنێت.

✅ خۆت لە كەس و كارت جیا بكەوە لە ژوورێكی تایبەت تا ڤایرۆسەكە سووڕی ژیانی تەواو دەكات، تێكەڵی كەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەكانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێكت لەگەڵ خێزانەكەت جیا بكەوە.

✅ پێوانی ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت بكە بە ئامێری pulse oximeter كە لە زۆربەی فرۆشگای كەلوپەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بكە.
ئەگەر ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت دابەزی بۆ كەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەیت یان پزیشكی پسپۆڕ ئاگاداربكەیتەوە.

✅ ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بكە بە گەرمی پێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ كاتژمێر تایەكی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردانی نەخۆشخانە بكە یان پزیشكی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكەوە.

✅ پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەكەم وەرزش مەكە، تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو كاتژمێر بۆ چل خولەك ڕێكردنت ھەبێت.

✅ ڕۆژانە ھەشت بۆ دە كاتژمێر بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی نیو كاتژمێرێك خۆت بدە بەر تیشكی خۆر بە جۆرێك دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.

✅ تا پێت دەكرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەكان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ.

✅ ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی كوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەك ئەمە دووبارە بكەوە.

سروشتی:-
كەمێك نەعناع یان جاترە یان پونگە لەناو مەنجەڵێك دابنێ تا ھەڵم دەكات ڕۆژانە ٢ جار بەیانی و ئێوارە ھەڵمژە

✅ غەڕغەڕەكردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێك لە ھەر غەڕغەڕەیەك با خوێواوەكە تا چل چركە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.

سروشتی:-
یەك كەوچك چا قرنفل (مێخەك) لەناو ١ پیالە ئاوی كوڵاو بكە كە سارد بووەوە غەرغەڕەی پێ بكە بۆ ماوەی نیو خولەك ڕۆژانە ٣ جار دووبارەی بكەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان