ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمشەو ۲٥ی ئاداری ۲۰۲۰ بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و ژمارەیەك بڕیاری دەركرد.

لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێردراوە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای، هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆررۆنا بڕیاریداوە، بانكە ئەهلییەكانی هەولێر، لە ڕۆژانی (یەك شەممە و چوارشەممە) كراوە دەبن لەكاتژمێر (8)ی بەیانی تا (1)ی دوای نیوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانكێك لە (5) كارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێكی تایبەتی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتوچۆكردنیان بەكاربهێنن.

هاوكات بڕیاریشدراوە:”نووسینگەكانی ئاڵۆگۆڕكردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین بەهەمانشێوەی بانكە ئەهلییەكان، ڕۆژانی (یەك شەممە و چوار شەممە) لەكاتژمێر (10)ی بەیانی تا (3)ی دوای نیوەڕۆ كراوە دەبن، هەروەها نووسینگەكانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەڵا، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەكانی دەرەوەی شەقامی (60) مەتری كە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێكی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەكی كاتی شوێنێك بۆ خۆیان دابین بكەن و نووسینگەكانیان بكەنەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”لەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیس و ئاسایش و بازگەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێویستە ئەم بڕیارەی سەرەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر جێ بەجێ بكەن”.

لەكۆتایشدا ڕایدەگەیەنن:”دڵنیایی دەدەن بە هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاكەمان، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەهەموو تواناییەوە لە هەوڵەكانی بۆ پاراستن و پارێزگاری لێكردنیان و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا جارێكی تر جەخت لەسەر پابەندبوونی هاووڵاتییان بە قەدەغەكردنی هاتوچۆ و بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەكان دەكەینەوە و داواكارین خۆیان بپارێزن و لەماڵەكانیان بمێننەوە”.

ك.ج

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان