ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕوونكردنەوەیەك لە كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕوونیدەكاتەوە، هیچ كارمەندێكی كۆمەڵگەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە، كە شەش كارمەندی كۆمپانیای لۆكس ئەیجنسی لەنێو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، كەپشكنینی سەرجەم ئەو كارمەندانە پاك دەرچوون و كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نین.

ئەو دەنگۆیە دوای ئەوە دێت، كە سامپڵ لە بەشێك لە فەرمانبەرو كارمەندانی نێو كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان وەرگیرا بۆ دڵنیابونەوە لە دۆخی تەندروستییان، لە چوارچێوەیەشدا گومان لەپشكنینی ئەو شەش كارمەندەی كۆمپانیای لۆكس ئەیجنسی كرا، بەو هۆیەشەوە بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر دووبارە پشكنینیان بۆ كرایەوە.

ئەمشەو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە ئاگادار كراینەوە، كە ئەنجامی پشكنینی ئەو شەش كارمەندە لە بەغداوە گەڕاوەتەوەو خۆشبەختانە پشكنینی هەر شەش كارمەندەكە نێگەتیڤ بووە و كەسیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

داواش لەسەرجەم شۆفێرو بازرگان و فەرمانبەر و كرێكارو كارمەندانی نێو حەرەمی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەكەین، كەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش چاوپۆشی لەهیچ كەسێك ناكرێت.

 

ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

 

ك.ج

کوردستان

حەسەكە.. تەقینەوەیەك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

بەپێە زانیارییەكان، كاتژمێر 8ی ئەمشەو تەقینەوەك لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە كە دەنگێكی بەهێزی هەبووە و دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی شارەكەی گرتووەتەوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هاوكات، كەناڵی (ڕوسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە: تەقینەوەكە لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی لە ڕۆژئاوای كوردستان زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری ئەو تەقینەوەیە و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە دوو پیاوی تەمەن ٦٦ ساڵ و ٥٠ ساڵن و دانیشتووی شارۆچكەكەیانن.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەو هاووڵاتییانە پاش ماوەی چەند ڕۆژێك داخڵ بوونیان و خەواندنیان لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستدا.

بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی سەیدسادق گەیشتە 17 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەندكراوێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، كە توشبوی كۆرۆنا بوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ڕاگیراوە پێشتر لە پشكنینەكانی تیمەكانمان دەركەوت، كە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام دواتر بەھۆی حاڵەتێكی دیكەی تەندروستیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان