ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند دیمەنێک کە دەیسەلمێنێت ئەو ڕەهەندەی تەماشای لێوە دەکەیت هەموو شتێکە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە دەیسەلمێنێت ئەو ڕەهەندەی تەماشای لێوە دەکەیت هەموو شتێکە و بەتەواوەتی وێنەکان دەگۆڕێت:

 

چاوی نوێ!

پانتۆڵی گێزەر

ئەمە باڵندەیە یاخود فڕۆکەیە!

کاتی گونجاو

گوڵ!

کێ دەڵێت پەنگوین جوانە؟

میترۆیەکی مەترسیدار!

دەیەوێت بمخوات

بورجی ڕادیۆ

 

ریکلام

تەندروستی

ئیعجازی زانستی پێغەمبەر (د.خ): جارێکی دیکە نابێت فوو لە مۆمی سەر کێکی لەدایکبوون بکەیت


خێزان

بەپێی توێژینەوەکەی زانستی کارێکی زۆر هەڵەیە کە فوو لە مۆمی کێکی لەدایکبوون دەکرێت بەمەبەستی کوژاندنەوەی مۆمەکە و پێویستە ئەو کارە وازی لێبهێندرێت.

بەپێی توێژینەوەکە لەکاتی فووکردن لە مۆمەکە ڕەنگە کێکەکە بەڕێژەی  1,500% بەکتریایی لەسەر بنیشێت و چیدیکە بۆ خواردن تەندرووست نەبێت.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە کاتێک فوو لە مۆمەکە دەکەیت لە ڕێگەی دەمتەوە ١٥ هێندە و لە هەندێک دۆخدا ١٢٠ هێندە بەکتریای زیادە دەخەیتە سەر کێکەکە و بە زیادکردنی فووکردنەکەش ژمارەی بەکتریاکان چەندهێندە دەبێت و ڕێژە و بڕ و جۆری بەکتریاکانیش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێغەمبەری نازدارمان محەمەد (ﷺ) بەر لە ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئامۆژگاریکردووین کە فوو لە خواردەمەنیەکان نەکەین و لە فەرمودەیەکدا دەفەرموێت ”

عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس(ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە پێغەمبەری خواﷺ بۆمان ئەگێڕیتەوە کە فەرموویەتی: «نهی رسول اللهﷺ ٲن یتنفس فی الإناء ٲو ینفخ فیه». واتە: پێغەمبەری خواﷺ قەدەغەی کردووین لەوەی‌کە لەناو قاپەکان هەناسە بدەینەوە و ، هەناسەکەمان بچێتە ناو ئەو خواردن و خواردنەوەیەی ناو قاپەکە، یاخود فوی لێ بکرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە دەتوانیت لە ماڵەوە بیکەیت و جەستەت نەرم و بەهێز دەکات


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە دەتوانیت لە ماڵەوە بیکەیت و جەستەت نەرم و بەهێز دەکات:

 

جوڵەی Cat-cow

-بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و سکت بەرە بۆ ناوەوە و دواتر بۆ دەرەوە، ١٠ جار

 

وەستانی کوبرا Back extension

 

لەسەر دەم ڕابکشێ و بە دەستت سنگت تا دەتوانیت بەرز بکەرەوە و تەماشای دواین خاڵی بینین بکە، ٢ خولەک بەم جۆرە بوەستە

 

جوڵەی Side lunge

بەپێوە بوەستە و دواتر هەر جارەی بەلایەکدا پەستان بخەرە سەر ڕانت و ئەژنۆت بنوشتێنەرەوە و ٣٠ چرکە بوەستە، هەر لایەک ٣ جار

 

 

جوڵەی The hurdler hamstring

 

بە دانیشتنانەوە قاچێکت درێژ بکە و قاچەکەی دیکەت کۆبکەرەوە، دواتر بنوشتێرەوە بەلای قاچە درێژکراوەکەدا و بەدەستت بنەپێت بگرە و ٣٠ چرکە بوەستە، پاشان لایەکەی دیکە.

 

جوڵەی Seated straddle

بەدانیشتنانەوە قاچەکانت تا دەتوانیت بکەرەوە، دواتر سنگت تا دەتوانیت بۆ پێشەوە بەرە، ٣٠ چرکە بوەستە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەکارنەهێنانی ستیان بەهۆی مانەوە لە ماڵەوە زیانی بۆ سنگت هەیە و دەبێتە هۆی شۆڕبوونەوە و ئازاری پشت


خێزان

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە خانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئاسوودەن بە کارکردن لە ماڵوە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو پێیەی پێویست ناکات ستیان لەبەر بکەن و بۆ ئەوەش وێنەی خۆیان بڵاوکردۆتەوە.

بەڵام بەوتەی پزیشکی ئەڵمانی ڤیکتۆریا شیلۆن کە پسۆڕە لەبواری جوانکاری سنگ، بەکارنەهێنانی ستیان بۆماوەی زۆر زیانی هەیە و پێویستە هەندێک کات و بەتایبەت لەکاتی کاری ناوماڵدا خانمان ستیان بەکار بهێنن.

ڤیکتۆریا ئاماژەی بەوەداوە کە بەهۆی قورسی سنگەوە، گەر پاڵپشتێکی نەبێت ئەوا دەبێتە هۆی شۆڕبوونەوەی سنگەکە بە تێپەڕبوونی کات، جگە لەوەی ئازاری پشتیش درووستدەکات.

ئەم پزیشکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوانەی سنگیان گەورەیە پێویستە زیاتر لەماڵەوە ستیان بەکار بهێنن و بەهەمان شێوەی ڕۆژانی کار، لە ناوماڵیشدا ستیانەکەیان لەبەربکەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان