ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

زیانی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەم مانگەدا ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایدەگەیەنن لەم مانگەدا زیانی زۆر بەخاوەن پڕۆژەكان گەیشتووە.

نازم عەبدوڵا جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاند: لەماوەی ئەم مانگەدا لەتەواوی هەرێمی كوردستان ئەو زیانانەی بەر كەرتی پەلەوەر گەیشتووە خۆی لە پێنج ملیار دینار دەبینێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر بە تێكڕا لەهەموو هەرێمی كوردستان هەزار هۆڵی بەرهەم هێنانی مریشك وەربگرین هەر هۆڵێك زیانی بە بڕی پێنج ملۆن دینار لێ كەوتبێت ئەوا بەتێكڕا هۆڵەكانی بەرهەم هێنانی مریشك لەم ماوەیەدا بڕی پێنج ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە.

نازم عەبدوڵا جاف ئاماژەی بەوەشدا:” هۆكاری زیانەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیاتر لە دوو ملێۆن و ٥٠٠ هەزار مریشك لەناو هۆڵەكاندا هەیە وەهیچ بازاڕێك نییە بۆ ساغكردنەوەی مریشك، چونكە هەموو دوكانەكانی فرۆشتنی مریشك داخراون و هیچ سەربڕخانەیەكی گەورەشمان نییە كە ڕۆژانە فریای سەربڕینی مریشكی زۆر بكەوێت بۆیە مریشكەكان دەمێننەوە، پێویستە عەلەف و خۆراكی زیاتری بدەینی كە ئەمەش پارەی زۆری دەوێت لەكاتێكدا نرخی هەر تەنێك عەلەف ١٠٠ دۆلار لەسەرمان گرانبووە، نەوبونی بازاڕیش وایكردووە نرخ هەرزان بێت و زیانەكان زۆرتر بێت لەسەرمان”.

جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان داوادەكات پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامیەت كاربكەن بۆكردنەوەی دوكانەكانی مریشك بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان لەبازاڕەكاندا تاكێشەی كۆمەڵایەتیش دروست نەبێت لەنێوان دوكاندارەكان و كۆفرۆشەكان و خاوەن كێڵگەكان چونكە ئەوپارانەی لایانە نایگەڕێننەوە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپارێزیكردن و بڵاونەبوونەوەی حكومەتی هەرێم تەواوی بازاڕ و دوكانەكانی داخستووە تا ٤/١ بۆ پاراستنی تەواوی هاووڵاتیان لەو ڤایرۆسە.
ك.ج

ئابوری

عیراق، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بڕی (86) ملیۆن و (23) هەزار (204) بەرمیل نەوت هەنارەكراوە، لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوكیش بەرەو بەندەری جەیهان، (2) ملیۆن و (867) هەزار و (637) بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، وێڕای هەناردەكردنی 263 هه‌زار و 91 به‌رمیل بۆ ئەردەن”.

بە وتەی عاسم جیهاد”كۆی گشتی داهاتی نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا گەیشتۆتە سێ ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار”‌.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”تێكڕای نرخی بەرمیلێكی فرۆشراو بە (38.772) دۆلار بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 24-11-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار و دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی تمەنیش بۆ ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 495 هەزار تمەن بووە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین، كارگەیەكی چیمەنتۆ لە هەریر دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆمپانیایەكی چینی ئاشكرایدەكات ، كارگەیەكی چیمەنتۆ كە بەهاكەی دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار و لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات.

كۆمپانیای “سی ئێم سی ئی”ی چینی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، بووەتە براوەی گرێبەستی كردنەوەی كارگەیەكی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە ئەو كارگەیە و دامەزراوەكانی لە ناوچەی هەریری هەرێمی كوردستان بكرێتەوە و تێچووی پڕۆژەكەش بە بڕی 210 ملوێن دۆلار خەمڵاندنی بۆ كراوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بڕیارە پڕۆژەی كردنەوەی كارگەكەی هەریر بە ماوەی 30 مانگ تەواو ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان