ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر، ڕێپێدان و مۆڵەتی هاتووچۆ ڕاگیرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە ئاگادارییەكدا، سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری شاری هەولێر و دەورووبەری، ئاگاداردەكاتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەت نەكەن بۆ مەستی داواكاری ڕێگاپێدان بۆهاتووچۆكردن.

لەئاگادارییەكەدا هاتووە، سەرجەم ڕێگاپێدانەكان ڕاگیراون، تەنها ئەو كەسانە دەتوانن هاتووچۆبكەن كە لەڕێنماییەكانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر) لەڕێكەوتی(25-3-2020) ڕێگاپێدراون وە پێویستیان بەهیچ ڕێگاپێدانێكی تر نییە.

ئەم بڕیارەی قائیمقامیەتی هە ولێر لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ 4 شەمە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر 23 بڕیاری نوێ‌ دەربارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد.

کوردستان

لەكاتی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ژمارەیەك لە مامۆستایان، هەڕەشەی بایكۆتی دەوام دەكەن


خەڵك- ئارام سەردار

 

لەیاداشتێكدا مامۆستایانی وانەبێژ لە پشدەر لەبەرامبەر وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانیان هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و ئاشكرایدەكەن، بایكۆتی دەوام دەكەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۰ لە یاداشتێكدا كە ئاوات محەمەد وەك نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەپەروەردەی پشدەر بۆ ڕای گشتی بڵاوی كردووەتەوە ڕایدەگەیەنێت، ئێمە وەك نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەپەروەردەی پشدەر بڕیارماندا بە بایكۆتكردنی وەرزی دووەمی خوێندن و ڕادەستنەكردنی پرسیارەكانی وەرزی دووەم لە ئەگەری كردنەوەی دەوامدا.

دەشڵێت”با بەڕێوبەرەكان و تەواوی سەرپەرشتیارەكانیش ئەم یاداشتە ببین لەگەڵ ڕێزی زۆرمان بۆ هەموویان، چونكە كاتێك بایكۆت دەشكێنین هەتا تەواوی شایستە داراییەكانمان بۆ خەرج دەكرێت و چیتر شكۆی خۆمان ناشكێنین بەبەلاش وانە ناڵێینەوە”.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بایكۆتكردن كاتێك دەستپێدەكات كەدەوام دەستیپێكردەوە، پەیامێكیش دەدات بەمامۆستایانی وانەبێژ كە ئەگەر بتانەوێ دابمەزرێن لەیەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوام لەبەردەم ئەنجومەن وەزیران دەبێت دەست بكەین بەخۆپیشاندان و خێمەهەڵدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ژیانی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە”


خەڵك- ئارام سەردار

كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەوپەڕی خراپیدایە.

كۆمەڵەی ئۆتیزمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ۲ی نیسانی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاری كراوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەو نەخۆشییە هیچ چالاكیەك ئەنجام نادەن جگە لە جەختكردنەوە لە پابەندبوون بەڕینماییە تەندروستیەكان.

كۆمەڵەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، نایشارینەوە ڕەوشی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەوپەڕی خراپیدایە، بەچەشنێك ڕێژەی تووشبووانی ئۆتیزم لەهەڵكشانە و مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم هیچی كەمتر نیە لەمەترسی كۆرۆنا لەسەر كۆمەڵگا، ئەمە لەئەنجامی پشتگوێخستنی و پەراوێزخستنی تووشبووانی ئۆتیزم لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان.

دەشڵێن”بەپێی ئاماری نافەڕمی كە لەلایەن ئەوانەوە تۆماركراوە ۲ هەزار و ۷۰۰ منداڵی تووشبووی ئۆتیزم لەكوردستان هەیە كەزۆرترینیان كە نزیكی هەزار و ٤۰۰ منداڵی ئۆتیزم لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانە، زیاتر لە ٨۰۰ منداڵی ئۆتیزم لەهەولێرن و ئەوەی تریش لەپارێزگای دهۆكن”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، سەڕەڕای زۆری ژمارەی تووشبووانی ئۆتیزم، سێ سەنتەری حكومی لەسێ پارێزگا هەیە كە سەرجەمیان ۱٥۰ منداڵ لەخۆدەگرن، تەنها لە ۳۰٪ منداڵەكان هاوكاری مانگانەیان هەیە و لە ۲۰۱۲ەوە هیچ مووچەیەك بۆ منداڵەكانی تر نەبڕاوەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ڕەوشی خێزانەكانیان لەوپەڕی خراپیدایە و تائێستا زیاتر لە ۷۰ خێزان كۆچیان بۆ وڵاتانكردووە و زیاتر لە ۱٤ خێزانیش كێشەكەیان گەیشتووەتە دادگا و هەڵوەشاونەتەوە.

لەكۆتیشیدا داوا دەكەن، مۆڵەتی بەخێوكەر لەیەككاتدا بدرێت بە دایك و باوك، مووچە بۆ منداڵان دابین بكرێت و سەنتەری حكومی زیاتر بكرێتەوە، داواش دەكەین خێرخوازان هاوكاری ئەو خێزانانە بكەن، چونكە لە ۸۰٪یان كرێچی و كەمدەرامەتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حاڵەتێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا


 

خەڵک- ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۰ توشبووێکی تری کۆرۆنا لەهەولێر تۆمارکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت،لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تووشبووەکە ژنێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان