ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆرۆنا، گوڕ دەداتە كاركردنی هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان 116


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ دەڵێت: هێڵی گەرمی منداڵان 116 ڕۆژو كاتەكانی‌ وەرگرتنی‌ پەیوەندی‌ منداڵان‌ و خێزانەكانیان زیاد دەكات بەجۆرێك بە درێژایی‌ ڕۆژ لە كاتژمێر (8.30) بەیانی‌ بۆ (6.00)ی‌ ئێوارەو بە درێژایی‌ هەفتە بە ڕۆژی‌ هەینی‌ و شەممەشەوە كار دەكات.

عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری‌ گشتی‌  چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” بەمەبەستی‌ باشتر سودگەیاندن بە منداڵان‌ و خێزانەكان و باشتر وەڵامدانەوەی‌ دۆخی‌ خۆپارێزی‌ لە نەخۆشی ‌و پەتای‌ كوشندەی‌ كۆرۆنا، هاوتای‌ ڕێنمایی ‌و بڕیارەكانی‌ حكومەت، هێڵەكە ڕۆژو كاتەكانی‌ وەرگرتنی‌ پەیوەندی‌ منداڵان‌ و خێزانەكانیان زیاد دەكات بەجۆرێك بە درێژایی‌ ڕۆژ لە كاتژمێر (8.30) بەیانی‌ بۆ (6.00)ی‌ ئێوارەو بە درێژایی‌ هەفتە بە ڕۆژی‌ هەینی‌ و شەممەشەوە كار بكات “.

لەبارەی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ هێڵەكەش عومەر گوڵپی‌ وتی‌ :” منداڵان ‌و خێزانەكانیان لە ڕێگەی‌ تۆڕەكانی‌ پەیوەندییەوە بێ بەرامبەر دەتوانن ژمارە 116 لێ بدەن‌ و لەگەڵ هێڵەكە قسە بكەن، هێڵەكەش لە ڕێگەی‌ توێژەرانی‌ كۆمەڵایەتی‌‌ و دەرونییەوە ڕاوێژی‌ دروست دەدات بە منداڵ ‌و خێزانەكان لەبارەی‌ كێشەكانیان هەروەك لەپرۆسەی‌ وەڵامدانەوەی‌ پەیوەندییەكانیشدا ئەو كاتەی‌ پێویست دەكات كێشەكان ئاراستەی‌ دامودەزگای‌ پەیوەندیدار دەكرێن، هەروەك هیڵەكەشمان ڕاسپاردووە كە لەبارەی‌ نەخۆشی‌ كۆرۆناو ڕێنمایی‌ هاووڵاتیانەوە تەنها پشت بە بڕیارو ڕێنماییەكانی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی ‌‌و وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ببەستن كە لەو بارەیەوە بڵاو دەكرێنەوە”.

ئەم بڕیارانە، لە میانی كۆبوونەوەی بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، بە ئامادەبوونی‌ ژیار جەلال مستەفا، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی ‌‌و ئیبراهیم تەیب، بەرپرسی‌ هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و ژمارەیەك لە توێژەرانی‌ هێڵەكە هات.

هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان، یەكێك لە خزمەتگوزارییەكانی‌ وەزارتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتیەو منداڵان ‌و خێزانەكانیان دەتوانن ڕاستەوخۆ لە هیڵەكانی‌ (نۆرمەڵ، كۆڕەك‌ تیلیكۆم، ئاسیاسێل‌)ەوە بەبێ هیچ تێچوویەك پەیوەندی‌ پێوە بكەن ‌و بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانیان بكەن و زانیاریی‌ دروست وەربگرن و بەدوای‌ چارەسەردا بڕۆن.

کوردستان

بەبێ ڕەچاوكردنی هاتوچۆ و كێشەكانیان
“داوا لە ژینگەپارێزان لێكراوە خۆیان بچن مووچەكانیان وەربگرن”


خەڵك-بەشی هەواڵ

ژینگەپارێز و چالاكەوانێكی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، زۆر بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی كە ژینگەپارێزان كۆڵەكەی هەموو دەوڵەت و حكومەتێكن بۆ جوان نیشاندانی سیمای شار و دەوڵەت بەڵام لە كوردستان چەوساوەترین چینن وە ئەو چینەن كە كەمترین مووچە وەردەگرن.

گۆرانی نێرگز ژینگەپارێز و چالاكەوانی مەدەنی لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە داوا دەكات، هاوكاری كارمەندانی ژینگەپارێز بكەن و مووچەكانیان وەك كارمەندەكانی دیكەی حكومەت بۆ بەرنە ماڵەوە.

دەقی نووسراوەكە..
سڵاو و ڕێز…
بابەت … بە دەنگ هاتن !
پەیامێك بۆ هەموو ویژدان زیندوەكان
پەیامێك بۆ مرۆڤ ناسەكان
پەیامێك بۆ هەرتاكێك حسابی مرۆڤ بوون بۆ بەرامبەری بكات.

هاوڵاتیان هاونیشتیمانیان
لایەنەپەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
بەڕێز حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەڕێز جەنابی وەزیری شارەوانی
بەڕێزان پەڕلەمانتارە ویژدان زیندوەكان

بۆ مەگەر كارمەندێكی ژینگەپارێز مرۆڤ نیە، بۆ مەگەر ئەو مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵ و كەسوكاری نیە، لەلای هەموومان ڕوون و ئاشكرایە كە لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابەشكردنی مووچە بەسیستەمێكی پارێزی ڕێكخراوە دەچێتە ماڵی فەرمانبەرەكە، بەڵام بەداخەوە زۆر بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی كە ژینگەپارێزان كۆڵەكەی هەموو دەوڵەت و حكومەتێكن بۆ جوان نیشاندانی سیمای شار و دەوڵەت بەڵام لە كوردستان چەوساوەترین چینن وە ئەو چینەن كە كەمترین مووچە وەردەگرن و لە هەموو هەلومەرجێكی ترسناك و خۆشی و ناخۆشی ئەوان لە ئەركی خۆیاندان، بەڵام بەداخەوە داوایان لێكراوە كە خۆیان بچن مووچەكان وەربگرن جا چۆن دەچن و بەچی دەچن و كەی دەچن ئەوە كێشەی خۆیانە، چەنەش چاوەڕوان دەكەن ئەوەش كێشەی خۆیانە.

بۆیە من وەك ژینگەپارێزێك كە بەشانازیەوە ئەوە كارمە ویژدان زیندوەكان بێنە دەنگ و ئەو پەیامەی ئێمە بگەیەنن.

گۆرانی نێرگز
ژینگە پارێز و چالاكەوانی مەدەنی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“هەرێمی كوردستان، دە ڕۆژی پڕ مەترسی لەبەردەمدایە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تكایە لەماڵ بمێننەوە، پابەندی ڕێنماییەكان بن .

خالس قادر بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە، ئێستا ئێمە بەرەو لوتكەی پەتاكە دەڕۆین، دە ڕۆژی داهاتوو بۆمان پڕ مەترسییە بۆ تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوە یان سنوورداركردنی ڤایرۆسەكە.
وتیشی”دوای ئەوە، دە ڕۆژی سەخت بۆ نەخۆشخانە پزیشك و كارمەندانمان دەست پێدەكات بۆ چارەسەر و چاودێری حاڵەتە قورس و توندەكان گیانلەدەستدانەكان، خودا پەنامان بدا و پشت و پەنامان بێت بتوانین بە كەمترین لەدەستدان ئەو قۆناغەسەختە تێبپەڕێنین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای ئەوە پەتاكە هێور دەبێتەوە و حاڵەكان ڕوو لە كەمی دەكەن و بەرەو قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن دەچین، ئەگەر خەڵك بەباشی پابەند بێت و لەماڵ بمێننەوە و تێكەڵ نەبن و خۆیان و خانەوادەكان و خەڵكی تر بپارێزن بەدڵنیایی پشت بەخوا زیانەكانمان زۆر كەم دەبێت ئەگەر نا ئەنجامەكان هەموومان ئازار دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبا بەخشران


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی سەرجەم هاووڵاتیان خۆش بوو.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی سەرۆكایەتی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانی لەسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆشبوو.

ئاشكراشیدەكات، لێخۆشبوونەكە وەك هاوكارییەكە بۆ هاووڵاتیان لەم كاتی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان