ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەڵمەتێكی فراوان لەلایەن چالاكوان و ڕێكخراوەكانەوە بۆ دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەكی زۆری چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم هەڵمەتێكیان بۆ دابەشكردنی مووچە و فشار خستنە سەر حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند.

ئەو چالاكوانانە، كە ژمارەیان زیاتر لە 112 چالاكوان و ڕێكخراون و بەردەوام ڕوو لە زیادبوونیش دەكات بەهۆی چوونە پاڵی چالاكوانی دیكەوە لە پەیامێكدا بۆ حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكەن، دابەشكردنی مووچە، پلانی خۆپارێزی سەر دەخات.

لە بەیاننامەكەیاندا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) دەشڵێن: “حكومەت ڕێنمایی و ڕێكاری خۆیی گرتۆتە بەر و وەئەستۆ گرتوە و خۆی بۆ تەرخانكردوە، بەڵام بەرپرسیاریەتیەكی تری حكومەت كە ژیانییە، ئەویش دابینكردنی مووچە و بژێوی ژیانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگایە. بەبێ دابینكردنی ئەمە ڕیسەكە دەكاتەوە خوری”.

دەقی بەیاننامەكە:

دابەشكردنی موچە، پلانی خۆپارێزی سەر دەخات.

تەشەنەسەندنی پەتای كۆڕۆنا، جەنگێكی دژ بە مرۆڤایەتیی و هاووڵاتییان و كۆمەڵگاكەمان هەڵگیرساندوە. مرۆڤایەتی خستۆتە بەر تاقیكردنەوە، گرەو لەسەر خۆڕاگری و خۆپارێزی و ئێمە دەكات. هەمومان دەبێ بە عەقل و هۆشیارییەكی واڵا و بەرزەوە، ئامادەی ڕوبەڕو بونەوە و پاراستنی ژیان و ژیار و تەندورستیمان بین، گوێنەدان و بێباكی توشی كارەسات و كەوتنمان دەكات. خۆدابڕان و تەریك كەوتن و تێكەڵ نەبون ئاسان نییە، بەڵام بۆ پاراستنی ژیان و ئازیزان زەرورییە. هەمومان بەرپرسیارین لە هەماهەنگی و كۆمەك و فریاكەوتن و خۆبەخشی بۆ ئەوەی ڕێگری لە توشبون و تەشەسەندنی بۆ ناوكۆمەڵ بكەین. لەم جەنگەدا، جەنگاوەری هێڵی پێشەوە دكتۆر و كارمەندانی تەندورستیی و پەرستاران و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشن، وێنەیەكی باڵایی قوربانی و دلێری دەنوێنن. دەستی ڕێز و پێزانین ڕادەگرین. لەبەرانبەردا حكومەت ڕێنمایی و ڕێكاری خۆیی گرتۆتە بەر و وەئەستۆ گرتوە و خۆی بۆ تەرخانكردوە، بەڵام بەرپرسیاریەتیەكی تری حكومەت كە ژیانییە، ئەویش دابینكردنی موچە و بژێوی ژیانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگایە. بەبێ دابینكردنی ئەمە ڕیسەكە دەكاتەوە خوری. لەم پێناوە، وەك ڕێكخراوەكان و چالاكوانی مەدەنی، داوا دەكەین حكومەت و وەزارەتی دارایی بەزوترین كات پێدانی موچە و دابینكردنی پێداویستەكانی خەلك و كەمدەرامەتان جێبەجی بكات.
1_تۆری نەوا بۆ رێكخراوە مەدەنیەكان
2_كاردۆمەحەمەد
3_هیواسەید سلیم
4 ــ سروە عوسمان
5-ئارام خسرۆ
6-سادق ئەحمەد
7-عبدالصمد شێخ حسن /چاڵاكوان
8-سمكۆ ڕشید سەیدە/چاڵاكوان
9-هەڵمەت تەلان چاودێری سیاسی
10-غازی تەیفور / بزافی ئاشتی كركوك
11-محمد كاوانی
12-مەغدید حاجی
13-زانا محمد محمود
14-شۆخان ڕەزا ڕەئوف
15-جەبار ئەحمەد
16-ئەردەلان لەتیف
17-بەیاد علی
18-مەحەمەد گەردی
19-موحەمەد سولێمان / خانەنیشین
20-م تاهیر حەمەدئەمین / پێش نوێژ
21-سەلام جەمال / پ م
22-ئەحمەد كوردە /خانەنیش
23-حوسێن حەسەن مەلا / مامۆستا
24-حەیدەر حاجی خدر / مامۆستا
25-كەریم عەباس / مامۆستا
26-سەدیق موحەمەد / مامۆستا
27-رزگار عەونی / مامۆستا
28-بەختیار مسەفا / رۆژنامەنووس
29-دلشاد رەمەزان /رۆژنامەنووس
30-هێمن عوسمان / مامۆستا
31-هیمن خورشید / مامۆستا
32-هەرێم عوسمان / مامۆستا
33-بایزید كەریم / چالاكوان
34-ئەرسەلان ئەسعەد / پ م
35-هۆگر عەزیز مستەفا / مامۆستا
36-هاوار مەجید / كارمەندی تەندرووستی
37-سەعد مەلا عەبدوڵا / فەرمانبەر
38-نیاز حەسەن / فەرمانبەر
39-سەفین شێخە/ خانەنیشین
40-شوكرەاللە حەمەد ئەمین / خانەنیشین
41-سلێمان یونس / مامۆستا
42-نەهرۆ عەلایی / راگەیاندنكار
43-ئەحمەد جەرجریس / خانەنیشین
44-هێرش گۆمەشینی /مامۆستا
45-سیروان رەسول /مامۆستا
46-فەرهاد موحەمەد رەسول / پێشمەرگەی دێرین
47-رابەر فەتاح / مامۆستای زانكۆ
48-ئیبراهیم شێخ وەسانی / رۆژنامەنووس
49-رێبین شەمامكی / پارێزەر
50-پێشرەو سەعید / مامۆستا
51-ریباز هاشم چالاكوان
52-نژاد حەیدەرئ / مامۆستا
53-باڵا هاوار / مامۆستا
54-چیمەن عومەر/ فەرمانبەر
55-ئەحمەد خدر /مامۆستا
56-كاكەزیاد حەمەد / رێكخراوی هۆشیاری لاوان
57-توانا ئەختەری /چالاكوان
58-سەعدوللە برایم خان / خانەنیشین
59-بلال عبدالرحمان / مامۆستا
60-بەختیار شێخ عوسمان / فەرانمبەر
61-خەتاب عوسمان عومەر /خانەنیشین
62-نەریمان عومەر / ئەفسەر
63-فەرهاد عەباس/ مامۆستا
64-هیوا عومەر / رۆژنامەنووس
65-كاوە موحەمەد خانەنیشین
66-سەركەوت فەتاح / چالاكوان
67-هێمن حسەن حوسین / مامۆستا
68-نارین موحەمەد مامۆستا و راگەیاندنكار
69-ئاكۆ ئاكۆیی / پ م دێرین
70-شەیدا مەعروف فەرمانبەر
71-پۆلا زیندانی / مامۆستا
72-سەركەوت رەسول / فەرمانبەر
73-ئازاد هاشم / مامۆستا
74-شێخ فەزڵ هیرانی / خانەنیشین
75-وەكاف زێباری / پ م
76-د سیروان ئەنوەر مەجید / مامۆستای زانكۆ
77-فازل عەباس /رۆژنامەنووس
78-نیشتمان كەمال / فەرمانبەر
79- دلێر حوسێن پیرئۆمەری / ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
80-سروە جەوهەر / فەرمانبەر
81-سەربەست یاسین / پۆلیس
82-هۆگر ئیبراهیم موحەمەد / مامjۆستا
83-دێدەوان یەعقوب / رۆژنامەنووس
84- لوقمان حەسەن / چاودێری سیاسی
85-رزگار جەلیل / مامۆستا
86-مجروم عەبدولقادر / فەرمانبەر
87-غەمبار ئەحمەد جەوهەر / پەرستار
88-ئارام سەردار / مامۆستا
89-یوسف عوسمان / فەرمانبەر
90-ئارام كەریم / مامۆستا
91-كاوە نادر / خانەنیشین
92-زەیتۆ ئیسماعیل / فەرمانبەر
93-مەریوان زەندی / فەرمانبەر
94-هاوكار حەسەن / خانەنیشین
95-نەجمەدین عەلی غەفور / ماۆستا
96-نەژاد موحەمەد رەسول / چالاكوان
97-فاتح مستەفا حەمەدئەمین/ چالاكوان
98-موحەمەد سەلیم /مامۆستا
99-مزەفەر هەمزە فەرەج / مامۆستا
100-خەلات هیوا / فەرمانبەر
101-كەمال حوسێن/ خانەنیشین
102-سروشت هەلەبجەیی / پارێزەر
103-هاوڕێ كرێكار/ پارێزەر
104-سامان خدر خدر /فەرمانبەر
105-سیروان ئەحمەد عەلی / فەرمانبەر
106-شۆڕش ئەنوەر / مامۆستا و رۆژنامەنووس
107-قەهرەمان قادر / زیندانی سیاسی
108-محمد حمد قادر /جێ بە جێ كاری داد .
109-یوسف مجید ،/ پێشمەرگەی دێرین و مامۆستا
110-سەڵاح شێخ سدیق/ستۆكهۆلم_سوید
111-نەژاد محمد /رێكخراوی پێشەنگی زانكۆو پەیمانگاكان
112-ئاریان بایز
هەر رێكخراوێك و چالاكانی مەدەنی و كەساتیەك پشتگیری دەكات ناوی خۆی بنوسێ و بڵاو بكاتەوە

ئابوری

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 24-11-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار و دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی تمەنیش بۆ ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 495 هەزار تمەن بووە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین، كارگەیەكی چیمەنتۆ لە هەریر دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆمپانیایەكی چینی ئاشكرایدەكات ، كارگەیەكی چیمەنتۆ كە بەهاكەی دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار و لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات.

كۆمپانیای “سی ئێم سی ئی”ی چینی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، بووەتە براوەی گرێبەستی كردنەوەی كارگەیەكی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە ئەو كارگەیە و دامەزراوەكانی لە ناوچەی هەریری هەرێمی كوردستان بكرێتەوە و تێچووی پڕۆژەكەش بە بڕی 210 ملوێن دۆلار خەمڵاندنی بۆ كراوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بڕیارە پڕۆژەی كردنەوەی كارگەكەی هەریر بە ماوەی 30 مانگ تەواو ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خۆپیشاندان بۆ موچە دەستیپێکرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی مانگرتنیان لە دەوام راگەیاند و هاتنە بەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە.

 

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی: لەبایکۆتکردنی دەوام بەردەوامدەبین تا ئەوکاتەى موچەکانمان وەردەگرین، چونکە ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و موچەمان وەرنەگرتووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، فەرمانگە دادنوسییەکانیش بایکۆت تێیدا دەستیپێکردووە و ناچنەوە سەر کارەکانیان، چونکە موچەیان وەرنەگرتووە.

 

مانگی 11 بەرەو كۆتایی دەچێت و تا ئێستا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 10ی دابەشنەكردووە و موچەی پێنج مانگی ئەمساڵیش پاشەكەوت كراوە.

 

حكومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەر ناردنی بڕی مانگانەی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم، بەڵام تائێستا بەغدا بۆ مانگی 10 ئەو بڕەی نەناردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان