ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆمپانیای شاندز 700 سەبەتەی خۆراك بۆ پێشمەرگە و كارمەندانی كارەبا دابین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای شاندز لە سلێمانی 700 سەبەتەی خۆراك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و كارمەندانی ئێشكگری كارەبا دابین دەكات.

بەرپرسێكی كۆمپانیای شاندز، كە تایبەتە بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بە دوو بەش هەستاون بە دابینكردنی 700 سەبەتەی خۆراكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و كارمەندانی ئێشكگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا.

وتیشی، “سەرەتا 500 سەبەتەی خۆراكی بۆ بەشێك لە خێزانی برا پێشمەرگەكان دابینكرا و دواتریش 200 بەشە خۆراكمان دابەشكرد بەسەر كارمەندانی ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی”.

جەختیشی كردەوە، كە هیوادارین لەم دۆخە ناهەموارەی خەڵك پێیدا تێپەڕدەبێت كۆمپانیاكان و سەرمایەدارانیش هەنگاوی لەو جۆرە هەڵبنێن بۆ دەستگیرۆیی هاووڵاتیانی كەمدەرامەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مەلا یاسین، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز دوێنێ‌ سێ‌ شەممە هەڵمەتی نیشتمانی دەستپێكرد بۆ دابەشكردنی 5 هەزار سەبەتەی خۆراك و فاروق مەلا مستەفا، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق-یش بڕیاریدا 7 هەزار سەبەتەی خۆراك دابەش بكات.

 

ئابوری

لە هەولێر وێستگەی كارەبای هەڵمیی خەبات دەخرێتەگەڕ

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، وێستگەی کارەبای هەڵمیی خەبات لە هەولێر بخرێتەگەڕ.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت.

پێشتر تیمێکی کۆریای باشوور بۆ بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات سەردانی هەولێریان كرد و بە دوو قۆناغ کاریان لەسەر وێستگەکە کردبوو. ئەمەش دوای ئەوەی 40 ملیۆن دۆلار بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکە تەرخانکرا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بە تەواوکردنی کارەکانی وێستگەکە، بڕی 150 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کە ئەمەش سوودی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی لەم وەرزە گەرمەدا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت (ئۆپیك) ڕایدەگەیەنێت: هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێتەوە.

محەمەد باركیندۆ ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت (ئۆپیك) ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بازاڕی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەری لەهاوسەنگی نزیك دەبێتەوە.

ئەمینداری گشتیی ئۆپیك ڕاشیگەیاند: ئەوەی یارمەتیدەرە لە نزیكبوونەوە و هێنانەدی هاوسەنگی بازاڕ، ئاڕاستەكانی داخوازی و خستنەڕووە.

هاوكات وڵاتانی جیهان هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێن ڕێكارەكانی داخستنی سنوورەكان و گەشتە ئاسمانییەكان سووك بكەن، وێڕای ئەوەی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بڕیاری ئەوەیان دابوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا ئاستێكی باش كەم بكەنەوە و پاڵپشتیی لە بازاڕی نەوت بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كێڵگەپەلەوەرییەكان داوادەكەن حكومەت تەنها پشت بە نەوت نەبەسێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایدەگەیەنێت ، حكومەتی هەرێم تا ئێستا بە تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت لە كاتێكدا نەوتیش ئەو بەهایەی نەماوە ، دەكرێت لە چەندین سەرچاوەی دیكەوە داهاتی دەستكەوێت و لە نەوت باشتر بێت.

نازم عەبدووڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێمە وەك كێڵگە پەلەوەرییەكان گەرحكومەت ساڵانە ڤاكسینی كوتانی دژی نەخۆشی مریشك هاوردە بكات و خۆی بیفرۆشێتەوە بە خاوەن كێڵگە پەلەورییەكان داهاتێكی باش دەبێت بۆ حكومەت و خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانیش یەكجۆر ڤاكسین بەكار دەهێنن و دڵنیا دەبن لەجۆری دەرمانەكان.

ڕاشیگەیاند ، حكومەت و وەزارەتی دارایی و بازرگانی و پیشەسازی پشتیوانی لە بڕیارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بكەن و بۆ ڕێگری لە بڕیاری هاوردەكردنی بەرهەمەی دەرەكی بە تایبەت مریشك بەستوو، ئەوە بۆ هەردوولا سوودی دەبێت.

بەپێی ئاماری كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەم وەرزەدا لە تەواوی هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە چوار ملێۆن و ٥٠٠ هەزار مریشك مرداربوونەتەوە، كە زیانی زۆری بە خاوەن كێڵگەكان هەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان