ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

گەشتێك بۆ گەڕانەوەی عیراقییەكان لە هۆڵەندا ڕێكدەخرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیۆزخانەی عیراق لە هۆڵەندا، ڕێكخستنی گەشتێك بۆ ئەو عیراقییانەی دەیانەوێت لە هۆڵەنداوە بگەڕێنەوە بۆ عیراق ڕێكدەخات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن باڵیۆزخانەی عیراقەوە لە هۆڵەندا بڵاوكرایەوە”داوا لە ڕەوەندی عیراقی دانیشتووی شانشینی هۆڵەندا دەكرێت لەگەڵ ئەوانەی سەردانی وڵاتەكەیان كردووە و گیرییان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عیراق، باڵیۆزخانە گەرمترین سڵاوتان بۆ دەنێرێت و دەیەوێت ئاگادارتان بكات كە باڵیۆزخانەكە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ چاودێریكردنی ڕۆڵەكانی ڕەوەندی عیراقی و بە سەرپەرشتی جەنابی باڵیۆز، لەگەڵ ڕەوچاوكردنی ئەم دۆخە ناهوارەی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی هێڵی ئاسمانی عیراقی لە Düsseldof، دەیەوێت گەشتێك بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عیراق ڕێكبخات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەوانەی دەیانەوێت زانیاریی زیاتر وەربگرن و ناوەكانیان بخرێتە ئەو لیستەی ئێستا هەیە، دەتوانن لە كاتژمێر 9:30ی بەیانی تا 4:00ی نیوەڕۆ بەم ژمارەیە: 0703101260 پەیوەندی بە جەنابی كونسوڵەوە بكەن، هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە گەرمەكانەوە بكەن لە دەرەوەی كاتی دەوام”.

باڵیۆزخانەكە دوو ژمارەی باریی نائاسایی داناوە كە بریتین لە 0616287129 و 0616515235، داواشی لەو كەسانە كردووە كە خواستی گەڕانەوەیان هەیە، وێنەیەكی پاسپۆرتەكەیان بە ئیمەیڵی كونسوڵخانە [email protected] ڕەوانە بكەن.

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مردنی مالیكی بە كۆرۆنا ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی مردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەری نوسينگەكەشی ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی هیشام ڕەكابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیكردەوە مالیكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردبێت و ئەو هەواڵانەی بە پڕوپاگەندە و درۆ لەقەڵەمدا.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ڕەكابییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكراوەتەوە”پڕوپاگەندەی درۆ و هەواڵی ساختە چەكی مایەپوچەكان و ئەوانەن كە كینەلەدڵن بەرانبەر بە مالیكی و ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆیە هیچیان لەدەستنایەت جگە لە بەبازاڕكردن و بڵاوكردنەوەی درۆكان”.

نوری مالیكی ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی لە دایكبووی ساڵی 1950یە و لە ساڵی 2006وە بۆ دوو ماوە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی كرد،  لەئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە كە خاوەنی زیاتر لە 20 كورسی پەرلەمانی عیراقە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 1006حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 14 كەسیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1006 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 233 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 274 حاڵەت، مەدینە توب: 115 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 139 حاڵەت،، بەسرە: 96 حاڵەت، نەجەف: 21 حاڵەت، سلێمانی: 87 حاڵەت، هەولێر: 12 حاڵەت، كەركوك: 28 حاڵەت، كەربەلا: 31 حاڵەت، واست: 42 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، بابل: 48 حاڵەت، میسان: 11 حاڵەت، دیوانیە: 24 حاڵەت، زیقار: 50 حاڵەت، موسەننا: 13 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 235 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕونەتەوە ماڵەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 9848 كەس و لەو ژمارەیەش 285 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4573 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 4988 كەسن كە 63 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان