ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەرپرسێكی گۆڕان لەسەر مووچەی فەرمانبەران بێدەنگی شكاند

خەڵك-ئارام سەردار
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەبەڕك و باخەڵی بەتاڵ باری ژیان و گوزەران تێكدەچێت و ئامرازێكی گرنگی شەڕ لەدژی كۆڕۆناش پەكی دەكەوێت.

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، كە هاوكات سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕانە لە نووسینێكدا بۆ هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ڕایدەگەیەنێت، خەڵك ئیلتیزامی بە ڕێنمایی و بڕیارەكانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كردووە، خەڵك لەماڵەوەیە، لەكەسابەت دابڕێنراون، مووچەخۆران ئیستیحقاقی مووچەیان دوا كەوتووە، ئێوەش وەك ئەرك و ئیلتیزامی خۆتان، پێویسته پەلە بكەن لە دابەشكردنی مووچە، هەرلە ئێستاوە حیساب بۆ مانگی داهاتووش بكەن.

دەشڵێت: “خەمێك لە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانە بخۆن، كە بژێویان لەسەر كاركردنی ڕۆژانەیانە، چونكە بە بەڕك و باخەلی بەتاڵ، باری ژیان و گوزەران تێك دەچێت و ئامرازێكی گرنگی شەڕ لە دژی كۆرۆناش پەكی دەكەوێت”.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

 

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 48 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 45 دۆلارو 29 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی كۆتاییهاتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە، جارێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوتی جیهانیدا هاتووە، بەڵام تاكو ئێستاش نرخەكە ناجێگیرە.

هاوكات هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دواین بڕیار لەسەر پێدانی پارە بە هاووڵاتیان لەبری بەشەخۆراك دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری بازرگانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لێكۆڵینەوەی ئابووری دەكەن بۆ دیاری كردنی میكانیزمی دابەشكردنی پارە لەبری بەشەخۆراك و دواتر ئەنجوومەنی ئابووری حكومەت و ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێ‌ دەدەن و دەشڵێت: “بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەران دەبڕدرێت”.

وەزارەتی بازرگانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە د.عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی و د. عادل ركابی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەلایەتی كۆبوونەوە و ڕێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش تاوەكو ناوی هەموو ئەوانەی تۆماركراون بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان لە هەمان كاتدا پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك-یان پێ‌ بدرێت.

وەزیری بازرگانی ڕاشیگەیاندووە، كە لێكۆڵینەوەی ئابووری و هونەری دەكەن بۆ دیاری كردنی میكانیزمی دابەشكردن و پشت پێ‌ بەستن بە دابەشكردنی پارە لەبری بەشەخۆراك یان بەردەوامبوون لەسەر دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی ئابووری حكومەت پێش ئەوەی بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تاوەكو بڕیار بدرێت لەسەر ئەو چین و توێژانەی بەشەخۆراك دەیانگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پسووڵەی خۆراك دەكەن بە ئەلیكترۆنی و بەشەخۆراكی مردووان و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لەسەرووی ملیۆنێك و 500 هەزارەوەیە دەبڕن.

ئاشكراشی كردووە، كە كاردەكەن بۆ سنوورداركردن و دیاری كردنی ئەو چین و توێژانەی شایستەی وەرگرتنی بەشەخۆراكن و لەبەرامبەردا باشكردن و زیادكردنی ماددەكانی بەشەخۆراك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان