ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

جێنشینی شاهانەی بەریتانیا تووشی كۆرۆنا بوو


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ توشبوونی هەزاران هاووڵاتی وڵاتەكە، میدیاكانی بەریتانیا ئاماژە بە توشبوونی شازادە چالرڵز دەكەن بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ كە بە (كۆڤید 19) ناودەبرێت.

ڕۆژنامەی (سەن) لەڕێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن كۆشكی (كڵارنس هاوس)ی شاهانەوە دەرچووە، بڵاویكردۆتەوە”شازادە چارڵز نیشانەیەكی كەمی ڤایرۆسەكەی پێوەدەركەوتووە، لەئێستادا تەندروستی باشە و ناچاربووە تا ئەو دەمەی چاكدەبێتەوە لە ماڵەوە كارەكانی ڕایی بكات”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دۆقە كۆنرواڵ پشكنینی بۆكراوە و دەركەوتووە كە تووشی كۆرۆنا نەبووە، بەڵام بەپێی ڕێنماییە پزیشكییەكان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ خۆی كەرەنتینەدەكات.

بەیننامەكەی نوسینگەی جێنشینی شاهانەی بەریتانیا ئاماژەی بە چۆنیەتی توشبوونی بە نەخۆشییەكە نەكردووە، ئەمەش بە ڕەچاوكردنی بەشداریی زۆری لە بۆنەكانی چەند هەفتەی ڕابردوو.

كۆشكی بكنگهام لای خۆیەوە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”شاژنە ئیلیزابێس دوایین جار لە 12ی ئەم مانگەدا چاوی بە شازادە چاڵز كەوتووە، ئەمەش كاتێكی زووترە بۆ ئەوەی لەڕێی چارڵزەوە ڤایرۆسەكەی بۆ گوازرابێتەوە”.

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانيان لەدەستداوە، 30 هەزار كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی “Worldometer” ئاماری ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار و ٣٩٨ كەسن و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونیش ٦٥٦ هەزار و ٧٦٣ حاڵەتە.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان، لە ئیتالیا ڕوویداوە كە 10 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئیسپانیاش بە پلەی دووەم دێت و 5 هەزار و ٨١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە چەند وڵاتێك بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕ یەك شەممە لە چەند ولاتێكی جیهاندا ئاماری نوێ دەربارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.

* لە ئێران حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا بۆ 2640 و تووشبووانیش بۆ 38 هەزار و 309 كەس بەرز بووەوە.

* ئیسپانیا: حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە 5690ەوە بۆ 6528 بەرزبووەوە.

* فلیپین: سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 343 تووشبووی نوێ تۆماركران.

* 86 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن تۆماركران و بەوەش كۆی گشتی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 1700.

* لە ڕوسیا چوار حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 270 تووشبووی نوێ تۆماركرا.

* لە فەڵەستین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 104 كەس.

بە گشتیتش ئەمڕۆكۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 338 هەزار و 363 حاڵەت كە 31 هەزار و 45یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان