ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە 800 كەسی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا، 802 كەس گیانیانلەدەستدا، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتەوە زیاتر لە 55 هەزار و 200 كەس.

بەپێی ماڵپەڕی (روی لاپ)، كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، گەیشتۆتە 55 هەزار و 236 كەس كە زۆربەیان لە واشنتن و نیویۆركن، ژمارەی ئەوانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتۆتە 802 كەس و 354 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی (روی لاپ)، ئەمریكا لە پلەی سێیەمدایە لەنێوان ئەو وڵاتانی زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

بەگوێرەی هەواڵ، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، زیاتر لە 428 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 19 هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە و 109 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆرێك لە وڵاتانی جيهانى ناچار كردووە سنورەكانیان دابخەن و گەشتە ئاسمانییەكان ڕابگرن و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بسەپێنن و خوێندن لەگەڕبخەن، وێڕای هەڵوەشاندنەوەی زۆرێك لە چالاكییەكان و گردبوونەوە گشتییەكان و داخستنی مزگەوت و كڵێساكان.

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 5 هەزار و 29 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 918 هەزار و 789 كەس و 160 هەزار و 326 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تەقینەوەی بۆمبێكدا چوار پۆلیسی ئێرانی بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
سوپای پاشداران برینداربوونی چوار پۆلیسی لە شاری زاهیدان ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە، بۆمبێكی دەنگیی لە ناوچەی زیباشەهری سەر بە زاهیدان تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس تەقیوەتەوە و سەرباری برینداركردنی پۆلیسەكان، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلەكە گەیاندبووە.

بەڵام هیچ لایەنێك بە دانانی بۆمبەكە تۆمەتبار نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

185 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە گەیشتە 17 هەزار و 802 كەس.

ئەمڕ سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 185 كەسی دیكە بە هۆی تووشبوونیان بە كۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا، بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردن بۆ 17 هەزار و 802 كەس بەرزبووەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە تۆماركردنی دوو هەزار و 679 تووشبووی نوێ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 317 هەزار و 483 كەس كە 274 هەزار و 932یان چاكبوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاند دۆخی تەندروستی چوار هەزار و 129 تووشبووی پەتاكە ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان