ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەندروستی جیهانی 10 ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە لەڕێگەی بەركەوتنی پرژەی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبوو.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی دەدات، كە مرۆڤەكان یەك مەتر لەدووری یەكتر بوەستن بۆ خۆپارێزی، چونكە دەكرێت مرۆڤەكان لەڕێگەی دەستلێدان لەكەسی تووشبوو یاخود ڕوویەكی تووشبوو بەو ڤایرۆسە تووشبن.

فەزیلە شایب، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، چەند ڕێگایەكی خۆپارێزی هەیە، كە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، ئەوانیش:

1- بەردەوام شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون، كە لە 20 چركە كەمتر نەبێت یان پاككردنەوەی دەستەكان بەماددەی پاكژكەرەوە، كە كهولی تێدا بێت.
2- پاككردنەوەی ڕووی كەلوپەلەكان بە بەردەوامی بەماددەی پاكژكەرەوە وەك مێزی چێشتخانە و مێزی نووسینگە و كاركردن و دەسكی دەرگا.
3- دووركەوتنەوە لەهاتووچۆكردن و چوونە دەرەوە لەماڵەوە ئەگەر كەسێك تا و كۆكەی هەبوو یاخود لەكاتی گەشتدا نەخۆش كەوتبێت و دەبێت لایەنی تەندروستی ئاگاداربكرێتەوە.
4- لەكاتی پژم و كۆكە دەست بەدەم و لووتەوە بگیرێت یاخود كلێنس بەكاربهێنرێت و دواتر كلێنسەكە بۆ سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشراو فڕێ بدرێت و دەست بشۆرێت.
5- دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ بەپێی توانا و گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی وەك بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش.
6- باشترە ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە لەماڵەوە نەچنە دەرەوە تەنیا بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، بەتایبەت ئەوانەی كێشەی تەندروستی و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
7- لەكاتێكدا مرۆڤ هەست بەتێكچوونی باری تەندروستی بكات پێویستە لەماڵەوە بمێنێتەوە و پەیوەندی بكات بە پزیشكەوە.
8- ئەگەر كەسێك نەخۆش بوو باشترە بەتەنیا خواردن بخوات و بەجیا لەخێزانەكەی بخەوێت و كەلوپەلی جیا بەكاربهێنێت.
9- ئەگەر كەسێك هەناسەی توند بوو پێویستە دەست بەجێ تەلەفون بۆ پزیشك بكات و چاودێری تەندروستی وەربگرێت.
10- هەستكردن لەم كاتانەدا بە نیگەرانی ئاساییە بەتایبەت ئەگەر كەسێك لەناو وڵاتێك یاخود كۆمەڵگادایە بژی كە پەتای تێدا بڵاوبووبێتەوە، پێویستە بزانێت چی بكات بۆ پارێزگاری لەسەلامەتی خۆی لەشوێنی كارەكەی.

 

سەرچاوە: تەندروستی سلێمانی

جیهان

دوای دوو مانگ لە كەرەنتینەكردنی
ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار دەروازەی شاری وۆهان كرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دوای دوو مانگ لە كەرەنتینەكردنی شاری وۆهانی وڵاتی چین كە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ڕێگا بە هاووڵاتیانی چین درا سەردانی ئەو شارە بكەن.


تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، لە ئێستادا و بە پێی بڕیارەكە هاووڵاتیان تەنها دەتوانن سەردانی شاری وۆهان بكەن، بەڵام هیچ كەسێك بۆی نییە لە شاری وۆهانەوە بێتە دەرەوە.
شاری وۆهان كە سەرچاوەی ڤایرۆسەكە بوو، تاكو ئێستا زیاتر لە 50 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
وڵاتی چین تاكو ئێستا زیاتر لە 81 هەزار كەس تووشی كۆرۆنابوون و زیاتر لە 3 هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكوە گیانیان لەدەستداوە.

گەشتیاران لە شاری وۆهانی چین لەنێو ئۆتۆمبێلدا

گەشتیاران لە شاری وۆهانی چین لەنێو ئۆتۆمبێلدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چین ئامارێکى نوێى لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردەوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

لیژنەى نیشتیمانى تەندروستى چین بڵاوى کردەوە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا سێ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 54 کەسى دیکەیش توشى ڤایرۆسەکە بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەکە ئاماژەى بەوەکردووە، تائێستا 81 هەزار و 394 کەس لەو وڵاتە توشى ڤایرۆسەکە بوون و 3 هەزار و 295 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا نوسراوە کە 7 هەزار و 491 کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئوردون تۆمار كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئوردون تۆمار كرا.

سەعد جابر وەزیری تەندروستی ئوردون ئاشكرایكرد، یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆمار كرا، كە ژنێكی بەساڵاچووە.

وتیشی”23 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە و كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 235″.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە هەڵكشانێكی بەرفراواندایە و تاكو ئێستاش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نەیتوانیوە وادەی كۆتاییهاتنی ڤایرۆسەكە لە جیهان دیاری ببكات..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان