ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە 133 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی سعودیە، تۆماركردنی 133 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دەسەڵاتدارانی سعودیە، 133 حاڵەتی توشبوونی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و حاڵەتێكی گیانلەدەستدانیان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، ئەمەش بە پاشەكشەكردنیكی كەم دادەنرێت لەڕووی حاڵەتەكانی توشبوون بەراورد بە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، دەسەڵاتدارانی سعودیە، تۆماركردنی 205 حاڵەتی توشبوونی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەید، ئەوەش بە گەورەترین ڕێژەی توشبوونی ڕۆژانە داەنرێت بۆ ژمارەی تووشبوان لەو دەمەی پەتاكە لە وڵاتەكەدا بڵاوبۆوەتەوە، ئاماژە بە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرابوو كە هاووڵاتییەكی ئەفغانی دانیشتووی سعودیە بوو.

لەو دەمەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شانشینی عەرەبی سعودیە بڵاوبۆتەوە، تائێستا ژمارەی تووشبوان گەیشتۆتە 900 كەس و بەهۆی ڤایرۆسەكەشەوە دوو كەس گیانیانلەدەستداوە.

جیهان

کۆرۆیاى باشور ئامارێکى نوێى لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردەوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

حکومەتى کۆریاى باشور بڵاوى کردەوە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 146 کەسى دیکەیان توشى کۆرۆنا بوون و 144 نەخۆشى کۆرۆنایش گیانیان لەدەستداوە.

حکومەتى کۆریاى باشور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تێکڕاى ئەو هاووڵاتیانەى لەو وڵاتەدا توشى کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 9 هەزار و 478 کەس.

کۆریاى باشور یەکێکە لەو وڵاتانەى بەخێراى کۆرۆناى تێدا بڵاوبووەتەوە و تائێستا 4523 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ویلایەتى نیویۆرک 7 هەزار کەسی دیکە توشى کۆرۆنا بوون


خەڵک- بەشى هەواڵ

تەنها لە ویلایەتى نیویۆرک 7 هەزار کەس توشى کۆرۆنا بوون لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا و تێکڕایش زیاتر لە 44 هەزار کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێى زانیارییەکان لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 134 کەس لە ویلایەتەکە بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بە گشتیش 450 کەس تەنها لەو ویلایەتەدا بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى نوێترین ئامار تائێستا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ئەمریکا توشى ڤایرۆسەکە بوون و بەهۆیەوە هەزار و 588 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوای دوو مانگ لە كەرەنتینەكردنی
ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار دەروازەی شاری وۆهان كرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دوای دوو مانگ لە كەرەنتینەكردنی شاری وۆهانی وڵاتی چین كە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ڕێگا بە هاووڵاتیانی چین درا سەردانی ئەو شارە بكەن.


تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، لە ئێستادا و بە پێی بڕیارەكە هاووڵاتیان تەنها دەتوانن سەردانی شاری وۆهان بكەن، بەڵام هیچ كەسێك بۆی نییە لە شاری وۆهانەوە بێتە دەرەوە.
شاری وۆهان كە سەرچاوەی ڤایرۆسەكە بوو، تاكو ئێستا زیاتر لە 50 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
وڵاتی چین تاكو ئێستا زیاتر لە 81 هەزار كەس تووشی كۆرۆنابوون و زیاتر لە 3 هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكوە گیانیان لەدەستداوە.

گەشتیاران لە شاری وۆهانی چین لەنێو ئۆتۆمبێلدا

گەشتیاران لە شاری وۆهانی چین لەنێو ئۆتۆمبێلدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان