ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هێزەكانی فەرەنسا عیراق بەجێدەهێڵن


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی فەرەنسا خاكی عیراقیان بەجێهێشت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بە ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی ڕایگەیاند”هێزەكانی فەرەنسا خاكی عیراقیان بەجێهێشت و بنكەیەكی ئاسمانیش لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە چۆڵكرا”.

بە وتەی خەڵەف”پاشەكشەكردنی هێزەكانی فەرەنسا، لە چوارچێوەی ڕێكەوتنەكاندایە لەگەڵ حكومەتی عیراقی”.

عێراق

لە عیراق و هەرێم دواین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2334 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 106 حاڵەتی مردن و 1477 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و 516 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2334 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 143 و هەولێر 39 و دهۆك 5 و كەركوك 61 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1477 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 47 و هەولێر 41 و كەركوك 27 كەس چاكبوونەتەوە و 106 حاڵەتی مردنیش هەبووە، كە 8 كەسیان لە سلێمانی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 58 هەزار و 354 كەس و لەو ژمارەیەش 31 هەزار و 77 كەس چاكبوونەوە و 2368 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عیراق: دژ بەتورکیا ڕەنگە پەنا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئابووری و بازرگانی ببەین


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامییان هەیە و حکومەتى عیراقیش بەم جوڵانە نیگەرانە و وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، پەنا بۆ چەکی ئابووری  و بازرگانی دەبەن.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوامە لەهێرشەکانی بۆسەر خاکی عیراق، بۆیە داواکارن ئەو هێرشانە ڕابگرن، ئەگەرنا ڕەنگە پەنا بۆ بەكارهێنانی چەكی ئابوری و بازرگانی ببەن، بۆئەوەی توركیا پەلامارە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا ڕابگرێت.

 

تورکیا لەماوەى ڕابردوودا بەهێزی ئاسمانی و زەمینی هێرشی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“د. بەشیر حەداد لە ژیاندا ماوە و تەندروستی باشە”


خەڵک – بشی هەواڵ

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی، د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سەرچاوەیەکی نزیک لەناوبراو هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند؛ د. بەشیر خەلیل حەداد ماوە و تەندروستی باشە.

لەدواى بڵاوبونەوەى هەواڵى کۆچى دوایى د.بەشیر خەلیل حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، سەرچاوەیەک، هەواڵەکەى ڕەتکردەوە و ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، ناوبراو بارى تەندروستى جێگیرە و تەندروستی زۆر باشە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد بەشیر حەداد کوڕی د. بەشیر، سەبارەت بە هەواڵی تووشبوونی باوکی بەکۆرۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی” دەزانن جەنابی دکتۆر تەماشای ھەواڵەکان دەکات و پێدەکەنێت ! سەری سوڕماوە لە شێواوی ئەو خەڵکەی هەواڵی درۆ و بوختان بڵاودەکەنەوە .

نوسیوویشیەتی؛ ھەرشتێک لەلایەن خوداوە بێت بەوپەڕی ڕازیبونمان قبوڵی دەکەین، خەڵک ئێستا چاوکراوە و تێگەیشتوە لە ھەموو شتێک و ھەموو کەسێک بەباشی دەناسێت ، زۆر بیرکۆڵن ئەگەر بتانەوێت بەو ھەواڵە دروستکراوانە خەڵک بشڵەژێنن و ئەکتیڤی پەیجەکانتانی پێ زیاد بکەن .. ئێمە لەسەر یاسای
( مەرد و ڕاستگۆبە و بڕۆ بەڕێگای شێردا ) پەروەردەکراوین و کەس ناتوانێت بمانترسێنێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان