ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عیراق پارە و كەلوپەلی پزیشكی بۆ هەرێم ڕەوانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێك ڕایدەگەیەنێت كە حكومەتی عیراق پارە و پێداویستی پزیشكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕەوانەری هەرێمی كوردستان دەكات.

دالیا فەرھاد ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند لەو بودجەیەی حكومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخانی كردووە، بەشی ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت.

وتیشی: “بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، حكومەتی فیدڕاڵ سێ ملیار دینار بۆ خەرجییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات و هاوكارییەكانیش بەردەوام دەبن”.

ئەوەشی خستەڕوو كە “ھەر ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیھانەوە بۆ عیراق بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشی ھەرێمی كوردستانیشی تێدایە”.

پەرلەمانتارەكە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ھەردوو حكومەتی عێراق و چین ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی وڵاتی چین ھاوكاریی عیراق بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بڕێكی زۆری ھاوكاریی پزیشكی لە چینەوە ڕەوانەی عێراق بكرێت و لەگەڵ گەیشتنیشدا پشكی ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی دوێنێ چین ھەندێك ھاوكاریی گەیاندە ھەولێر.

کوردستان

بڕیارێكى نوێ ده‌رباره‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى قه‌زاو ناحییه‌كان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانى بڕیارێکی نوێی دەربارەى جۆزەی ٢٠ ئەمپێڕی دەرکرد.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند، “دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه‌ و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاوڵاتیان به‌وه‌ى كه‌ جۆزه‌كانیان لابرێت یان بمێنێته‌وه‌”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، “به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه‌ لابردینى جۆزه‌كانى كارێكى قورسه‌ و هاوڵاتیان پێیان باشه‌ لانه‌برێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له‌دواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌ مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له‌ رابردوودا ئه‌و جۆزانه‌ پارێزگارى باشى كردووه‌ له‌ گۆڕه‌ڕكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با”.

 

باس لەئەوەشکراوە، “ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه‌، له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لهو‌ ناوچانه‌ هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه‌”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: بە وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لەسەدا ١٠ کارەبا زیاد دەکات

خەڵک  – بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون لەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات ڕایگەیاند، ئەمە دووهەمین پڕۆژەى ستراتیژییە کە لەم هەفتەیەدا دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کە لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی دۆخێکی خراپ بووەتەوە، بەڵام لەهەوڵی خزمەت و پڕۆژەکان بەردەوامدەبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕاستە پڕۆژەکە لەخەباتە بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕخستنی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، تواناى بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و لەسەدا ١٠ بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان زیاددەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون بەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

وتیشی، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به‌ به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به‌ گاز ده‌به‌ستین، بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ هه‌ردوو ڕێستۆرانتی سایه‌گوڵ و VIP داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردنی‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانتیان داخست و هۆشداری دەدەنە سەرجەم شوێنە گشتییەكان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لیژنه‌ی ڕێستۆرانی قایمقامیه‌ت ڕایگەیاند هه‌ردوو ڕێستۆرانتی (سایه‌گوڵی2 و VIP) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی پابه‌ند نابن به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕوونیشیكردەوە كە به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی هه‌ردوو ‌ڕێستۆرانتەكە دادەخرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچییەوە جارێك داخراون، له‌كاتی دووباره‌كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان