ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێکخراوی خێرخوازی حاجی هونەر سورچی، پڕۆژەیەکی کۆمەک و خێرخوازی ڕاگەیاند


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی خێرخوازی حاجی هونەر سورچی، پڕۆژەیەکی کۆمەک و خێرخوازی بە بڕی نزیکەی 100 ملیۆن دینار و دوو بینا بۆ نەخۆشخانە ڕادەگەیەنێت.

حاجی هونەر سورچی خاوەنی ڕێکخراوی خێرخوازی حاجی هونەر سورچی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پڕۆژەیەکی هاوکاری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەم پڕۆژەیەدا هەوڵیانداوە هاوکاری چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بکەن و بڕی  100 ملیۆن دینار و دوو بینایان بۆ نەخۆشخانە تەرخانکردووە.

ئەم هاوکارییە بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوی ئێف ئێس تی ئەنجامدەدرێت بەم شێوازەی خوارەوە دابەش دەكرێت:

سی ملیۆن دینار بۆ پارێزگاری سلێمانی

دە ملیۆن دینار بۆ دەربەندیخان

دە ملیۆن دینار بۆ هەڵەبجە

دە ملیۆن دینار بۆ ڕاپەڕین

دە ملیۆن دینار بۆ بۆ چەمچەماڵ

دە ملیۆن دینار بۆ خەلیفان

پێنج ملیۆن دینار بۆ تەق تەق.

پێنج ملیۆن دینار بۆ بێ سەرپەرشتانی گوندەکان

دووبینای ئامادەکراوە پێشکەشی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ نەخۆشخانە لەهەر حاڵەتێک پێویستیان پێی بوو.

نیو ملیۆن دینار بۆ هەریەک لە ڕێکخروەکانی :

تالاسیما

کەمئەندامان

کورتەباڵاکان

ئۆتیزمەکان

نابینایانکان

کۆمەڵەی ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم

پێدانی مووچە بە کارمەندانی باخچەی میوە، دایەنگای هیڕۆنی نوێ، کارمەندانی کۆمپانیای هیڕۆن، کارمەندانی دەزگای خێرخوازی هونەر سورچی سەڕای مانەوەیان لەماڵەوە و کارنەکردنیان

کوردستان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو؛ حكومەتی هەرێم دەستكاری دەرماڵە ناجێگیرەكانی فەرمانبەران دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم دەیەوێت دەستكاری دەرماڵە ناجێگیرەكان بكات ، بەوەش لەوانەیە لەسەدا 30 ی موچەی موچەخۆرانی پێ كەمبكرێتەوە، دەشڵێت،”هەڵەكەیەكی گەورەیە و ستەمە لە مووچەخۆران، چونكە 48% مووچە لە دەرماڵەوەیە”.

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان بە میدیایی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای یاسای چاكسازی دەیەوێت دەستكاری مووچەی فەرمانبەران، ئەمە ئەوەبوو كە ئێمە لێی دەترساین و دەنگمان بۆ نەداو هۆڵی پەرلەمان جێهێشت ، بڕگەیەكی یاساكە بەس لەوە دەكات، ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان لەلایەن حكومەتەوە، بۆیە ئێستا حكومەت بە نیازە دەستكاری دەرماڵەكان بكات.

دەشڵێت،” پێویستە پێش دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت داهاتی نادیاری زیاتر 40 % ی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بكرێت ، هەروەها وەڵامی ئەو ملیار دۆلارە بدرێتەوە، كە دەوترێت لە بانكێكی لوبنان قەتیس بووە، دەبێت دیوانی چاودێری دارایی راپۆرتێكی متمانە پێكراو دەربكات لەسەر داهات و خەرجییەكانی حكومەت، گەندەڵی و بەهەدەردانی گەورە ئەمە، نەك دەست ببرێت بۆ موچەی فەرمانبەران”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی بەنیازە بیكات چاكسازی نیە حكومەت كە بە نیازە بیكات بەڵكو هەڵەیە گەورەیە، دەمێكە ئێمە ئاگادارین، لە كابینەی ڕابردووەوە بە نیازی تەقیتێكی گونجاو بوو بۆ ئەوەی دەستكاری دەرماڵە بكات، ئەوەش هەڵەكەیەكی گەورەیەو ستەمە لە موچەخۆران .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دوو جۆر دەرماڵە هەیە، دەرماڵە جێگیر و ناجێگیرەكان، دیارە ئەوان دەیانەوێت دەستكاری دەرماڵە ناجێگیرەكان بكەن، بەوەش لەوانەیە لەسەدا 30 ی مووچەی موچەخۆرانی پێ كەمبكرێتەوە و ئەو بڕەش زۆرە.

ئاشكراشیكردووە، لە كاتی شەڕی داعش، پاشەكەوتی مووچە هێنرایە ئاراوە، ئێستاش بە بیانووی كۆرۆناوە دیسان دەیەوێت زەبرێكی دیكە لە موچەی فەرمانبەران بدات، من مانگێك لەمەوبەر هۆشدارییەكمدا لەوەی حكومەت لە بری ئەوەی داهاتە نادیارەكان ئاشكرا بكات، دەیەوێت دەستكاری موچەی فەرمانبەران بكات، كە نابێت حكومەت ئەو هەڵەیە گەورەیە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە ، كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عیراق دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، كاتەدا هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.
لەم كاتەیشدا كە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
۳۱ـی ۳ـی ۲۰۲۰

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری کار بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك حوكمدراو و ڕاگیراو دەکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لیژنه‌یه‌ك بۆ دیراسه‌تكردنی ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك حوكمدراو و ڕاگیراو پێكده‌هێنێت.

 

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و ڕاگیراوان له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و حوكمدراو و گیراوانه‌.

 

دەقی نوسراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان