ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وێنە؛ ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە دەمامک و دەستكێشەوە کۆبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزیرەكانی حكومەتی ئێران بە دەمامك و دەستكێشەوە دەوام دەكەن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕی حكومەتی ئێراندا كە بە سەرۆكایەتی حەسەن رۆحانی سەرۆكی وڵاتەكە بەڕێوەچووە، سەرجەم وەزیرەكان بە دەستكێش و دەمامكەوە بەشداربوون. تەنها رۆحانی دەستكێش و دەمامكی بەكارنەهێنابوو، بەڵام شوێنی دانیشتنەكەی ئەویش بە تەواوی لە وەزیرەكان دوورخرابووەوە.

ئەم ڕێوشوێنە خۆپارێزییانەی حكومەتی ئێران دوای ئەوە هات كە دەیان پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری وڵاتەكە تووشی كۆرۆنا بوون و ژمارەیەكیشیان بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست دا.

ریکلام

جیهان

ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانيان لەدەستداوە، 30 هەزار كەسی تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار كەسی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی “Worldometer” ئاماری ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە ٣٠ هەزار و ٣٩٨ كەسن و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوونیش ٦٥٦ هەزار و ٧٦٣ حاڵەتە.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان، لە ئیتالیا ڕوویداوە كە 10 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و ئیسپانیاش بە پلەی دووەم دێت و 5 هەزار و ٨١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە چەند وڵاتێك بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕ یەك شەممە لە چەند ولاتێكی جیهاندا ئاماری نوێ دەربارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.

* لە ئێران حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا بۆ 2640 و تووشبووانیش بۆ 38 هەزار و 309 كەس بەرز بووەوە.

* ئیسپانیا: حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە 5690ەوە بۆ 6528 بەرزبووەوە.

* فلیپین: سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 343 تووشبووی نوێ تۆماركران.

* 86 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن تۆماركران و بەوەش كۆی گشتی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 1700.

* لە ڕوسیا چوار حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و 270 تووشبووی نوێ تۆماركرا.

* لە فەڵەستین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 104 كەس.

بە گشتیتش ئەمڕۆكۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 338 هەزار و 363 حاڵەت كە 31 هەزار و 45یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا خەریكە دەگاتە 665 هەزار


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بووە لە 665 هەزار نزیك دەبێتەوە و زۆرترین حاڵەتیش لە ئەمریكا تۆمار كراوە.

بە پێی نوێترین ئامارەكان تا ئەمڕۆ یەك شەممە، 664 هەزار و 731 كەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و بەردەوام حاڵەتی نوێش تۆمار دەكرێت.

لەو ژمارەیەش 30 هەزار و 892یان گیانیان لەدەست داوە و 142 هەزار و 427 كەسیش چاكبوونەتەوە.

زۆرترینی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆماركراوە كە 123 هەزار و 776 كەسە و 2229 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

چین كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بوو لە رووی تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوونەوە دابەزیوە بۆ پلەی سێیەم و ئیتاڵیاش لە پلەی دووەمدایە كە 94 هەزار و 472 تووشبووی هەیە و 10 هەزار و 23 كەس لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان