ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هۆشداری سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێم دەدرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات ، پێویستە هاووڵاتیان هۆشیار بن و خۆیان بۆ ئەگەر نەخوازراوەكان ئامادە بكەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەك و دابەزینی نرخی نەوت لەلایەكی دیكە ، كاریگەری لەسەر كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان دەبێت و ئەمەش كاریگەری لەسەر پێنەدانی مووچە و دووبارە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی دارایی لە هەرێم دەبێت .

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، تەمەننا دەكەین هیچ قەیرانێكی ئابووری لە هەرێم ڕوونەدات ب باموەپێە بەپێوەپێ ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
وتیشی “پارەی ناوخۆیمان لە سفر نزیك بووەتەوە ، بەشێوەیەك خاڵە سنووریەكان” 85٪ ی وەستاوە و ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆیمان دەبەو ، اه

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ، ئەو داهاتەی ئێمە دەستمان دەكەوێت ، دابەزیوە و ئەگەر دۆخەكە بەردەوام بێت سەد لە سەد قەیران ڕوودەدات.
ەەمەش لەكاتێكدایە ، حكومەتی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا مووچەی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو دابەش نەكردووە ، لەكاتێكدا چوار مانگ بەسەر وادەی خۆیدا تێپەڕی كردووە.

ئابوری

بەشیر حەداد مووچەی مانگێكی دەداتە حكومەتی هەرێم


خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی تەواوی مانگێكی دەداتە حكومەتی هەرێم بۆ هاوكاری سندوقی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەواوی مووچەی مانگێكی خۆی بەخشیە سندوقی هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سەدان بەشە خۆراك بۆ ماڵە هەژار و كەم درامەتەكان دابین دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەروەردەیەكی سنووری سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر شێوازێك بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە، ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی پشدەر لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و كەمكردنەوەی لۆود و قەرەبالغی لەسەر فەرمانگەی بانك و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر و كەمكردنەوەی بەریەكەوتن لە نێوان ئەندامانی لیژنەی وەرگرتنی مووچەی بنكە و باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاكان، بە پێویستیان زانی میكانیزمی دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیە بەڕێ بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممە 29ی ئازاری 2020، مووچەی ناوەندەكانی خوێندنی دەرەوەی سەنتەری شارۆچكەكە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە 30ی ئازاری 2020 مووچەی ناوەندەكانی خوێندنی ناو سەنتەری شارۆچكەی پشدەر دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە تەنها سەرۆكی لیژنەی وەگرتنی مووچە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بانك بكات بۆ وەرگرتنی چەك و مووچەی ناوەندەكەی و دەبێت سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەمامك بكات و دەستكێش لەدەست بكات، هەروەك بە میكانیزمێكی گونجاو دەستەی كاڕگێری ناوەندەكانی خوێندن مووچە بگەیەننە دەستی مامۆستایان و فەرمانبەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عیراق: مووچەى فەرمانبەران زامنکراوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیرانى عیراق ڕایگەیاند، مووچەى فەرمانبەران دابینکراوە و هیچ کێشەیەکى بۆ نەیەتە پێشەوە.

لە لێدوانێکدا ناوبراو ئاماژەى بەوەکردووە، تیمێکى پسپۆڕ لە ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق بەرنامە دادەنێن بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى بۆ ئابورى عیراق هاتوونەتە پێشەوە.

هەر لە قسەکانیدا ناوبراو ڕونیکردووەتەوە، کارى یەکەمى حکومەتى عیراق لەمساڵدا دابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانە.

بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و بڵابوونەتەوەى کۆرۆناوە گرفتى گەورەى ئابورى بۆ حکومەتى عیراق درووستبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان