ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

114 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە ڕزگاركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی توركیا 114 كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد، ئەویش دوای ئەوەی هێزەكانی یۆنان ڕێگەیان نەدا بچنە سنووری ئاوی وڵاتەكەیانەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە كە هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكان 79 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای یزمیر و 35یش لە پارێزگای ئایدن ڕزگاركرد.

ڕوونیشیكردەوە بەشێكی كۆچبەرەكان خەڵكی وڵاتانی ئەفریقان و 35 منداڵیشیان لە نێودایە.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستەڕوو كە هێزەكانی یۆنان ڕێگەیان نەداوە بە بەلەمی كۆچبەرەكان بچنە سنووری وڵاتەكەیانەوە، ئەوانیش داوایان لە هێزەكانی توركیا كردووە لە دەریای ئیجەدا ڕزگاریان بكەن.

جیهان

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، نزیكەی سێ هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی ستەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران پەنجا و پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێ هەینییەوە تاكو ئەمڕۆ 2650 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وتیشی”ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گەیشتە 55743 كەس و ئەوانەشی ڕزگاریان بووە 19736 كەسن”.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 158 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 3453 كەس بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان بەرەو قۆناغی داڕمانی ئابووری دەڕوات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات، لەوەی چاوەڕوانی داڕمانی ئابووری جیهانی دەكەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، ئەو داڕمانه ئابووریەی ئێستا بەدی دەكرێت بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانە دژی كۆرۆنا و هاوكات كێشەی بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو و هەژار دروست كردووە كە نەتوانرێت هاوكاریان بۆ ڕەوانە بكرێت.
كریستالینا جورجیوا سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، جیهان چاوەڕوانی قۆناغی داڕمانی ئابووری دەكات.
وتیشی”بەشێوەیەكی ئاشكرا دیارە كە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەچێتە قۆناغێكی شكستخواردوو لە ئابووریدا”.
ڕوونیشیكردەوە، لە ئێستادا ئابووری ئەمریكا لە قۆناغی شكست نزیك بووتەوە، بەڵام ئەم گرفتە گرفتێكی ئابووری جیهانییە و قوڵترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی پلانی كەرەنتیەكردنی هاووڵاتیان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتان كە لە هەڵگرتنی كەرەنتیە پەلە نەكەن، چونكە لە ئەگەری پەلەكردن لەو بابەتە كاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر داڕووخانی ئابووری و دواتر ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هەموومان لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی ئەم ڤایرۆسە تێدەگین، بەڵام باشترین ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان و كەمكردنەوەی كاریگەری ئابووری و شكستپێهێنانی ڤایرۆسەكە، كەرەنتینەكردنە.

ناوبراو داوای لە وڵاتان كرد، بەرنامەی هاوكاری و بیمەكردنی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانیان دابین بكەن و یارمەتی پزیشكی بخەنە پێش بابەتە ئابووریی و داراییەكانیان.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خۆیان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەدوور بگرن، جگە لەوەی زیان بە خۆیان دەگەیەنن، وا دەكەن كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا لەدەست بچێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی تووشی بوون لە جیهاندا و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، زۆینەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بەرنامەی كەرەنتینەیان جێبەجێكردووە كە دەبێتە هۆی ڕاوەستانی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان