ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نزیكەی 3 ملیار هاووڵاتی لە جیهاندا كەرەنتینە كراون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەهۆی خۆپارێزییان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە 2.6 ملیار هاووڵاتی لە سەرتاسەری جیهان كەرەنتینە كراون.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، زیاتر لە 2.6 ملیار هاووڵاتی لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنتینە كراون و زۆرینەی وڵاتانیش هاتوچۆیان لە هاووڵاتیانیان قەدەغە كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆی هاووڵاتیانی سەر زەوی 7.8 ملیارد هاووڵاتین.

بەپێی كۆتا ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، تاكو ئەمڕۆ زیاتر لە 400 هەزار هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا، ئەوكات بەرپرسانی چین هۆشداریان لە جۆرێك ڤایرۆسی نەناسراودا.

جیهان

لە ئێران 161 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 161 هاووڵاتی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 245 توشبووی نوێش تۆماركراوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 161 هاووڵاتی بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 245 هاووڵاتی دیكەش لە شارە جیاجیاكانی ئێران وەك تووشبووی نوێ تۆماركراون، بەمەش تا ئێستا 341 هەزار و 70 هاووڵاتی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

ئاشكراشیكرد، لەماوەی سەرهەڵدانی پەتاكە لەو وڵاتە تا ئێستا 19 هەزار و 492 هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 295 هەزار و 630 هاووڵاتیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، هەڵویستی خۆی لەسەر ڕێكەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.
وتیشی”ئەمریكا بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەو بابەتە دەوروژێنێت”.

ئاشكراشیكرد، شكستی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەركەوتنی سیاسی ئێران بووە، تەنانەت ڕێككەوتنی ئەتۆمیش دەتوانێ ئەمریكا زەلیل بكات.

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ناوبراو ڕایگەیاند، هیوادارین وڵاتانی ناوچەكە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریكا و نزیكی ئەو ڕژێمە داگیركەر و ستەمكارە نەكەون كە ساڵانێكە خەریكی ستەم كردنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەمە ١٥-٨-٢٠٢٠ دەستمانكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بە زووترین كات هاووڵاتیان بەكاریبهێنن و چارەسەر بكرێن.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەم ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا)ەوە پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە 20 وڵات داوایان لە حكومەتی ڕوسیا كردووە و ئامادەییان بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دەربڕیوە و سەرۆكی ڕوسیاش ڕایگەیاندوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر مرۆڤ تاقی كردوەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان