ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەرۆكی كۆمەڵەی زەردەشتییەكانی ئێران بە كۆرۆنا گیانی لەدەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی كۆمەڵەی زەردەشتییەكانی ئێران بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

كەناڵی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەفڵاتون سوهرابی، سەرۆكی كۆمەڵەی زەردەشتییەكان بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە شاری شیراز گیانی لەدەست دا.

دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، سوهرابی تەمەن 72 ساڵ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شیراز چارەسەر دەكرا.

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە و دوێنێش وەزارەتی تەندورتسی وڵاتەكە ڕایگەیاند لە ماوەی هەر 12 خولەكێكدا كەسێك بەو ڤایرۆسە گیان لەدەست دەدات.

ئابوری

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان بەرەو قۆناغی داڕمانی ئابووری دەڕوات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات، لەوەی چاوەڕوانی داڕمانی ئابووری جیهانی دەكەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، ئەو داڕمانه ئابووریەی ئێستا بەدی دەكرێت بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانە دژی كۆرۆنا و هاوكات كێشەی بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو و هەژار دروست كردووە كە نەتوانرێت هاوكاریان بۆ ڕەوانە بكرێت.
كریستالینا جورجیوا سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، جیهان چاوەڕوانی قۆناغی داڕمانی ئابووری دەكات.
وتیشی”بەشێوەیەكی ئاشكرا دیارە كە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەچێتە قۆناغێكی شكستخواردوو لە ئابووریدا”.
ڕوونیشیكردەوە، لە ئێستادا ئابووری ئەمریكا لە قۆناغی شكست نزیك بووتەوە، بەڵام ئەم گرفتە گرفتێكی ئابووری جیهانییە و قوڵترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی پلانی كەرەنتیەكردنی هاووڵاتیان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتان كە لە هەڵگرتنی كەرەنتیە پەلە نەكەن، چونكە لە ئەگەری پەلەكردن لەو بابەتە كاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر داڕووخانی ئابووری و دواتر ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هەموومان لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی ئەم ڤایرۆسە تێدەگین، بەڵام باشترین ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان و كەمكردنەوەی كاریگەری ئابووری و شكستپێهێنانی ڤایرۆسەكە، كەرەنتینەكردنە.

ناوبراو داوای لە وڵاتان كرد، بەرنامەی هاوكاری و بیمەكردنی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانیان دابین بكەن و یارمەتی پزیشكی بخەنە پێش بابەتە ئابووریی و داراییەكانیان.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خۆیان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەدوور بگرن، جگە لەوەی زیان بە خۆیان دەگەیەنن، وا دەكەن كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا لەدەست بچێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی تووشی بوون لە جیهاندا و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، زۆینەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بەرنامەی كەرەنتینەیان جێبەجێكردووە كە دەبێتە هۆی ڕاوەستانی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڕێژەى لەسەدا 20.3ی توشبووانى کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.
بەپێی نوێترین ئاماری نەخشەی گووگڵ کە پشت دەبەستێت بەداتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ملیۆنێک و ١١٩ هەزار کەس تووشی کۆرۆنای نوێ بوون.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا ٢٢٦ هەزار و ٧٦٩ کەس چاکبوونەوە،واتە بەڕێژەى لەسەدا 20.3ی تووشبووان چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٥٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، واتە بەڕێژەى لەسەدا 5.3ی توشبووان گیانیان لەدەستداوە.
لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا ٢١٤ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا ٦٢ کەس چاکبوونەتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان