ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دانیشتوانی سێبیران دوای كەرەنتینەكردنیان، پەیامێكیان بڵاوكردەوە


خەڵك- ئارام سەردار

كۆمەڵێك چالاكوانی شارۆچكەی سێبران لەپارێزگای هەولێر، لەپەیامێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە وێڕای سوپاسكردنی هەموولایەك ڕایدەگەیەنن، وەك دەزانن بەھۆی ھەبوونی چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەكەمان، نزیكەی ١٢٠٠ ماڵ و ٥٣٠٠ كەس كەرەنتینە كراون، لێرەش وەك كۆمەڵێك لاوی چالاكی شارۆچكەكە كە نوێنەرایەتی سێبیران دەكەین چەند ڕاستیەك ھەیە دەخەینەڕوو.

بەپێی ناوەڕۆكی پەیامەكەیان ئەوەدەخەنەڕوو، شارۆچەكەكەمان ھەمووی تووشی ڤایرۆسەكە نەبووە، بەڵكو تا ئێستا ١٥ حاڵەتی ھەیە و ھەموو حاڵەتەكان كەسی نزیكی ئەو گەنجەن كە لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە، بۆیە نیگەرانین لە مامەڵەی ھەندێك میدیا كە نابەرپرسانە ھەوڵی شكاندنی ناو و دەروونی خەڵكی ئێمە دەدەن و ئێمەوەك (وۆھان) پێناسە دەكەن، لە كاتێكدا دەتوانن بلێن سێبیران (ڤۆ)ی ئیتالیە كە سەڕەڕای ھەبوونی چەند حاڵەتێك، بەڵام پابەندی ڕێنماییەكان بوون و ئێستا دۆخەكەی تێپەڕاند و ئارامترین شوێنی ئیتالیایە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، دڵنیایی خەڵكی كوردستان دەكەینەوە، ئێمە پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستین و نابینە مەترسی بۆ ھیچ كەسێك و پێویستمان بە ھاوكاری ھیچ كەسێكیش نییە ئەگەر مەبەستی بێت لەسەر ئێمە خۆی بكات بە ژمارە، تەنھا ھاوكاری ئەو كەسانە قبوڵ دەكەین كە لە ڕێگای خودا و مرۆڤایەتییەوە پێی ھەڵدەستێت، جەختیش دەكەنەوە، ئەوە یەكەم پەیامی ئەوانە بڵاوكرابێتەوە.

سەبارەت بەكەموكوڕییەكان نوێنەرانی سێبیران ڕایدەگەیەنن،داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین ڕێگا بدات یان ئاسانكاری بكات كەلوپەلی خواردن و خواردەمەنی بە ئاسانی بگاتە شارۆچكەكە و دەمامك و دەستكێشمان بۆ دابین بكرێت، هەروەها گرنگی بە نەخۆشخانەی ناو سێبیران بدرێت بەشێوەیەك كە پێویستمان بەوە نەبێت لە سێبیران دەربچین.

داواش دەكەن، تیمەكانی تەندروستی زیاد بكرێن و تەعقیم بەشێوەی فراوانتر بڕژێنرێت، ئەو كەسانەی دەوامیان ھەیە ڕێگایان پێبدرێت دوای پشكنینی دڵنیایی، بچنەوە سەر دەوامیان، یان موڵەتیان بۆ وەربگرێت، بەتایبەت ئەوانەی لە كەرتی تایبەت كار دەكەن. (چونكە بەشێكیان لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە)، لەهەمانكاتدا قەرەبووی جووتیارە زیان لێكەوتووەكان بكرێتەوە و ڕێگاش بدرێت خاوەن ماڕكێتەكان پەیوەندی دروست بكەن بۆ ئەوەی كەلوپەل بگاتە ماركێتەكانیان بە جۆرێك كە لە سێبیران دەرنەچن.

لەكۆتایشدا چەند داواكارییەكی تریان خستووەتەڕوو، دەڵێن خێراتركردنی پشكنینی بەركەوتەكانی گەنجە تووشبووەكە بكرێت، گوشاری میدیایی لەسەر شارۆچكەكەمان كەمكرێتەوە و مامەڵەی پۆلیس باشتر بكرێت بەتایبەت پۆلیسی (گومرك) كە ئەركیان كەرەنتینەكردنی سێبیرانە. (ھەندێكیان مامەڵەیان نا مرۆڤانەیە) هەروەها ڕێگاچارەیەك بۆ ئەو كەسانە بدۆزرێتەوە كە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.

کوردستان

ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
وەزیری تەندروستى: تكایە با وەك وڵاتانمان لێ‌ نەیەت بەس نەخۆش بژمێرین


خەڵك – ئارام سەردار
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، وردەكاری بڕیارەكەی دێوێنێ ئێمە لێی سودمەند دەبین، چونكە كاروبارەكانی چاودێری و كاری تیمەكان ئاسانتر دەبێت و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەسەرتای ئەمڕۆ نیگەران بوین لەئیجرائات كردن لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی لەلایەن هێزە ئەمنیەكان، بەڵام دڵنیاكراینەوە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ تیمە تەندروستیەكان دەكرێت، چونكە ئەوان وەك سەربازی ون خزمەت دەكەن، بۆیە ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی هیچ كەس بەناوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سوود لەم دەرفەتانە وەرنەگیرێت بۆ هاتووچۆ، كارئاسانی بۆ پزیشك و تیمە پزیشكیەكانیش دەكرێت و داوای لێبوردن دەكەین ئەگەر هەر كارمەندێك ڕاگیرابێت لەبازگەكان.

دەشڵێت: “لەهەفتەی سێیەمداین بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، كە سوودی زۆری هەبووە بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا، لە مانگی یەكی ئەمساڵ ڕێكاری پێویستیش لەهەرێم گیراوتەبەر، بۆتە هۆكاری ئەوەی بەهەزاران حاڵەت كەم بكەینەوە ئەویش بەكەرەنتینەكردن و پشكنین لەفڕۆكەخانە و چەندین ڕێكاری پێویستی تر، هەرچەندە هاووڵاتیان زەرەرمەندی ژیان بوون، بەڵام تەندروستی هاووڵاتیان لەپێشترە”.

جەختیشی كردەوە، ناتوانین بڵێین لەحاڵەتی كۆنتڕۆڵ كردنین، چونكە دەبینین بەهۆی بەركەوتە چەند حاڵەت زیادی كردووە، بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیان لەماڵ بمنێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتنیان نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هەندێ ڕێكار و بانگەواز چەندین حاڵەتی ترمان دۆزیوەتەوە، بۆیە تاوەكو هاوشێوەی وڵاتانمان لێ نەیەت، كە تەنها ژمارەی نەخۆشەكان بژمێرین و نەتوانین چارەسەری توشبووان بكەین، بۆ دابینكردنی خۆراك پێویستیش بڕیاری پێویست دەدرێت.

وتیشی، “تا ئێستا ۷٤ نەخۆش چونەتەوە ماڵەكانیان و تەنها ۱٤۰ نەخۆش ماون، كە باری تەندروستیان باشە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی گەیشتە قائیمقامیەتی سلێمانی


خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئاگاداربوون لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتووچۆ گەیشتە قائیمقامیەتی سلێمانی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، كە دراوە بە (خەڵك) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی كردووە و لەگەڵ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی سلێمانی كۆبۆتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئامانجی سەردانەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربونە لە بڕیار و ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی و گرتنەبەری ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارێكی نوێی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دەركرد و لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، كە سەرجەم دوكان و نانەواخانە و سەمونخانە و شوێنەكانی دیكە داخران و هاتووچۆی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێل و پیادەش قەدەغە كرا تاوەكو ماوەی 48 كاتژمێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: لەم ٤٨ کاتژمێرەدا پێداچوونەوە بەپلانەکانیاندا دەکەن و پلانی نوێ ڕادەگەیەنن


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر باشدان و حاڵەتەکان زۆر کەمن، بەڵام ئەم ٤٨ کاتژمێرە قەدەغەى هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە، بۆئەوەی پێداچوونەوە بەپلانەکانیاندا بکەن و لەدوای ئەوەوە بەرنامەی نوێ بۆ ئاسانکاری هاوڵاتییان و سەلامەتی هاوڵاتییان ڕابگەیەنن.

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەى هاتوچۆیان بەڕێنمایی نوێ و ڕێکاری نوێوە دەرکرد، بۆئەوەی بزانن لەکوێی قۆناغەکەدان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، خەڵکی کوردستان مەترسییەکان وەک خۆی وەرناگرن و نابینن و دەڵێن ئەم ڤایرۆسە لەکوردستان جیاوازە لەوڵاتانی دیکە، بەڵام بەو جۆرە نییە، بەڵکو هەمان ڤایرۆسە، بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانى حکومەتى هەرێم و خۆپارێزی هاوڵاتییانەوە ئێستا لەم قۆناغەدان.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەستیان کرد، لەماوەى ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک کەس سوودیان لەپێناسەکانیان وەرگرت و ڕێگەپێدانى زۆر بەخەڵک درابوو، و هاوڵاتییان لەهەندێک شوێن بە پیادە ڕۆشتنە دەرەوە، بۆیە قەدەغەى هاتوچۆ وەک خۆی جێبەجێنەدەکرا، لەبەرئەو هۆکارانە ئەم بڕیارەیان دەرکرد.

 

ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ڕابردوو بکەن و ٤٨ کاتژمێریان بە ئیدارەکان و پارێزگاکان داوە، بۆئەوەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بکەن و بەرنامە و پلانی تۆکمە دابنێن، بۆئەوەی بەرنامە دابنێن ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان بکەن و هاوڵاتییانیش سەلامەتبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ترسیان لەوە هەیە، خەڵکی دیکە لەناو کۆمەڵگەدا هەبن، کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، بۆیە ئەم بڕیارەیاندا، هەرچەندە تاکو ئێستا ئەو حاڵەتانەى تۆمارکراون کەمن و ڕێژەیەکی باشیان لێ چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان