ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بۆ دابینكردنی بودجەی كۆرۆنا پێشنیاری بڕینی بەشێكی مووچە دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیرانەكانی پەڕلەمانی عیراق پێشنیار دەكات بۆ دابین كردنی بودجە بۆ هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەشێك لە مووچەی پلەباڵاكان ببڕدرێت.

ئاژانسی هەواڵی عیراقیە (واع)ی فەرمی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شانەی قەیرانەكانی پەڕلەمانی عیراق كۆبۆتەوە و پێشنیاری بۆ حكومەت بەرزكردۆتەوە، كە 25%ی مووچەی پلەباڵاكان و 5%ی مووچەی فەرمانبەرانی پلە (چوار) بۆ سەرووتر ببڕێت.

شانەی قەیرانەكان پێشنیاریشی كردووە، كە ئەو پارەیەی دەبڕدرێت بخرێتە سەر هەژماری شانەی قەیرانەكانی حكومەت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە شانەی قەیرانی حكومەت كەرەنتینە لە ماڵەكان بسەپێنێت ئەگەر مەترسییەكە زیاتر بوو، بووە هۆی ئەوەی قوربانیانی كۆرۆنا زیاتر ببێت.

ئابوری

پەروەردەیەكی هەولێر خشتەی خوێندنگەكان بۆ وەرگرتنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە سبەی یەك شەممە ۲۹ی ئاداری ۲۰۲۰ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بكرێت و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی خەبات خشتەی پەروەردە و قوتابخانەكانی سنورەكەی خۆی جیاكردۆتەوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، وەك هەنگاوێك لەجێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی خەبات، داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنوورەكەمان دەكەینەوە كەوا بە مەبەستی جێبەجێ كردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دروست نەبوونی قەرەباڵغی، بەپێی ئەم خشتەیە و لەو كاتانەی، كە دیاریكراون لە بەشی ژمێریاری ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی خەبات داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەكان و سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەمووان دەكات و داوا دەكات سەردانی ئەم لینكە بكەن بۆ زانینی كاتەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشیر حەداد مووچەی مانگێكی دەداتە حكومەتی هەرێم


خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی تەواوی مانگێكی دەداتە حكومەتی هەرێم بۆ هاوكاری سندوقی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەواوی مووچەی مانگێكی خۆی بەخشیە سندوقی هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سەدان بەشە خۆراك بۆ ماڵە هەژار و كەم درامەتەكان دابین دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەروەردەیەكی سنووری سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر شێوازێك بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە، ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەی پشدەر لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و كەمكردنەوەی لۆود و قەرەبالغی لەسەر فەرمانگەی بانك و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر و كەمكردنەوەی بەریەكەوتن لە نێوان ئەندامانی لیژنەی وەرگرتنی مووچەی بنكە و باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاكان، بە پێویستیان زانی میكانیزمی دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیە بەڕێ بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممە 29ی ئازاری 2020، مووچەی ناوەندەكانی خوێندنی دەرەوەی سەنتەری شارۆچكەكە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە 30ی ئازاری 2020 مووچەی ناوەندەكانی خوێندنی ناو سەنتەری شارۆچكەی پشدەر دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە تەنها سەرۆكی لیژنەی وەگرتنی مووچە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بانك بكات بۆ وەرگرتنی چەك و مووچەی ناوەندەكەی و دەبێت سەرۆكی لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەمامك بكات و دەستكێش لەدەست بكات، هەروەك بە میكانیزمێكی گونجاو دەستەی كاڕگێری ناوەندەكانی خوێندن مووچە بگەیەننە دەستی مامۆستایان و فەرمانبەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان