ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەژمارە… ئەو یاریزان و ڕاهێنەرانەی لەم وەرزەدا زۆرترین داهاتیان کۆکردۆتەوە


خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی و دیێگۆ سیمیۆنی وەک یاریزان و ڕاهێنەر لەبواری تۆپی پێدا توانیویانە لەم وەرزەدا زۆرترین داهات کۆبکەنەوە، ڕێژەکانی ئەم وەرزەش لەچاو وەرزی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

گۆڤاری “فرانس فوتباڵ”ی فەرەنسی وەک پیشەی ساڵانەی خۆی، لەم وەرزەشدا هەژماری داهاتی ساڵانەی ناودارانی بواری تۆپی پێی کردووە و ڕیزبەندی یاریزانان و ڕاهێنەرانی بە پێی داهات بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی، یاریزانان و ڕاهێنەران بەڕێژەیەکی بەرچاو داهاتیان زیادی کردووە، تەنانەت لەم وەرزەدا سەرباری کۆتایی نەهاتنی چالاکییەکان، بەڵام داهاتەکان زۆر زیادی کردووە.

چ یاریزانێک داهاتی زۆر بووە؟

فرانس فوتباڵ ئاشکرای کردووە، کە هیچ یاریزان و ڕاهێنەرێک لەم وەرزەدا نەیتوانیوە زیاتر لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستبهێنێت، کە هەردووکیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەرجەنتینین.

بەپێی داتاکان، مێسی بەکۆی موچە و ئیمتیازات و داهاتەکانی ترەوە بڕی ١٣١ ملیۆن یورۆی کۆکردۆتەوە، ئەو بڕەش یەک ملیۆن یورۆی لە داهاتی وەرزی ڕابردووی زیادترە، هەروەها دەچێتە ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی لەساڵی ٢٠١٣وە زۆرترین داهاتیان بەدەستهێناوە.

لەڕیزبەندی دووەمدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی هاتووە کە داهاتی ١١٨ ملیۆن بووە، پاشان نایمار دا سیلڤا بە ٩٥ ملیۆن و لەپلەی چوارەمیشدا ئەنتوان گریزمان دێت بە ٣٨.٥ ملیۆن یورۆ.

چ ڕاهێنەرێک خاوەن زۆرترین داهاتە؟

پاڵپشت بە داهاتی ڕیکلام و بوارە داراییەکانی تر، فرانس فوتباڵ دیێگۆ سیمیۆنی لە پلەی یەکەمدا دیاری کردووە بەوپێیەی داهاتی ساڵانەی ٤٠.٦ ملیۆن یورۆیە.

لەپلەی دووەمدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دێت بەکۆی داهاتی ٣٠ ملیۆن، پاشان گواردیۆلا کە داهاتی تەنها ٢٧.٥ ملیۆن یورۆ بووە.

جیهانی

سوراێز هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند: کاتێک بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە منیش دەگەڕێمەوە


خەڵک سپۆرت

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە پەیام بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکەی دەدات، کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولە ئەوروپییەکاندا ئەویش دەگەڕێتەوە.

سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانی بەستەرەکانی ئەژنۆی ڕاستییەوە لەمانگی یەکی ٢٠٢٠ نەشتەرگەرییەکی قورسی ئەنجامدا، وادەی حەسانەوە و گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی بە چوار مانگ خەمڵێنرا.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەبارەی بەرەوپێشچوونی بارودۆخی تەندروستی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەوە ئاشکرای کردووە، ئەستێرە ٣٣ ساڵەکە لەماوەی کەرەنتین لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی مەشقە جەستەییەکانە و هەنگاوی گەورەی ڕووە و گەڕانەوە نێو یاریگاکان بڕیوە.

لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” هەست دەکەم لە دۆخێکی زۆر باشدام، دەستم کردۆتەوە بە ڕاکردن و ڕۆیشتن، ئەوکاتەی یانەی بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە سەر ململانێکانی وەرز منیش دەگەڕێمەوە”.

تائێستا نەزانیوە خولی ئیسپانیا کەی و بە چ میکانیزمێک دەستپێدەکاتەوە، ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لەمانگەکانی پێنج و شەش دەستبکرێتەوە بە یاریەکان و لەو وادەیەشدا سوارێز دەتوانێت بەوپەڕی تواناکانیەوە ئامادەبێت.

یاریزانەکەی ئورۆگوای جگە لەپێکانەکەی، ئاماژە بە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و ڕایدەگەیەنێت :”حاڵەتەکان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەکەن، پەیامم بۆ ئۆرۆگوای ئەوەیە کە لەماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان بپارێزن”.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، کە لویس سوارێز دەستی بە کارە خێرخوازییەکانی کردووە و (٥٠٠) خانەوادەی هەژاری لە وڵاتەکەی بەسەرکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

زێدان ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید نیشانداوە


خەڵک سپۆرت

سەرچاوە لۆکاڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پورتوگالی دەدات و زینەدین زێدانی ڕاهێنەریش ڕەزامەندی نیشانداوە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی تایبەت بە هەواڵ و زانیارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا دووبارە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستپێدەکاتەوە.

سەرچاوەکە دووپاتیکردۆتەوە، زێدان و فلۆرنتینۆ پێرێز ڕاهێنەر و سەرۆکی ڕیاڵ خۆشحاڵترین کەسەکان دەبن ئەگەر کریستیانۆ ئامادەبێت ئەو هەنگاوە مێژووییە بنێت.

لەم بارەیەوە ئادو ئاگێری ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیسپانیا و هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، لەپێشوودا ئاستەم بووە کریستیانۆ بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ، بەڵام لەئێستادا بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بگرە یاریزانەکەش ڕەنگە بەو هەنگاوە خۆشحاڵ بێت.

کێشەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هاندەرانی یانەکە لەوەدایە، یاریزانە پورتوگالییەکە بەتەمەندا ڕۆچووە و دەرفەتی ئەوەی نەماوە ماوەیەکی زۆر لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامبێت.

سەرچاوەکە دەنوسێت، سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانی یانەی شاهانە بە ئاڕاستەی مباپێ و هالاند و یاریزانە لاوەکانە، بەڵام گەڕانەوەی کریستیانۆ دەبێتە مێژوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لەڕێگەی فرۆشتنی لوکا یوڤیچەوە لە خەونەکەی زێدان نزیکدەبێتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی یەکێک لە داواکراوە بەردەوامەکانی زینەدین زێدان دەستپێکردووە و پلانێکی بەهێزیان داڕشتووە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا یانەی شاهانەی مەدرید هەوڵی فرۆشتنی لوکا یوڤیچی سڕبی هێرشبەری نوێی یانەکەیان دەدەن، لەبەرانبەردا یانەی چێڵسی ئینگلیزی یەکێکە لە یانە داواکارەکان و ئامادەییان دەربڕیوە بەهەموو شێوەیەک گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید سود لە خواستی چێڵسی دەبینێت و لەبەرامبەر گواستنەوەی یوڤیچدا داوای نگۆلۆ کانتی لە نوێنەرانی بلوز دەکەن، ئەوەش ئەو یاریزانەیە کە چەند وەرزێکە زینەدین زێدان بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی پێکهاتەکانی داوای دەکات.

لەم وەرزەدا کانتی ٢٨ ساڵ لە کۆی ١٧٧٥ خولەک تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە، فرانک لامپاردی ڕاهێنەر بەشێوازی خولانەوە یاریی پێدەکات و گرنگی سەردەمی ماوریزیۆ ساری نەماوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەموو ئەم پلانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێناو پلانێکی تریاندایە، کە ئەویش ڕێخۆشکردنە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی دۆرتمۆند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان