ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: هەموو 10-12 خولەكێك بەهۆی كۆرۆناوە كەسێك گیانلەدەستدەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هەموو 10-12 خولەكێك كەسێك لە وڵاتدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانلەدەستدەدات.

ماڵپەڕی (روسیا الیوم) لە زاری كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە بڵاویكردۆتەوە”ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە تارانی پایتەخت لەم ماوەیەی دواییدا بۆ 13% بەرزبۆتەوە”.

لای خۆیەوە عەلی ڕەزا زالی، فەرماندەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی قەڵاچۆكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاندووە، تارانی پایتەخت تائێستا نەگەیشتۆتە ترۆپكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، هۆشداریشی داوە لە كاریگەریی بێهودەیی دانیشتوان بەرانبەر بە مەترسی پەتاكە و جێبەجێنەكردنی ڕێوشوێنە سەپێنراوەكان.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئێران”پێشبینیمان دەكرد دانیشتوانی تاران پابەندی ڕێنماییە پزیشكییەكان بن و لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە و لە شارەكەدا هاتووچۆنەكەن، بەڵام پابەندی ڕێنماییەكان نابن و گوێ‌ بەو هۆشدارییانە نادەن كە دەدرێن”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 1934 كەس بەرزبۆتەوە و كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە 24811 كەس.

جیهان

تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران، 35 هەزاری تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری راِبردوودا 139 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە نیوەڕۆی دوێنێ هەینییەوە تاكو ئەمڕۆ 3 هەزار و 76 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەو شێویە كۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشت 35 هەزار و 408 كەس.
وتیشی، لە 24 كاتژمێری ڕابروودا، 139 هاووڵاتی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەمشیوەیە كۆی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 2 هەزار و 517 كەس.
ئاشكراشیكرد، خۆشبەختانە تاكو ئێستا 11 هەزار و 679 كەس لە كۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پزیشکێکى عیراقى لە نەرویج بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا


خەڵک- بەشى هەواڵ

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، پزیشکێکى عیراقى شەوى ڕابردوو لەیلا تەرازی، تەمەن 35 ساڵ کە ئافرەتێکى عیراقیە لە نەرویج کۆچى دواى کردووە.

بەپێى زانیارییەکان ئەو پزیشکە عیراقییە لە شارى ئۆسلۆ توشى کۆرۆنا بووە و شەوى رابردوو کۆچى دواى کردووە.

بەپێى دواین ئامار تائێستا 32 هاووڵاتى عیراقى لە دەرەوەى وڵات توشى کۆرۆنا بوون، کە زۆربەیان لە ئوردنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، بودجەیەكی گەورەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی ١٠٠ هەزار ملیارد تمەنمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەرخان كردووە.

میدیای فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە دابەزین كردووە و لەسەر هێڵێكی ڕێك و هاوتەریب وەستاوین و لە ئێستادا دەتوانین هەلومەرجەكە بۆ هەلومەرجی بەر لە مانگی ڕابردوو و دەستپێكی ئەم نەخۆشییە بگەڕێنینەوە.

وتیشی”ئێمە لە هەلومەرجی دژواری گەمارۆداین، بەڵام 20%ی بوودجەی ئەمساڵ كە نزیكەی ١٠٠ هەزار ملیارد تمەن دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان كراوە و ئەوە بۆ هەموو جیهان جێی سەرسووڕمان بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاووڵاتیانی ئێران ورەی باشیان هەیە، هەرچەندە ژمارەیەك لە خەڵكی خۆشەویستمان گیانیان لە دەست داوە، بەڵام كۆمەڵگا ئارام و هێورە.

ئەمەش لەكاتێكدایە زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش ئاماری 24 كاتژمێری ئەو وڵاتە ئاشكرا نەكراوە و ئەگەر هەیە خۆی لە 35 هەزار تووشبوو نزیك بكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان