ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

بۆچی کڕینی شت لەسەر مۆدێل چیدیکە مۆدی نەماوە و خەڵک لێی دەتەکێتەوە؟


خێزان

بەپێی ئامار و توێژینەوە نوێکان، کڕینی شتەکان لەسەر مۆدێل چیدیکە مۆدی نەماوە و خەڵک لێی دەتەکێتەوە و ئەوەش بە ئاشکرا لە داتای کۆمپانیاکاندا بەدیار دەکەوێت، ئەمەی خواریشەوە گرنگترین هۆکارەکانە بۆ ئەوە:

خەڵک بێزار بووە لە کڕین

کێبڕکێی کۆمپانیاکان لەسەر خستنە بازاڕی مۆدێلی نوێ و تازە وایکردووە کە خەڵک چیدیکە فریایان نەکەوێت و بێزاربێت لە کڕینیان، هەر بۆیە لە پاش ساڵی ٢٠١٨ وە کڕینی مۆدێلە نوێکانی مۆبایل لە جیهاندا زۆر بە ڕوونی دابەزی و بەپێی توێژینەوەکانیش هەر خراپتر دەبێت، ئەم دۆخە بۆ بازاڕی ئۆتۆمبێلیش هەر بەو جۆرە بووە.

متمانە بە ڕیکلام نەماوە

ڕیکلامەکان بەجۆرێک لە ڕاستی دوورکەوتونەتەوە کە متمانەی خەڵک پێیان گەیشتۆتە نزمترین ئاست، جگە لەوەی بە گشتی کەسێکی ئاسایی لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٤ هەزار ڕیکلامی جۆراوجۆر دەبینێت، کە ئەمەش وایکردووە زیاتر بازاڕی ڕیکلام متانەی خۆی لەدەستبدات.

 

مۆدێلی جلوبەرگ

بەهەمان شێوەی بوارەکانی دیکەی ژیان، ئێستا خەڵک کەمتر بەدوای مۆدێلە بەردەوامەکانی جلوبەرگەوەیە، هەر بۆیە دەستەواژی (کچی نۆرمکۆر) هاتۆتە کایەوە کە مەبەست لێی ئەو کچانەیە کە گوێ بە مۆدە نادەن و جلوبەرگی کاشوەڵ و ئاسایی لەبەردەکەن، ئەم جۆرە کچانەش ئێستا خەریکە گرەوەکە دەبەنەوە و دەبنە زۆرینە.

 

هاوبەشی پێکردن

بەپێی توێژینەوەکان ئێستا خەڵک هۆشیارترە لە کڕیندا و بڕیاری ژیرانە دەدات و کەمتر دەکەوێتە ژێر کاریگەریەوە، جگە لەوەی بۆ بەکارهێنانی شتەکان هاوبەشیکردن ڕەواجی پەیدا کردووە، بۆ نموونە لەجیاتی پارەی زۆر بدەن بە هۆتێل ماڵپەڕەکانی وەک  Airbnb و Couchsurfing  بەکاردەهێنن.

 

ژیانی سادە

ئێستا تەنانەت لەنێو سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکانیشدا بانگەشە بۆ ژیانی سادە دەکرێت و بە گرنگیەوە تەماشا دەکرێت نەک ئەوەی عەیبەیەک بێت.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و جیاواز کە بۆخۆت خۆشە بیزانیت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و جیاوازە کە بۆخۆت خۆشە بیزانیت:

– چاڵی چەناگە بەهۆی تێکەڵبونی جینی چەناگەی دایک و باوکەوە درووستدەبیت، چونکە لە بنەڕەتدا چەناگەی منداڵ یان لەدایکی دەچێت یان باوکی و کە تێکەڵدەبێت ئەو چاڵە درووستدەکات

-بە پێی توێژینەوەیەک ٩٧٪ی ئەو کەسانەی قەڵەمێکی تازە دەگرن بە دەستیانەوە، یەکەمجار ناوی خۆیان دەنووسن.

-ئەو کەسانەی بەر لە خەوتن گوێ لە موزیک دەگرن، ئاسوودەتر دەخەون و زووتریش خەبەریان دەبێتەوە.

-لە بەڕازیل گەر کتێبێک بخوێنیتەوە بە پێی لاپەڕەکان ڕۆژی زیندانیت بۆ کەمدەکرێتەوە، کتێبێک ٤ ڕۆژ کەمکردنەوەیە.

-لە پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی باڵای مرۆڤ وردە وردە بەرەو کورتبونەوە دەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١١ شتی جیاواز لە هیندستان کە دەیسەلمێنێت ئەو وڵاتە هەسارەیەکی دیکەیە


خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک شتی جیاوازە لە هیندستان کە دەیسەلمێنێت ئەو وڵاتە هەسارەیەکی دیکەیە:

 

لەجیاتی ٤ وەرز ٦ وەرزیان هەیە

١-بەهار لە نیوەی مانگی دوو تا نیوەی مانگی چوار

١-هاوین لە نیوەی مانگی چوار تا نیوەی مانگی شەش

٣-مۆنسوون لە نیوەی مانگی شەش تانیوەی مانگی هەشت (لەم وەرزەدا کەش و هەوا گەرمە بەڵام بارانێکی زۆر دەبارێت)

٤- پایز لە نیوەی مانگی هەشت تا نیوەی مانگی دە

٥-پێش زستان لە نیوەی مانگی دە تا نیوەی مانگی دوانزە

٦- زستان لە نیوەی مانگی دوانزە تا نیوەی مانگی دوو

 

 

-لە هەندێک خوێندنگە پارەی خوێندن بە پلاستیک دەدرێت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک

 

-هیندستان هەرزانترین وڵاتە و دەتوانیت هەمان ژەمە خواردنی گرانبەها لە وڵاتانی دیکە،  بە هەرزانی بخۆیت

 

-لە هەموو جیهان نزیکەی ٨ هەزار زمان هەیە، لەو ژمارەیە ١٦٠٠ دانەی لە هیندستاندایە

-ژمارەی ئەو کەسانەی لە هیندستان لە ڕۆژێکدا سوار شەمەندەفەر دەبن هاوتایە بە ژمارەی دانیشتوانی هەموو ئستوڕاڵیا

-یاری مار و پەیژە و شەتڕەنج لە هیندستان داهاتووە

-چەندین ڤێستیڤاڵی گەورە و بەناوبانگی تیدایە

-هیندستان خاوەنی زۆرترین شاجوانە لە جیهاندا و لە پلەی یەکەمدایە و ٦ جار نازناوی شاجوانی جیهانیان بردووە

-یاری کریکێت لەو وڵاتە وەک پەرستشێکی ئاینی لێهاتووە

-بە پێجەوانەی جیهانەوە خاوەنی زۆرترین ڕێژەی سەوزاین

-جوڵە و سەرجوڵاندنەکانی هیندیەکان تەنها لای خۆیان هەیە

16 Reasons India Is Like Another Planet

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بۆچی جیابوونەوە بۆ (منداڵ) باشترە وەک لە مانەوە لە خێزانێکی پڕ شەڕ و ئاژاوەدا؟


خێزان

جیابوونەوە بێزراوترین حەڵاڵکراوە لە ئیسلامدا، ئەمەش لەو کاریگەریە خراپانەوە هاتووە کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، زۆرجاریش دایک و باوک هەرچەندە بەیەکەوە ناگونجێن بەڵام دەڵێن لەبەرخاتری منداڵ جیانابینەوە، لەکاتێکدا توێژینەوەکان سەلماندویانە کە جیابوونەوە بۆ (منداڵ) باشترە وەک لە مانەوە لە خێزانێکی پڕ شەڕ و ئاژاوەدا.

 

ئەمەی خوارەوە  دیارترین زیانەکانەی مانەوەیە لە خێزانی خراپدا:

-منداڵ هەمان خووی خێزانەکەی وەردەگرێت و دواتر هەر بەهەمان جۆر دەردەچێتەوە

-هیچکاتێک لەگەڵ شەڕکردن هەڵناکەن هەرچەندە بەردەوامیش بێت و هەمووکات لە تیرس و خەفەتدا دەژین

-کەسانێکی داخراو و قەلەق و پڕ لە ترس دەردەچن و لە ڕووی دەروونیەوە هیچکات ئارام نابن

-بەردەوام دەترسن لە درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر و ڕەگەزی بەرامبەریشدا

-بەهۆی بۆشاییە سۆزداریەکانەوە توشی چەندین هەڵەی گەورەی دیکە دەبن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان