ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هاووڵاتیان دەردەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و وەستانی كار و كاسبی هاووڵاتیان، وەزیری كار و كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات بە لێخۆشبوون لە غەرامەی دواكەوتنی دانەوەی قیستی قەرزی بچووك.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، كە واژۆی كوێستان محەمەد-ی وەزیری ئەو وەزارەتەی لەسەرە و دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە غەرامەی دواكەوتنی (قیست)ی پارەی سەرجەم سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی پڕۆژەكان بۆتەوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەمە وەك پاڵپشتییەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هۆكارە بۆ ڕاوەستان و داخستنی زۆربەی پڕۆژەكان و تووشی زەرەر و زیان بوون”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڕیارەكە لە 1-1-2020ەوە كاری پێ‌ دەكرێت تاوەكو 1-6-2020.

ئابوری

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكاتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاویكردەوە، وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ وەزارەت و فەرمانگەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەستپێدەكاتەوە و بەپێی‌ خشتەكەش‌، ئەمڕۆ مووچەی‌ هەریەكە لە ئەنجومەنی‌ ئاسایش و دەزگای‌ گشتی‌ ئاسایش و بەشێك لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

هاوكات بەپێی خشتەیەكی پێشووی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و وارسی شەهیدان دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چوار مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕ دەبێت كە پێویست بوو فەرمانبەران مووچەی مانگی 12 وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەپارێزگایەكی كوردستان نرخی مۆلیدە و كرێی دوكان كەمكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیرانەكانی كەركوك بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد.

ڕێبوار تەها، ئەنداكی پەڕلەمانی عیراق و ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركوك لەڕووننكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبوونەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی شانەی قەیرانەكانی كەركوك چەند بڕیارێكمان دا.

سەبارەت بەبڕیارەكان ڕوونی كردۆتەوە، كە بڕیار دراوە بە دیاریكردنی نرخی ۳ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە، هەروەها هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند دەبێت بە بەخشینی ۱۰ ماڵی كەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدەدا.

دەشڵێت: “بڕیار دراوە، بە بەكارهێنانی نەخۆشخانەی كەیوەن بۆ چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پێویستدا و ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی كوردین بەمەبەستی دروستكردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە كاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان”.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاریشی داوە بە تەرخانكردنی وێستگەی سووتەمەنی شۆریجە ڕۆژانی دوو شەممە و چوار شەممە بۆ كارمەندانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و تەرخانكردنی وێستگەیەكی سووتەمەنی بۆ هەر قەزا و ناحییەیەك.

بڕیاریش دراوە هەموو كرێچییەكی دووكان و خانوو لەسەدا ٥۰٪ی كرێیەكەی دەدات بۆ هەردوو مانگی ۳ و ٤ .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كات و بەرواری دابەشكردنی مووچەی قوتابخانەكانی هەولێر ڕاگەیەنرا


خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ شەممە ۲۸ی ئاداری ۲۰۲۰ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر كات و بەرواری دابەشكردنی مووچەی سەرجەم قوتابخانەكانی ناو شاری هەولێری ڕاگەیاند.

لەئاگاداریەكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لیستی دابەشكردنی مووچەی سنووری بەرێوەبەرایەتیەكەی بۆ ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری ٢٩-30 / 3/ 2020 ڕاگەیاند.

هاوكات لە چەند تێبینیەكدا بۆ مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، پێویستی ڕێنمایەكانی وەزارەتی پەروەردە بەوردی جێبەجێ بكرێت، تەنها بەڕێوەبەری قوتابخانە سەردانی دیوانی پەروەردە دەكات بۆ وەرگرتنی (چەك و لیستی مووچە) و وێنەیەك لەڕێنمایەكانی وەزارەتی پەروەردە و ماسك و دەستكێش لەگەڵ چەك و لیستی مووچە دابەشی سەر بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكرێت، هەروەها پێویستە بەڕێوەبەر پابەندی كات و بەروار و بانكی دیاری كراوبێت.

بۆ 29-3-2020

 

بۆ 30-3-2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان