ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كەسێك بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
ڤایرۆسێكی نوێ‌ لە چین سەریهەڵدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڤایرۆسی كۆرۆنا نیگەرانییەكی جیهانی دروستكردووە، بەڵام ژمارەیەك نەخۆسی تر لە سەرەتای ساڵی 2020وە سەریانهەڵداوە، بۆ نمونە حاڵەتی توشبوون بە ئەنفۆنزای بەراز و ئەنفلۆنزای باڵندە لە هیندستان و چەند وڵاتێكی تر تۆماركراون، لەمڕۆشدا پشكنینێك توشبوونی پیاوێكی بە ڤایرۆسی هانتا Hantavirus لە چین دەرخست كە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕۆژنامەی (گڵۆباڵ تایمز)ی چینی بڵاویكردۆتەوە”ئەو پیاوە دانیشتووی هەرێمی یونتانە و دوێنێ‌ دوو شەممە لەكاتی گەڕانەوەی بۆسەركارەكەی لەنێو پاسدا گیانی لەدەستداوە، بەپێی توێكارییەكانیش دەركەوتووە كە تووشی ڤایرۆسی هانتا بووە، بۆیە لە پاش ئەمە پشكنین بۆ 32 كەسی تر كراوە كە لەنێو پاسەكەدا بوون، تا بزانرێت پەتاكە بۆ ئەوان گوازراوەتەوە یاخود نا”.

ڤایرۆسی هاتنا چییە؟

بەپێی سەنتەرەكانی قەڵاچۆكردنی نەخۆشییە و خۆپاراستن لێیان (CDC)، ئەوا ڤایرۆسی هاتنا Hantavirus بریتییە لە گروپێك ڤایرۆس كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەڕێی شیردەرەكانەوە بڵاودەبێتەوە و دەكرێت نەخۆشی جۆراوجۆر لەنێو خەڵكدا دروستبكەن.

دەكرێت Hantavirus ببێتە هاوتای ڤایرۆسەكانی كۆئەندامی هەناسە و نیشانەكانیشی هاوشێوەی ئەنفلۆنزایە كە تا و كۆكەی لەگەڵدایە، وێڕای ئازاری دەمارەكان و سەرئێشە و خاوبوونەوەی جەستە و تەنگەنەفەسی كە بەشێوەیەكی خێرا كاریگەریی لەسەر مرۆڤ دەبێت و كۆئەندامی هەناسە پەكدەخات.

هەروەها دەكارێت كاریگەریی لەسەر گورچیلەكان دروستبكات، لەگەڵ نیشانەكانی تردا كە بە تای نەزیفی لەگەڵ (HFRS) دەناسرێن.
خۆشبەختانە نەخۆشییەكە لەڕێی هەواوە ناگوازرێتەوە، بەڵكو لەگەڵ دەستلێدان لە پاشماوە و لیكی شیردەرەكانەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام ڤایرۆسەكە مەارسیدارە و ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆیەوە دەگاتە 38%، ئەمەش بەپێی سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان.

لەزۆركاتدا HPS لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر ناگوزرێتەوە، لە هەمان كاتدا گوازرانەوەی HFRS لەنێوان كەسەكاندا زۆر دەگمەنە، دەكرێت لەڕێی كەمكردنەوەی ژمارەی شیردەرەكانەوە سنورداربكرێت، ئەمەش ستراتیژی سەرەكییە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی هانتا Hantavirus.

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جارێكی تر هۆشداریی دەداتە جگەرەكێشان


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، جارێكی تر هۆشداریی دەداتە جگەرەكێشان لەسایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستا بۆتە مایەی گیانلەندەستدانی زیاتر لە 37 هەزار كەس لە جیهاندا.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئاگادارنامەیەكيدا كە لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندووە”جگەرەكێشان بەهەموو جۆرەكانییەوە، جگەرە یان نێرگەلە، هەلی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ كەسانی تر زیاتر دەكات”.

ڕێكخراوەكە دەڵێت”دەستدان لە دەم لەكاتی جگەرەكێشان، دەكرێت ببێتە مایەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ نێو جەستە، گۆڕینەوەی جگەرەش دەكرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەنێوان جگەرەكێشەكان”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە”جگەرەكێشان كۆئەندامی هەناسە لاواز دەكات و هەلی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەكات، بە تایبەتی كە نەخۆشییەكە بەشێوەیەكی دیاریكراو پەلاماری هەردوو بۆری هەناسە دەدات”.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە جگەرەكێشەكان كردبوو، دەستبەجێ‌ واز لە جگەرەكێشان بهێنن، لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، لەپێناو پاراستنی تەتدروستی خۆیان و تەندروستی كەسانی چواردەوریان و ڕایگەیاندبوو”ئەمە كاتێكی گونجاوە بۆ وازهێنانە لەو خووە”.

 

.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوید؛پشكنینی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت تا ئەوانەی بە سووكی توشی كۆرۆنا بوون بگەڕێنەوە سەركارەكانیان


خەڵك – بەشی هەواڵ
سبەی لە وڵاتی سوید پشكنینی كۆرۆنای بەر فراوانتر ئەنجام دەدرێت، تا ئەو كەسانەی نیشانەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسی كۆرۆنا یان هەیە، لەماڵەوە ماونەتەوە بتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، هەروەها سەردانی خانەی بەساڵاچووانیش لە سبەینێوە قەدەغەكرا.

ڕادیۆی كوردی سوید بڵاویكردەوە، بڕیار دراوە پشكنینی كۆرۆنا بەرفراوانتر ئەنجام دەدرێت تا ئەو كەسانەی بەهۆی نیشانەی نەخۆشییەكی وەك هەڵامەتەوە لەماڵەوە ماونەتەوە بتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

ئیسابێلا لیۆڤین، جێگری سەركوەزیرانی سوید لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە كۆرۆنا ڕایگەیاند، ئەم پشكنینە ڕیگەیەكی باشە تا ئەو كەسانەی، كە كۆڤید ١٩ یان تووش نەبووە و بەهۆی سووكە نەخۆشیەوە لەماڵن بگەڕێنەوە شوێنی كارەكانیان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ، كە كاری گرنگی وەك بواری تەندرووستی، پۆلیس و فریاگوزاری دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، هەرچەندە پێشتر ڕێنمایی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە دراوە و لە سبەی چوارشەممەوە سەردانی خانەی بەساڵاچووان لە سەرتایەری وڵات قەدەغەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەى ئەوانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 38 هەزار کەس


خەڵک- بەشى هەواڵ

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکراى کرد، کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک بەرەو کۆنترۆڵکردن دەچێت و لە هەندێک وڵاتى دیکە زیاتر گەشە دەکات.

لە نوێترین ڕاگەیەندراودا ڕێکخراوەکە باسى لەوەکردووە، تائێستا 38 هەزار کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 165 هەزار و 935 کەسیش چاکبوونەتەوە، دواى ئەوەى 784 هەزار و 438 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ڕاگەیاندنى ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە بەردەوام ژمارەى ئەوانەى توشى ڤایرۆسەکە دەبن و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن لە هەڵکشاندایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان