ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مەلا یاسین چاڵنجی چەند سەرمایەدارێك دەكات
كۆمپانیای بەڕێز هەڵمەتی بەخشينی 5 هەزار سەبەتەی خۆراكی ڕاگەیاند

خەَڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز هەڵمەتی بەخشینی 5 هەزار سەبەتەی خۆراك بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و هەژار ڕادەگەیەنێت وچاڵنچی چەند سەرمایەدار و خێرخوازێك دەكات.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز لە دەستپێكی هەڵمەتەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەوەی حاكم جاسم، سەرۆكی دادگای سلێمانی چاڵنجی كردم بۆ ناشتنی 5 هەزار نەمام لەم وەرزی بەهارەدا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی هاتنەپێشی ئەم دۆخە و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیارمدا ئەو 5 هەزار نەمامە بكەین بە 5 هەزار سەبەتەی خۆراك بۆ هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەم دۆخەی هاتۆتە پێشەوە، هەڵمەتێكی نیشتمانی لەلایەن كۆمپانیاكان و سەرمایەدارانەوە دەستی پێ‌ كردووە، چونكە بەداخەوە لەم دۆخەدا چینی ناوەند، كە كاسبكار و پیشەوەرانن بێكارن، بۆیە ئێستا زۆرن ئەوانەی پێویستیان بە هاوكاری هەیە.

وتیشی، “ئەمە ناونانێین خێر و چاكە لەگەڵ خەڵك، بەڵكو بەپشتیوانی خودا ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین و سەرمایەدارەكانیش بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵ بكەن و شان بدەنە بەر دۆخەكە و بەشداربین لەگەڵ هاووڵاتیان و خەمێكی هاووڵاتیان كەم بكەینەوە”.

ئاشكراشی كرد، كە بەپێی ئەو ئامارەی لە یەكێتی وەبەرهێنەران لەلامانە پێویستە 100 هەزار سەبەتەی خۆراكی دابەش بكیەن بەسەر هاووڵاتیانداو بەمەش خەم و ترسی هاووڵاتیان بۆ خۆراك لانی كەم بۆ ماوەی مانگێك دەڕەوێتەوە.

مەلا یاسین لای خۆیەوە چاڵنجی (ئەحمەد ئیسماعیل) خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی (ماس) دەكات بۆ دابەشكردنی خۆراك لە ناوچەی بازیان و باینجان و تەكیە دەورووبەری و هەروەها (هادی عەبدولڕەحمان) خاوەنی (دری لاند) تاوەكو 5 هەزار سەبەتەی خۆراك لە ناوچەی گەرمیان دابەش بكات و هاوكات (عەبدولهادی و براكانی) لە دهۆك تاوەكو 10 بۆ 15 هەزار سەبەتەی خۆراك دابەش بكەن و هەروەها (خالید خۆشناو) لەهەولێر تاوەكو وەكو خێرخوازێك 10 هەزار سەبەتەی خواردن دابەش بكات.

یاسین مەحمود ڕەشید، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، هەڵمەتی بەخشینی 5000 سەبەتەی خۆراکی ڕادەگەیەنێت.

Posted by Xelk Media Network on Tuesday, March 24, 2020

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان