ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

تاچه‌ند جێلی ده‌ست پاككردنه‌وه‌ باشه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ناو بردنی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌؟


خێزان

یەکێک لەو پرسیارە دووبارانەی کە لەم ماوەیەدا زۆر دەکرێت ئەوەیە کە تاچه‌ند جێلی ده‌ست پاككردنه‌وه‌ باشه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ناو بردنی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌؟

 

وه‌ڵام
باشترین جۆری جێلی ده‌ستپاكردنه‌وه‌ وه‌ك (Purell یانAAA) یاخود هه‌رجۆرێكی تری ئه‌وانه‌ی مادده‌ كهولییه‌كانی تێدایه‌ و به‌هه‌وا ئه‌ڕوات، كاتێك ده‌ستت یان شتێكت پێ پاككرده‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه‌. دواتر ئه‌گه‌ر ده‌ستت به‌ر هه‌ر شت كه‌وت ئه‌بێت ده‌ستی پێ پاكه‌یته‌وه‌ بۆ جارێكی دیكه‌، هه‌روه‌ها به‌گشتی پاككه‌ره‌وه‌ جێلیه‌كان كاریگه‌ری به‌هێزیان نییه‌ وه‌ك سابون و شامپۆ و ئاو كه‌ توانای هه‌یه‌ هه‌موو جۆره‌ به‌كتریا و ڤایرۆسێك له‌ناوبه‌رێت. ئه‌گه‌ر مادده‌ جێلی یان كهۆلییه‌كان به‌ بڕی زۆر بكرێته‌ سه‌ر ده‌ست و زیاتر له‌دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ستی پێپاككه‌یته‌وه‌ كاریگه‌ری وه‌ك سابوون ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌رووی ئابورییه‌وه‌ زۆری ده‌وێت چونكه‌ تۆ ده‌شێت رۆژانه‌ چه‌ند جارێك ده‌ستت بشۆیت.

سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن – ئه‌مریكا ئامۆژگاریمان ئه‌كات كه‌ سابون و ئاو یان شامپۆ و ئاو به‌كاربێنین بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی ده‌ستمان هه‌ر 20 ده‌قیقه‌ جارێك. خۆ ئه‌گه‌ر سابوون یان شامپۆ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ئه‌وكات په‌نابه‌رینه‌ به‌ر جێل و مادده‌ كهولییه‌كان بۆ ده‌ست پاككردنه‌وه‌.

بۆ نمونه‌ سه‌ركه‌وتیته‌ ناو ته‌كسی یان ناو پاس، ده‌ستت به‌ر زۆر شوێنی پاس و ته‌كسییه‌كه‌ كه‌وتووه‌ له‌ناو جانتاكه‌تدا یان له‌ گیرفانتدا جێلی ئه‌لكحولی تێدایه‌ ئه‌توانی راسته‌وخۆ به‌كاریبێنیت. چونكه‌ له‌وكاته‌دا سابون و ئاو ده‌ستناكه‌وێت. یان له‌نوسینگه‌كه‌ت دانیشتوویت بوارت نییه‌ بچیت ده‌ست بشۆیت. ئه‌توانی جێل-ی پاكژكه‌ره‌وه‌ به‌كاربێنی.

ئامادەکردنی: لوقمان غەفور
ریکلام

تەندروستی

تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەیی بەکار بهێنە بۆ ئەوەی شەوان زوو خەوت لێبکەوێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەییە کە بەیەکێک لە ڕێگا گونجاوەکان دادەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە:

 

شێوازی کارەکە بەم جۆرەیە:

-سەرەتا هەناسە بە لوتت هەناسە هەڵبمژە و لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەکە ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-پاشان بە دەم هەناسەکە بدەرەوە و تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەدان ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

 

چەند جارێک کارەکە دوبارە بکەرەوە تا خەوت لێدەکەوێت:

 

بۆ ماوەی ژمارەکان تەماشای ئەمە بکە:

 

 

-لەبیریشت بێت کە جێگای تەندرووست و کەش و هەوای گونجاو بۆ خەوتن ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە؟ ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر


خێزان

گەر سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە ئەوا وەک شتێکی ئاسایی وەری بگرە و  بۆ چارەسەری ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر:

 

-ده‌توانیت به‌ شامپۆی تایبه‌تی منداڵ سه‌ری منداڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ بشۆیت.

-پرسیاری دكتۆر بكه‌ تا بزانیا كه‌ ئایا ده‌كرێت شامپۆی دژه‌ كرێش به‌كار بهێنیت.

-زه‌یتی قژی منداڵان بۆ منداڵه‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌وری قژی زیاتر ده‌كات.

-ده‌توانیت قژی به‌ كرێمی شێدار ته‌ڕبكه‌یت، تا وشكنه‌بێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌وری ده‌ربدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک کاریگەری خراپی ئەنتیبایۆتیک کە زۆرجار دکتۆرەکان پێمانی ناڵێن!


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاریگەری خراپی دەرمانی ئەنتیبایۆتیکە کە بۆ لەناوبردنی بەکتریان دەدریت بە نەخۆش: 

 

– توشی هەوکردنت دەکات لە هەندێک ناوچەی جەستەت بەتایبەت نینۆک و لێو و پێستدا.

– ڕەنگی ددانەکانت زەرد دەکات

– توشی تا  دەبیت

– هەندێک کەس حەساسیەتیان پێی هەیە

– پێستت بەرامبەر بە خۆر زۆر هەستیار دەبێت

– پەستانی خوێن دادەبەزێت و توشی کێشەی دڵ دەبیت

– کاریگەری دەرمانی دژە سکپڕی ناهێڵیت و ئەگەری دووگیانی زیاد دەکات!

– توشی سەرئێشە و سەرگێژخواردن دەبیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان