ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەسائیبی ئەهلی حەق: با متمانە بدەینەوە بە عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەسائیبی ئەهلی حەق كە لەلایەن قەیس خەزعەلییەوە سەركردایەتی دەكرێت، داوا دەكات متمانە بدرێتەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر.

حەسەن سالم، سەركردە لە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:”كاتێك ژیانی خەڵك ڕووبەڕووی مەترسی مەرگ دەبێتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەك، هیچ بوارێك بۆ هێڵە سورەكان و ناكۆكییە سیاسییەكان و ئاستەنگە دەستورییەكان و دەسەڵاتەكان نامێنێت، پێویستە دەستور بۆ پێدانی دەسەڵاتەكان بەكاربهێنرێت و تەواوی تواناكان بۆ ڕزگاركردنی خەڵك بخرێنەگەڕ”.

بە وتەی حەسەن سالم”نوێكردنەوەی متمانە بە حكومەت، ئەركێكی مرۆڤایەتییە”.

ئەم داواكارییەی حەسەن سالم یەكەم داواكاریی نییە لەلایەن بزوتنەوەی ئەهلی حەقەوە، بگرە پێشتر ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری سادیقونی سەر بە بزوتنەوەكەش داوای هێشتنەوەی عەبدولمەهدی كردبوو لە پۆستی سەرۆك وەزیران، گەر لیژنەی حەوت قۆڵی شكستخواردووبوون لە یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان سەبارەت بە دۆسێی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتوو”.

عێراق

بەغدا.. سێ‌ مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی كەڕادە كران
مووشەكێك لقی پێنجی پارتی كردووەتە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو سێ مووشەك لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا كەوتنە خوارەوە و یەكێكیان بەر دیواری لقی پێنجی پارتی دیمكراتی كوردستان كەوتووە.

لەوبارەیەوە، شوان محەمەد تەھا، لێپرسراوی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەو مووشەكەی بەر دیواری بارەگای لقی پێنچی پارتی كەوتووە ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

لقی پێنجی پارتی لە بەغدا لە ناوچەی كەڕادەیە و دەكەوێتە سەر شەقامی 52 كە لە ناوچەی سەوزەوە نزیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سادیقون: پێویستە سنورێك بۆ توركیا دابنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بزوتنەوەی (سادیقون)، بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا دەكات كە بووە مایەی شەهيدبوونى دوو ئەفسەری عیراقی لە هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر.

مەحمود ڕەوبەیعی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی سادیقون لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”سوپای داگیركەریی توركیا تاوانێكی چەپەڵی ئەنجامدا بە كوشتنی دوو فەرماندەی سەربازیی عیراقی و شۆفێركەیان لە پاسەوانی سنور لە سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێری باكووری عیراق”.

بە وتەی ڕوبەیعی”پێویستە سنورێك بۆ ئەو سوكایەتیپێكردنی توركیا بە سەروەریی و خوێنی عیراقییەكان دابنرێت كە تائێستادا حكومەت لەبەر هۆكاریی ناڕاگەیەندراو لەسەریان بێدەنگ بووە”.

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی (سادیقون) پێیوایە”دەستهەڵگرتن بە ئیدانەكردن و ڕسواكردنی هێرشەكان، ئاسانكاریی بۆ دوژمنكاريی زياتر خۆشدەكات و هێندەی تر هاندان دەبێت بۆ دەستدرێژییەكان”.

هەر ئەمڕۆ شانەی میدیای ئەمنی عیراقی، توركیای بە تێوەگلان لە هێرشەكەی باكووری پارێزگەی هەولێر تۆمەتبار كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی دەستدرێژییەكەی توركیا دەكەین كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و كاروانێكی سەربازی پاسەوانی سنوری لە ناوچەی سیدەكان كردە ئامانج و بووە مایەی شەهیدبوونی فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەك و فەرماندەی فەوجی سێ‌/ لیوای دوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ڕۆژنامەنووسان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیار دەدات، كە نابێت لەو سكاڵایانەی لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت، فەرمانی گرتنیان بۆ دەربچێت.

بەپێی گشتاندنێكی دادگای فیدڕاڵی، كە ئاڕاستەی سەرجەم دادگاكانی تێهەڵچوونەوە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی دەستوور مافی ڕۆژنامەوانی و چاپ و ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە فەراهەم كراوە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سكاڵایانە بكرێت، كە لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە لەو سكاڵایانەدا دەبێت سەرەتا ڕێكارەكان پەیڕەو بكرێت لە بانگهێشتی ڕۆژنامەنووس و پەلە نەكرێت لە دەركردنی فەرمانی گرتن.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە لەكاتی ئەنجامدانی هەر ڕێكارێك بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، دەبێت سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاگادار بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان